ویستی پیاوێك
شاعری صربی: كاترینا برانكۆفیتش غاییتش
گورینی بۆ عه‌ره‌بی: صباح سعید الزیدی
گۆڕینی بۆ كوردی: ئازاد حه‌مدی
له رۆژنامه‌ی الطریق الثقافی ژماره 64/شبات 2013 وه‌رگیراوه
دانیشه،
ئه‌مه‌وێت بتبینم،
كه بیر ئه‌كه‌مه‌وه..
له هه‌موو به‌شه‌كانی گیانت،
ویستمه وێنه‌ی هه‌موو به‌شێكی رووت بكێشم..
له ناخمدا،
وه چۆن ئه‌وه ناتووانم؟
كه خه‌وه‌كان هه‌موو خه‌وه‌كانمن
هه‌موویان ده‌رباره‌تن...
ئه‌مه‌وێت له‌سه‌ر سنگم بیت،
هه‌ست به هه‌موو لێكه‌ووتنێكت كه‌م،
به هه‌موو له‌رینه‌وه‌یه‌ك،
وه هه‌موو ماچێكی گه‌رمت،
هه‌تاوه‌كو په‌نجه‌كانم،
بۆ تۆیانی جێده‌هێڵم،
تا وه‌كو، تاڵه وورده هێمنه‌كانت،
له قژه‌كانت، هه‌موو ڕومی پێدا ئه‌پۆشم،
به‌چه‌شنی دروێنه‌كراو به‌داس،
سه‌وز بوو،
وه‌كو چه‌پكه كێڵگه تینووه‌كان،
ئه‌مه‌وێت هه‌ست به مه‌مكه‌كانت كه‌م،
هه‌ردوو ده‌سته‌كانت پڕبن له گوڵ...
ئه‌مه‌وێت بتخه‌مه ناخمه‌وه،
ئه‌و قه‌دو و ئه‌ژنۆ
و هه‌ردو وقاچه درێژ، وجوڵه پرَله عیشه‌وه‌كه‌ت،
هه‌موو ئاڵۆزیه‌كانت و هه‌مو تێهه‌لچووه‌كانت،
وه هه‌موو ئه‌و جوڵانه‌ی په‌رچه‌بنه‌وه سه‌رم..
نا، من شێت نیم،
ئه‌زانم تۆ وا پێده‌زانیت،
هه‌روا سانا نیه،
له گه‌ڵ یه‌كێكی شێتدا،
هه‌ڵبكۆ ڵرێت له خۆی خۆیدا،
به‌هێزو شێنه ییه‌وه...
ئاه، چه‌ند ئه‌مخواست،
بۆ من بوویتایه هه تا هه‌تا،
ئه‌زانم، هه‌رگیز نایه‌ته دی،
ئه‌زانم هه‌موو پێچێكی له‌شت
بۆ یه‌كێكی تره،
ئه‌بو هه‌مووی بۆ من بووایه...
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌وه‌شدا، من وه‌ك خۆت خۆشم ده‌وێت،
و شێتی تۆم،
له ناخی دڵمه‌وه خۆشم ده‌وێیت،
بۆیه هه‌ست ئه‌كه‌م تۆ له گیانمایت،
به‌ڵكو زیاتر له‌خۆم.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
