به بۆنه‌ی ده‌رچوونی کتێبی" کوردستان وڵاتێکی به بارمته‌گیراوه"وه به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی قوتابخانه گه‌لێرییه‌کانی گه‌ڕه‌کی فیلمه‌رسدۆرف/به‌رلین کۆڕێکی بۆ خاتوو کوێشله‌ر سازدا. کۆڕه‌که تایبه‌ت و ته‌نها بۆ مامۆستایان و چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی دیاریکراو بوو. منیش له‌ته‌ک هاوبیر کامه‌ران دا، به‌خت یارمبوو به‌شداریی بکه‌م.
هه‌ر که‌چوومه هۆڵی کۆڕه‌که، نیگای چاوم له‌سه‌ر ژماره‌ی 50 ـ60 ملیۆن کورد که خاتوو کوێشله‌ر له‌سه‌ر ته‌خته‌ی به‌رانبه‌ر به ئاماده‌بووان، نووسیبووی، گیرسایه‌وه.
هه‌ر ئه‌و ده‌م باوه‌ڕم به په‌رۆش و دڵسۆزیی ناوبراو هێناو، له‌وه تێگه‌یشتم که‌وا خاتوو کوێشله‌ر چ باکی له‌وه نییه له‌سه‌ر هزر و باوه‌ر و هه‌ڵوێستێکی ئاوا، گه‌ر پێی بووترێ نا ئه‌کادیمی و نا بابه‌تییه. چۆنکه گه‌له‌ک هه‌ن به ژماره‌ی سه‌ده‌ی رابووردوو، یان سه‌رژمێریی و ژماره‌کانی داگیرکه‌رانی کوردستان پشت به ژماره‌ی کورد ده‌به‌ستن. هه‌ر بۆئه‌وه‌ی پێیان بووترێ ئه‌کادیمین.
هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه، وا لێره‌دا هه‌وڵێکی دیکه‌ی ئه‌م ژنه رۆژنامه‌نووسه ده‌خه‌مه به‌رچاو، که تک تک دڵسۆزیی و خه‌مخۆریی کوردانه‌ی لێ ده‌تکێ و به‌ده‌ره له چاوچنۆکیی ماڵی دنیا. له راستیدا کاری دبلۆماسیی و ده‌زگا و نوێنه‌رایه‌تییه کوردییه‌کانه، ئه‌و جۆره ده‌رفه‌تانه بدۆزنه‌وه و به سوو‌تی کوردایه‌تی که‌ڵکی لێ ببینن.
ره‌نگه هه‌وڵی له‌م جۆرانه لێره و له‌وێ هه‌بێ و درابێ، لێ که‌میان به‌م نیازه پاکه‌وه‌ن، که مه‌به‌ست ته‌نها ناساندن و داکۆکییه له دۆزی ره‌وای کورد.
خستنه به‌رچاوی ئه‌م هه‌وڵه ده‌ستپێشکه‌رانه، بۆ نیشاندانی ئه‌ندازه‌ی دڵسۆزیی خاتوو د. هه‌نه‌لۆره کوێشله‌ر و ئاگاداربوونی خوێنه‌ری به‌ڕێزه له‌م کاره. هه‌ڵبه‌ت کاری زۆرتریشی له‌م بواره‌دا کردووه، هیوادارین له ئاینده‌دا بخرێنه به‌رچاوی خوێنه‌ر. ئه‌م دوو نامه له ئه‌ڵمانییه‌وه کراونه‌ته کوردی.
له د. هه‌نه‌لۆره کوێشله‌روه
بۆ
بۆ سه‌رۆکی کۆماری ئه‌ڵمانیای فیدڕاڵی
زۆر به‌ڕێز دوکتۆر یوئاخیم گاوک
شپرێ ڤێگ 1
10557 به‌رلین 29. 11. 2012
پێش ئه‌وه‌ی دواڕۆژه‌کانی ساڵی یه‌که‌می پۆسته‌که‌تان به‌ره‌و کۆتایی بوون بچێ، به‌رله‌وه‌ی یه‌که‌مین وتاری ڤایناختن بخوێننه‌وه، نامه‌وێ ئه‌م ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست بده‌م، سه‌رنجی به‌ڕێزتان بۆ به‌بارمته‌گیراویی 50ـ60 ملیۆن کورد رابکێشم، . که تا ئه‌م دواییانه چ له کوردستان و چ له تورکیا، بێ مافی سیاسیی و فه‌رهه‌نگیی ناچارانه ژیان ده‌به‌نه‌سه‌ر.
ئه‌ز ئه‌م کاره ده‌که‌م و دانه‌یه‌ک له کتێبه‌که‌م کوردستان وڵاتێکی به بارمته‌گیراو، چاره‌نووسی گه‌لێکی له‌بیرکراو ده‌نێرم بۆ به‌ڕێزتان. ره‌نگه له‌و ماوه‌یه‌ی که هێشتا به‌ڕێزتان له ده‌سه‌ڵاتدان، جارێک ده‌رفه‌ت بکه‌وێته ده‌ستان ئه‌م کێشه‌یه به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا بۆ رای گشتی باس بکه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی رێزدا
هه‌نه‌لۆره کویشله‌ر
سه‌رۆکایه‌تی ئه‌ڵمانیای فیدڕاڵی
به‌رلین 10. 1. 2013
زۆر به‌ڕێز خاتوو د. کوێشله‌ر
به‌ناوی سه‌رۆکی ئه‌ڵمانیای فیدڕاڵی یوئاخیم گاوک که منی راسپاردووه وه‌ڕامی ئێوه بده‌مه‌وه، له دڵه‌وه سوپاستان ئاڕاسته ده‌که‌م بۆ ناردنی کتێبه‌که‌تان کوردستان وڵاتێکی به بارمته‌کراو که له ساڵی 2011 دا بڵاوکراوته‌وه.
ئاشکرایه، که‌وا سه‌رۆکی ئه‌ڵمانیای فیدڕاڵی سیاسه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ و جیاواز له سیاسه‌تی حکومه‌تی فیدڕاڵی ناگرێته به‌ر. به‌ڵام بێگومان له قۆناخی دووه‌می سه‌رده‌می سه‌رۆکایه‌تیدا گه‌شت بۆ ئه‌و وڵاتانه ده‌کا که کوردیان وه‌ک که‌مینه تێدایه، کاتێ ئه‌وه دێته پێشه‌وه. بۆ ئاماده‌کردنی نێوئاخنی(گه‌شته‌کان)، ئه‌وده‌مه به خۆشییه‌وه دێینه‌وه سه‌ر کتێبه‌که‌تان و پشتی پێ ده‌به‌ستین.
تکایه له‌م رووه‌وه‌تێگه‌یشتنتان هه‌بێت که ئه‌ز له‌م شوێنه‌دا ناتوانم و نامه‌وێ هیچ جۆره نرخاندنێکی کتێبه‌که‌تان بکه‌م.
له‌گه‌ڵ باشترین ئاره‌زوو بۆ ته‌ندروستی و ساڵی 2013 به‌سه‌رکه‌وتوویی
له‌ته‌ک سڵاوێکی دۆستانه‌دا
میشائیل دۆڕن
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
