دیوێکی تری کوشتاره که ی پاریس ...به دره ددین ساڵح

قه ده ری کورد دوباره بوونه وه ی کاره ساته کانه.زوو باوه رکردن به پلانی دوژمنان و ناحه زانی پێش ئه وه ی بگاته خالێکی یه کلا که ره وه له گفتووگۆو هه نگاوه کانی له پێناوی ئاشتیدا. 

چه ند رۆژێک به سه ر کوشتاره که ی پاریس تێده په رێت، سه دان وتار و نووسین و دیداری زیندوو و مردوو قسه ی راست و ناراست و به لارێدا به ر له و باره یه وه کراوه..

چه ند سالێک پێش ئێستا هه موومان شاهێدی پێداگری سه رۆک سارکۆزی بووین له به رگریکردن له مافی ئه رمه نییه کان و به جینۆساید ناساندنی کوشتاره که یان و تاوانبار کردنی سه رانی عوسمانی و له شکه ری توورک له کاره ساته دا.

ئه م هه لوێست و پرۆژه یه ی سارکۆزی گورزێکی کوشنده ی له ناوبانگی ده وله تی به ناو عیلمانی تورک دا و پرۆسه ی به ئه وروپا بوونی تورکی نه ک ته نیا په ک خست به لکوو رووبه رووی پرسیاری جدی و مه رجی یاسایی و بنه ره تی کرده وه.

کار گه یشته ئه وه ی که سه رۆک ئه ردۆغان به راشکاویی پێ له جه رگی خۆی بنێت و بلێت تورکیا به بریاری خۆیدا ده چێته وه بۆ بوونه ئه ندام له یه کێتی ئه وروپادا.

به شێوه یه کی ئاکادیمی بۆ هه موولایه ک روون بوه وه که تورکیا هه رگیز نابێته ئه ندامی یه کێتی ئه ورووپا ئه گه ر کێشه ی کورد چاره سه ر نه کرێت و کورد به مافه کانی خۆی نه گات.چونکه به چاره سه ر نه کرانی کێشه ی توورک له گه ل کورد و به بوونه ئه ندامی تورکیا له و یه کێتییه به کردار ولاتێکی یه کێتی ئه وروپا ده که وێته ناو شه ڕێکی سه خت که بێگومان له حاله تێکی وادا هه موو ئه وروپا ده گرێته وه.

چه ند پرسیارێک دێنه پێش بۆچی فه ره نسا و سارکۆزی نه یانویست و نه یانهێشت تورک ببن به ئه نندامی یه کێتی ئه وروپا..؟؟

ئه م پرسیاره کۆمه لێک ولامی زانراو و نه زانراوی هه ن، به لام ئه وه ی مه به ستی منه لێره ئاماژه ی پێ بده م کوشتاره که ی پاریسه..

ده سته لاتی تورک زۆر دڵڕه قانه تۆپبارانی گوندو ئاوایی و به کوشنده ترین چه ک په لاماری که سنای سڤیل و ره زوان و جۆتیار ده دات..نمونه مان زۆره که مردوو و کوژراوه کانی نه یاری خۆشی ئاگر تێ به رده دا و ده شێوێنێت که واته رژێمێکی رقاوی و قین له دڵ و ته نیا کرده وه یه ک که له وجودیدا نییه لێبورده یی و کردنه وه ی لاپه ره یه کی تازه یه له گه ل نه یاره کانی.

بۆیه من پێم وایه ئه م کوشتاره ی پاریس له لایه ن ده وله تی تورک یان به راسپارده ی ئه ورژێمه پێش مه به ستی کوشتنی ئه و سێ مرۆڤه تۆله کردنه وه له ولاتی فه ره نسا بووه.

ولاتی فه ره نسا له کۆمه لکوژی ئه رمه ن تورکیای به ئه نجامدانی جینۆساید تاوانبار کرد، بووه هۆی دوا که وتنی ئه ندامه تی تورک له یه کێتی ئه وروپا، له کۆمه لگه ی نێوده وله تی کارتێێکردنی له سه ر ناوبانگی تورکیا دانا، شێوازی هه لس و که وتی خه لک و ئۆرگان و ولاتانی له هه مبه ر پروپاگه نده ی تورکیا گۆڕی.که واته ئێستا کاتی ئه وه هاتووه که تورکیا له پایته ختی هه مان ولات نه یارانی بکوژێت به لام ئه م جاره رێگا به ته رمی نه یارانی بدات به فرۆکه ببردرێنه وه تورکیا وشیوه نیان بۆ بکرێت و کۆمه لگه ی تورکیا به کوردیشه وه دژی فه ره نسا بێننه سه ر شه قام.

هه مان دۆستی کورد و ئه رمه ن به کوشتارێکی بێ ره حمانه تاوانبار بکه ن و شتی تریش.

من پێم وایه ده بێت هه موولایه ک هاوکاری ولات و حکومه تی فه ره نسا بکه ن بۆ ئاشکرا بوونی ئه م کوشتاره لانی که م بۆ ئه وه ی بوار نه درێت له کۆتایدا ئه م تاوانه بخرێته ئه ستۆی کورد خۆیی.

چونکه دوور نییه دوای ئه وه ی ده وله تی تورک به ئامانجی خۆی گه یشت له کوشتنی سێ مرۆڤی ئازادیخوازی کورد و تۆله ی خۆی له ولاتی فه ره نسا کرده وه بۆ گۆڕینی رای گشتی خه لکی فه ره نسا له سه ر کوشتاری ئه رمه نییه کان و تێکدانی ئه و هه ماهه نگییه ی دژی عسمانیی و تۆرانیه کان له سه ر جینۆسایدی ئه رمه ن وکورد دروست بووه، بێن ژێر به ژێر له گه ل فه ره نسا پێک بێن و کوشتاره که بخه نه ئه ستۆی کورد خۆی و خۆیان ببنه وه به دۆست و فشاری کۆمه لگه ی فه ره نسا دژی تورک له کوشتاری ئه رمه ن و فشاری دونیا له سه ر تورکیا به پێشوازی جه نازه ی کوژراوه کان که مڕه نگ بکه نه وه.

به بروای من ده بێت کوردانی باکور په نجه ی تاوان بۆ هیچ ولات و لایه نێکی دیکه درێژ نه که ن چونکه ئه م شێوازه سواوانه جگه له به لاڕێدا بردنی راستییه کان و دیدگای کۆمه لگه ده بێته هۆی لێل کردنی پرۆسه ی لێکۆلینه وه نه زۆک بوونی ئه نجامه کان.

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

بابەتی زیاتری نووسەر