هه‌ڵه‌بجه‌و یادی 16/3 ...عه‌لی که‌رکوکی
هه‌موو ساڵێک
له‌م ڕۆژه‌دا ...له یادی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه !!!!!
چاوه‌کانم ...بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌نووقێنم .
سه‌رم داده‌خه‌م و ده‌گریم
تاکوو 5000 فرمێسکی خوێن ...
بۆشه‌هیدان ...ببا‌رێنم .
* * *
ده‌چمه ناو دونیای خه‌یاڵ و ...
جه‌سته‌م ...ده‌که‌م به باڵدارێ
ده‌فڕم و ده‌فڕم و ده‌فڕم
تاکوو ده‌گه‌مه هه‌ڵه‌بجه‌و ...
لای شه‌هیدان ...دێمه خوارێ
* * *
ئه‌و کاته‌ی چاوی خه‌یاڵ ...
گۆڕی به کۆمه‌ڵی وان ده‌بینێ !!!
زمانم دێنێته گۆ و ..ویژدانیشم ده‌جووڵێنێ .
پڕ به ده‌نگم هاوار ده‌که‌م و ..ده‌گریم .
تا هاوارم ...
ئاگا ...به‌ڕووحی پاکی ئه‌وان دێنێ .
* * *
له ڕووحیاندا ...
چاوی پڕ خۆزگه‌و ئاواتیان ده‌مدوێنێ .
جه‌سته‌ی شه‌که‌ت و ماندویان ده‌مهاژێنێ .
ئه‌و کاته‌ی چاوی منیش ..له‌چاویاندا
ترس و هاوارو گریان ده‌بینێ .
ئه‌وسا ..خه‌یاڵی منیش ده‌پچڕێ و ...
بۆ جیهانی پڕ ئه‌شکه‌نجه ..ئاگام دێنێ !!! .
* * *
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
