پارتی هه‌رجه‌نده مۆدێلی حوكمڕانێكه‌ی له ناوچه‌كه نه‌ماوه و به‌سه‌ر چووه له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌وه به‌ڵام هێشتا بێ ده‌ربه‌سانه له كوردستان هه‌ر كاری پێ ده‌كات،
1_ ده‌سه‌ڵات وه‌ك هه‌ر پێگه‌و پێكهاتێكی ماتریاڵی له كۆمه‌ڵگادا ته‌مه‌نێكی سنوور داری خۆی هه‌یه و زیاتر له‌و ڕاده‌یه ئه‌گه‌ره‌كانی نه‌گونجان و پێچه‌وانه بوون سه‌ر هه‌ڵده‌دات به شێوازه‌كانی ناڕه‌زایه‌تی و بێزاری و خۆپیشاندان و بشێوی ئه‌مجا له كۆتایدا شۆڕش و مشتقاته‌كانی زاڵ ده‌بێت، درێژ ترین ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی شمولی و پۆلیسی له مێژوودا ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی لویسی 14 بووه كه بۆ نزیكه‌ی 60 ساڵ حوكمی كردووه به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك ئه‌و ته‌مه‌نه بكات به‌و شێوه‌یه، دیاره زمان و مكان و هه‌ل و مه‌رجی ئه‌و شوێنه فاكته‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت،
2_پارتی زۆر ده‌مێكه فلسه‌فه‌ی بوونی وه‌ك پارتێكی سیاسی وڕه‌وه‌ندێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له ده‌ست داوه، به‌ڵام كه‌س وه‌ك پارتی ده‌رباز نه‌بووه له فاكته‌ره‌كانی له ناوچوونی، به‌ڵكو هه‌رده‌م ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی گۆڕیوه به كارتی جۆكه‌ر و گه‌مه‌و گره‌وه‌كه‌ی بردۆته‌وه له كۆتاییدا، هه‌ر له ئاش به‌تاڵ تاوه‌كو شه‌ڕی ناوخۆ،
3_پارتی له ناوخۆدا به زه‌برو زه‌نَگ و فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌ی پاراستن و چاوو سووركردنه‌وه و تێوه‌گلان له گه‌ڵ هێزه ئیقلێمێكانی ناوچه‌كه به گرێ به‌ستی كاری مخابراتی و كۆنتراكتی ئابووری نهێنی و ئاشكرا و ماساو كردن بۆ چه‌مكه ده‌ست ڕۆیشتوه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ولی، به هه‌موو ئه‌مانه و شتی شاراوه‌ی تریش پارتی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به زۆره ملێ كردوه و ده‌توانین بڵێین سه‌ركه‌وتوانه له ڕووی ڕیاڵه‌تی سیاسیه‌وه مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ ڕووداوه نه‌خوازراوه‌كان و پێشهاته‌كاندا كردوه له شوێنه‌كی تایبه‌ته‌وه و نه‌یاره‌كانی به پێی كات لاواز‌و ده‌سته مۆ كردوه و ناچاری كردوون وه‌ك ئه‌و ڕه‌فتار بكه‌ن به‌ڵام به بێ توانا‌و ئه‌زموونی ئه‌و،
4_پارتی تا ئێستا توانیوێتی سه‌رسه‌خترین نه‌یاری تووشی په‌رش و بڵاوی پێڕ پێڕ بازی بكات و دووری بخاته‌وه له زۆربه‌ی پێگه‌و پۆسته هه‌ستیاره‌كانی ناو ده‌سه‌ڵاتی كوردی و ده‌مێكه سه‌رقاڵی كردووه به ڕێكه‌وتنی به ناو ئیستراتیجی و برایه‌تیه‌وه،
5_ پارتی له‌م لاشه‌وه په‌رشوو بڵاوێتی و باڵه‌كانی ناو پارته‌كه‌ی خۆی نه‌هێشتووه و سه‌ركووت و خه‌فه‌ی هه‌موو ئه‌و ده‌نَگ و بانَگه‌شانه‌ی بۆ دیموكراتی و ئازادی كردووه له ناو ئۆرگانه‌كانی و ده‌سه‌ڵاتی بنه ماڵه‌ی گه‌یاندووه‌ته ئاستی بڤه‌و په‌رستی و كۆتای هێنا به خوێنی نا ڕه‌سه‌ن بۆ هه‌تا هه‌تایه به،
6_پارتی پشتی به هێزی پاراستن و كۆنترۆڵی پۆسته هه‌ستیاره‌كان و گرێبه‌سته هه‌رێمێكان و پشگیری سیاسه‌تی ده‌ولی تا ئێستا به‌ستووه، پێ ناچی بتوانێ پاش گه‌ز بێته‌وه له هیچیان و له ژێر هیچ به‌هانه‌و بانَگه‌شه‌یه‌كدا، پارتی بێ گوێدان به هه‌ل و مه‌رجه‌كانی ئه‌و سونامییه له گۆڕانكاری و ڕووداوه دڵ ته‌زێنانه‌ی كه له ده‌وروو به‌ریدا شاڵاو و شه‌پۆل ده‌ده‌ن به‌ره‌و نه‌هێشتن و نه‌مان و له ناوچوونی مۆدێلی حوكمڕانێكه‌ی ئه‌وه،
پارتی ئاماده‌یه هه‌موو گه‌مه‌یه‌كی سیاسی بكات له پێناو مانه‌وه‌ی وه‌ك بنه ماڵه له ده‌سه‌ڵاتدا له گه‌ڵ دۆست دۆشنمی به یه‌ك عه‌قڵیه‌ت و عاگفه، وا دیاره له‌م بڕگه تایبه‌ته‌ی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌دا پارتی په‌نای بردۆته ژێرچه‌تری سیاسه‌تی توركیاوه كه هه‌وڵ ده‌دات بێ ووچان بۆ هێور كردنه‌وه‌ی بار‌و دۆخه‌كه و ئه‌گه‌ری گه‌یشتنی سوونامێكه‌ی سوریا بۆ ئه‌ویش له ڕێگه‌ی كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی گفتوو گۆ له گه‌ڵ ئاپۆ و پارتی كرێكارانی كوردستان، دیاره ئه‌مه ناوه‌ڕۆكی بێ باكی و گوێ پێ نه‌دانی پارتییه به هه‌موو به‌هاو بنه‌ما ئیسانێكانه له لایه‌كه‌وه و بیركردنه‌وه‌یه‌كی تجریدی جه‌هه‌نه‌میانه‌یه كه هه‌ر هزرو بیرێكی سیاسی په‌ی بێ به‌ری ئه‌مڕۆ له لایه‌كی تره‌وه،
شرۆڤه كاری سیاسی
محمد ابراهیم
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
