١
چار نە بوو ...دەبوو بێم
لەپاریسەوە هاوارکەم و بڵێم
لەهەرکوێ بم
من گەریلام ...
سروودی ئەیڕەقیب و
کچی قەندیل و ئاگرو
خۆێنم ...
٢
ئاوایە دڵی گەریلاکان..
ئاوایە هیوای شازادە چیاییەکان ...
سنوورەکان دەبرین ...
بەسەر چیاکان بەرز، بەرز دەفرین،
لەنێو تەڵەی چاوی پیسی سوڵتانەکان و درکەڵانی مێشکی بۆگەنی مەلاکان و
حەسرەتی دزوجەردەوجادوکەرە پێ پەتیەکان ...
لەمەیدانین ...
بەرخۆدانین ..
هێزی گەلین ...
لەهەرکوێ بین ..
هەتاماوین ...گەریلا ین
و نابەزین و نابەزین و نابەزین ...
مالمۆ
رۆژی تیرۆرکردنی سێ شازادەی قەندیل لە پاریس
www.shamal.dk
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
