
بانگه‌وازێک بۆ هه‌موو دڵسۆزانی کوردايه‌تی ...
تکايه با هه‌ر له ئه‌مڕۆوه به هه‌موومان بيری ده‌سه‌ڵاتی کورديی بخه‌ينه‌وه که هێشتا مانگێکيان کات به‌ده‌سته‌وه‌ماوه که هه‌وڵ بده‌ن و بتوانن گه‌وره‌ترين فيتسڤاڵی رێزلێنان و يادکردنه‌وه بۆ بووکی کوردستان و شێره کچی کورد ( له‌يلا قاسم ) ی نه‌مر، ئاماده و پێشکه‌ش بکه‌ن، با له‌بری ئه‌و هه‌موو ئاهه‌نگ و فيستڤاڵانه‌ی که بۆ گۆرانيبێژه تورک و عه‌ره‌ب و فارسه‌کانی دروست ده‌که‌ن و ئه‌و هه‌موو پاره‌يه‌يان تێدا به‌خه‌رج ده‌ده‌ن، با ئه‌م ساڵ به جوانترين و شايسته‌ترين و شکۆمه‌ندترين شێوه يادی گيانبه‌خشيووی کوردايه‌تی، له‌يلا قاسمی نه‌مر بکه‌نه‌وه و ئه‌و بووکه جوانه و ئه‌و شێره کچه هه‌ڵمه‌تبه‌ره خۆڕاگره به نه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆ و داهاتووی کورد و کوردستان بناسێنن، با ياده‌وه‌ريی ئه‌و کچه پاکڕه‌وشت و تێکۆشه‌ر و دڵسۆزه بۆ هه‌ميشه به‌رز و پيرۆز به‌رزتر و پيرۆزتر رابگرن، ئه‌مه ئه‌رک و فه‌رمانی هه‌موومانه، ئه‌رک و فه‌رمانی نه‌ته‌وه‌یی و نيشتمانيی و فه‌ڕمیی ده‌سه‌ڵاتی کوردييه، ئه‌رک و فه‌رمانی ره‌وشتيی هه‌موو کۆڕ و کۆمه‌ڵێکی کوردی و کوردستانيیه.
دڵسۆزتان
به‌ختياری شه‌مه‌يی
له یلا قاسم
كچه تێكۆشه‌ری كوردستان (له‌یلا قاسم) ساڵی 1952 له‌گوندی (بانمیل)ی سه‌ر به‌شاری خانه‌قین له‌خێزانێكی هه‌ژار و نیشتمانپه‌روه‌ری كورد له‌دایكبووه.قاسم حه‌سه‌ن كه باوكی له‌یلا-یه، كرێكاری كۆمپانیای پاڵاوتگه‌ی نه‌وتی ئه‌ڵوه‌ن بووه.
دوای ئه‌وه‌ی ناوبراو خانه‌نشین كراوه، ساڵی 1971 له‌خانه‌قینه‌وه ماڵیان گواستووه‌ته‌وه بۆ شاری به‌غدا.هه‌موو خوشك و براكانی له‌یلا كه ناویان (سه‌بیحه، سه‌لام، سه‌فا، سه‌ڵاح)بوو، خه‌ریكی خوێندن بوون و له‌قوتابییه زیره‌كه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كوردبوون.سه‌رباری خوێندن هه‌ریه‌كه‌یان له‌پای خوێندنه‌كه‌یان بۆ بژێوی ژیانی خێزانه‌كه‌یان كاریانكردووه.بنه‌ماڵه‌ی له‌یلا قاسم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌نێو ڕه‌وشێكی هه‌ژاریدا ده‌ژیان، به‌ڵام زۆر به‌خته‌وه‌ربوون.
له‌یلا قاسم بۆ یه‌كه‌مجار له‌ساڵی 1958 له‌شاری خانه‌قین چووه‌ته به‌ر خوێندن و قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی و دواناوه‌ندی له‌وشاره ته‌واوكردووه.له‌یلا له‌ساڵی 1971 له‌به‌شی كۆمه‌ڵناسی له‌كۆلێژی ئادابی زانكۆی به‌غدا وه‌رگیراوه.له‌یلا كه هه‌ر له‌ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه‌ی هه‌ژاری و نه‌داری چه‌شتبوو، هه‌مانكات زوڵم و زۆری ڕژێمی داگیركه‌ری عێراق له‌سه‌ر گه‌لی كورد، بیری ئازادیخوازانه و خه‌بات و تێكۆشانی لای له‌یلا قاسم دروستكردبوو.
هه‌رزوو له‌یلا قاسم ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه و ڕێكخستنه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌یدا په‌یداكرد.ساڵی 1970 له‌ڕێگه‌ی سه‌لام قاسمی برا گه‌وره‌كه‌یه‌وه په‌یوه‌ندی به‌بزاڤی سیاسیی نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌وه كردووه و له‌نێو ڕیزه‌كانی (یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان) خه‌بات و تێكۆشانی ده‌ستپێكردووه.له‌یلا قاسم له‌نێو قوتابییه كورده‌كانی زانكۆی به‌غدا ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بووه له‌وشیاركردنه‌وه و ڕێكخستنیاندا.له‌كاتێكدا كه ده‌گوترا ژن ناتوانێت شانبه‌شانی پیاوان له‌شار و له‌شاخ و له‌گونده‌كاندا خه‌بات بكات، له‌یلا به‌پێچه‌وانه‌وه شانبه‌شانی قوتابییه كوڕه‌كانی كورد، خه‌باتێكی به‌رفراوانتری به‌ڕێوه‌ده‌برد و دژ به‌نایه‌كسانی مافه‌كانی ژنان و پیاوان بوو، به‌تایبه‌تیش كه بۆ خودی خۆی له‌بواری كۆمه‌ڵناسیدا ده‌یخوێند و زۆرباش له‌ڕاستییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا تێگه‌یشتبوو.
له‌یلا قاسم له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌هاوڕێكانی خۆی به‌ناوی (جه‌واد هه‌مه‌وه‌ندی) كه به‌یه‌كه‌وه خه‌بات و چالاكییان ده‌كرد، زۆر یه‌كتریان خۆشده‌ویست.ئه‌گه‌رچی له‌یلا خوێندكاری زانكۆ و جه‌وادیش كرێكاری یه‌كێك له‌كارگه‌كانی به‌غدا بوو، وه‌لێ خۆشه‌ویستییه‌كی بێ‌سنووریان له‌نێواندا هه‌بوو.له‌یلا هه‌ر به‌ڕێگه‌ی جه‌وادیشه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ناوچه‌كانی باشووری كوردستان چووه نێو ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه.ئامانجی له‌یلا قاسم له‌مه‌دا زیاتر ناسینی ڕه‌وشی سیاسی كورد و به‌شێوه‌یه‌كی باشتر به‌ڕێوه‌بردنی خه‌باتی ڕێكخستن بوو له‌نێو شاره‌كاندا.
له‌یلا قاسم‌و جه‌واد هه‌مه‌وه‌ندی هه‌ردووكیان هاوبیر و كۆكبوون له‌پرسه‌كاندا له‌پێناو سه‌ركه‌وتنی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌یاندا، له‌یلا و جه‌واد، ئه‌وینی خۆیان تێكه‌ڵ به‌ئه‌وینی كوردستانی نیشتمانه‌كه‌یان كردبوو.له‌یلا به‌خه‌بات و تێكۆشانی خۆی سه‌لماندی كه ژنانیش شانبه‌شانی پیاوان ده‌توانن خه‌بات و تێكۆشان بۆ ئازادی گه‌له‌كه‌یان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی 1970 كه گه‌لی كورد له‌باشووری كوردستان به‌قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێپه‌ڕده‌بوو، له‌یلا قاسم و جه‌واد و هاوڕێكانیان سه‌رباری نكۆڵیكردنی ڕژێمی داگیركه‌ری به‌عس له‌هه‌بوونی گه‌لی كورد، ئه‌وان سووربوون له‌خه‌بات و تێكۆشان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌یان.هه‌روه‌ها له‌یلا و جه‌واد له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1974 به‌یه‌كه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی‌یان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كورد ئه‌نجامدابوو، ئه‌وان له‌ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕان كه بڵاوی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی تێكچوونی گفتوگۆكانی نێوان سه‌ركردایه‌تی كورد و ڕژێمی عێراق و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ و پاشانیش به‌هۆی گیرانی له‌یلا قاسم و جه‌واد و هاوڕێكانی تریان، ده‌ستنووسی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌شیان له‌لایه‌ن سیخوڕه‌كانی حكومه‌تی عێراقه‌وه له‌ناوبرا.
له‌ئاداری 1974دا دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ و هێرشكردنه‌وه‌ی ڕژێمی عێراق بۆسه‌ر ناوچه‌كانی كوردستان، ڕژێمی داگیركه‌ری له‌ناوچووی به‌عس، ده‌ستیكرد به‌كۆچبه‌ركردنی هه‌زاران كورد و بۆردومانكردنی هه‌ردوو شاری قه‌ڵادزێ و هه‌ڵه‌بجه و ڕاوه‌دوونان و گرتنی ڕۆشنبیران و قوتابیان و ئازادیخوازانی گه‌لی كورد له‌باشوری كوردستان.
هه‌ر له‌وكاته‌دا هه‌زاران كه‌سیش له‌تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ بۆ به‌رگریكردن له‌مافی نه‌ته‌وه‌كه‌یان ڕوویان له‌شاخه‌كان كرد و چه‌كی پێشمه‌رگه‌یاتییان هه‌ڵگرت.له‌وكاته‌دا له‌یلا قاسم و جه‌واد هه‌مه‌وه‌ندی و نه‌ریمان فوئاد و هه‌ندێك له‌هاوڕێكانی تریان پێیانوابوو خه‌باتكردن ته‌نیا له‌شاخ به‌س نییه، به‌ڵكو خه‌بات و تێكۆشان له‌شاره‌كاندا و له‌نێو جه‌رگه‌ی دوژمن‌دا، پێویستیه‌كی زۆر گرنگی ئه‌و قۆناغه‌یه، بۆیه ڕوویان نه‌كرده شاخه‌كان و له‌شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق بۆ درێژه‌دانی خه‌بات و تێكۆشان مانه‌وه.
له‌گه‌ڵ به‌رفراوانبوونی شه‌ڕه‌كان له‌ساڵی 1974دا، ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ڕژێمی به‌عس به‌رده‌وام و زۆر به‌توندی چاودێری یه‌كه به‌یه‌كه‌ی تاكه‌كانی كوردی‌یان ده‌كرد.بۆیه ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد له‌ڕۆژی 28/4/1974دا له‌یلا قاسم و چوار له‌هاوڕێكانی به‌ناوی (جه‌واد هه‌مه‌وه‌ندی، نه‌ریمان فوئاد مه‌ستی، حه‌سه‌ن حه‌مه‌ڕه‌شید و ئازاد سلێمان میران) له‌ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی هێزه‌كانی ئاسایش و سه‌ربازی ڕژێم له‌به‌غدا ده‌ستگیركران.ڕۆژنامه‌ی (سه‌وره‌ی) زمانحاڵی ڕژێمی به‌عس و ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی ناوخۆیی عێراقیش، له‌یلا قاسم و هاوڕێكانی وه‌ك تێكده‌ر و گێڕه‌شێوێن و تیرۆریست به‌ناو كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كیشیان بچووكترین كرده‌وه‌شیان له‌سه‌ر ئاشكرا نه‌بوو.
له‌یلا قاسم كچێكی چاونه‌ترس و زیره‌ك بوو؛ له‌ڕووی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری به‌عسدا بێباكانه ڕایگه‌یاندبوو "به‌كوشتنی من هه‌زاران كورد له‌خه‌وی نه‌زانی وشیار ده‌بنه‌وه، زۆر خۆشحاڵ و سه‌ربه‌رزم كه گیانم فیدای ڕێی ڕزگاری كوردستان ده‌كه‌م"، هه‌موو ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ك نه‌یتوانی بڕیاری په‌شیمانی به‌له‌یلا ده‌ربڕێت.
جه‌لاده‌كانی به‌عس به شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه و دڵڕه‌قانه، رۆژانه قورسترین ئه‌شكه‌نجه و ئـازاری جه‌سته‌یی‌و ده‌روونـی له‌یلا و هاوڕێكانیان ده‌دان و خـرانه زیندانی تاكه كه‌سییه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌زۆر دان بنێن به‌و تاوانه هه‌ڵبه‌ستراوانه و كێی تریشیان له‌ڕێكخستندا له‌گه‌ڵدایه و شتی تریان پێ ئاشكرابكه‌ن، بـه‌ڵام هه‌مـویان زۆر ئازا و كۆڵنه‌ده‌ربوون و نه ناوی كه‌سێكیاندا و نه هیچ قسه و نهێنییه‌كیشیان دركاند، ئه‌م خۆڕاگرتنه‌یان، جه‌لاده دڕنده‌كانی به‌عسییه‌كانی توشی شۆك كردبوو.
له‌ڕۆژی 3ی نیسانی ساڵی 1974 بۆ تاوانباركردنی كورد، ته‌له‌فزیۆنی به‌غـدا، به‌ناوی دان پێدانانی تۆڕێكی ئاژاوه‌چیی ناپاك، له‌یـلا قاسـم و هـاوڕێكانی پیشانـدان، بـه‌ڵام كه‌سیان قسه‌یان نه‌كرد، ته‌نانه‌ت منداڵێكی كـوردیش ده‌یزانی كه ئه‌مه راست نییه و سیناریۆیه‌كی داڕێژراوه.
ڕژێمی به‌عسی عێراق به‌مه‌به‌ستی چاوترساندنی لاوان و قوتابیان و توێژی ڕۆشنبیری كورد، ڕاسته‌وخۆ دوای ده‌ستگیركردنیان دادگایه‌كی نادادپه‌روه‌رانه‌ی دژ به‌له‌یلا قاسم و هاوڕێكانی به‌ڕێوه‌برد و بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركردن.ڕژێمی عێراق له‌زیندووبوونی ئه‌و پێنج لاوه كورده زۆر ده‌ترسا، بۆیه هێشتا دوو هه‌فته به‌سه‌ر ده‌ستگیركردنیان تێنه‌په‌ڕیبوو، كاتژمێر 7ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی 12/5/1974 له‌یلا قاسم و هه‌ر چوار هاوڕێكه‌ی له‌سێداره‌دران.سه‌لام قاسمی، برای له‌یلا قاسم، به‌ماوه‌یه‌ك دوای له‌سێداره‌دانی له‌یلا هه‌ر له‌به‌غدا له‌لایه‌ن به‌عسییه‌كانه‌وه شه‌هیدكرا.تاوانی سه‌لام قاسم ته‌نیا ئه‌وه بووه كه وێنه‌ی له‌یلای خوشكی ناردبوو بۆ قوتابیانی كورد و ئه‌ندامانی یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات.دایك و باوكی له‌یلا قاسمیش به‌هۆی له‌ده‌ستدانی دوو ڕۆڵه‌یان، هه‌ر زوو به‌كۆست و خه‌مێكی گه‌وره‌وه سه‌ریان ناوه‌ته‌وه و كۆچی دواییانكردووه.
پێش له‌سێداره‌دانیان، خوشكه‌كه‌ی له‌یلا و دایكی دووجار چووبوون بۆ سه‌ردانی، جاری یه‌كه‌م له‌یلا قاسـم داوای ئه‌وه‌ی له‌خوشـكه‌كه‌ی كردبوو كه بۆ سه‌ردانی داهاتوویـان كه ده‌یزانی دواسه‌ردانیان ده‌بێت، جلوبه‌رگه كوردییه تازه‌كانی بۆ بێنێت له‌گه‌ڵ (قاچییه‌ك) واته مه‌قه‌ستێك بۆ دوا سه‌ردانییان ئه‌وه‌ی ویستی بۆیان برد، له‌یلا به‌قاچییه‌كه كه‌مێك له‌زۆڵفی بڕی و دایه خوشكه‌كه‌ی و وتی "ئه‌م قــژه‌م بۆ یادگـاری لای خۆت هه‌ڵگره" خوشكه‌كه‌ی پێیوت: ئه‌ی جلـه كـوردییه‌كـانت بـۆچییه؟!
له‌یلا به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه وه‌ڵامی دابووه‌وه و وتبووی "خوشكم من دوای چه‌ند ڕۆژێكی تر ده‌بمه بوكی كوردسـتان، خاكی كوردسـتان پێشوازیـم لێده‌كات، بۆیه ده‌مـه‌وێت به‌ئه‌وپـه‌ڕی جوانییه‌وه خاكه‌كه‌م له‌باوه‌شم بگرێت، خۆشه‌ویستیم بۆ كوردستان بێسنوره، من بوكی كوردستان‌م، ده‌مه‌وێت به‌بوكی كوردستان ناوم به‌رن، كاتێكیش كه ته‌رمه‌كه‌م وه‌رده‌گرنه‌وه، نامه‌وێت بگرین و شین و شه‌پـۆڕم بۆ بكه‌ن، به‌ڵكو پـڕ به‌گه‌روتان هه‌لهه‌له لێده‌ن و هاوار بكه‌ن و بڵێن شكۆداری و نه‌مری بۆ بارزانی‌و پارتی.".
له‌یلا قاسم زۆری ده‌خوێنده‌وه و ده‌شی نوسی، له‌ساڵی ١٩٧٤ داوای ڕێپێدانی ده‌ركردنی گۆڤــارێكی به‌هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و كوردی كردووه، به‌ڵام ڕێیان پێنـه‌داوه.
ئه‌و شانه‌یه‌ی پارتی، كه له‌یلا تێیدا ئه‌ندام بوو كه حه‌وت لاو بوون، سیخوڕانی به‌عس ئاشكرایانكردن و گرتیانن به‌كومه‌ڵێك تاوانی هه‌ڵبه‌ستراوی درۆی بێبنه‌ما تاوانباركران، وه‌كو دانانی بۆمب له‌سینه‌ما ئه‌تڵه‌س و له‌فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غـدا و گوایه كۆمه‌ڵێك ته‌قه‌مه‌نیان پێگیرابوو، به‌ڵام ئه‌م تاوانانه هه‌مووی درۆبوون و پیلانی هه‌ڵبه‌ستراو و نه‌خشه‌كێشراوی ئه‌من و ئیستخباراتی عێراقی بوون، بۆ تاوانباركردنی گه‌لی كوردمان كه به‌درێژایی مێژووی كورد و شۆڕشه‌كانی، هیچ كارێكی ته‌قینه‌وه‌یـان ئه‌نجامنـه‌داوه و ئه‌و تاوانانه هه‌رگیز له‌ئێمه‌ی كورد ناوه‌شێنه‌وه.
هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی له‌یلا قاسم به‌سه‌رتاپای كوردستاندا بڵاوبۆوه.هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌چاپه‌مه‌نییه‌كانی ئه‌وساكه‌ی جیهان هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی له‌یلا قاسمیان وه‌ك له‌سێداره‌دانی یه‌كه‌م ژن له‌مێژووی سیاسی عێراقدا بڵاوكردۆته‌وه.بێگومان له‌سێداره‌دانی كچه كوردێك به‌ده‌ستی ڕژێمی داگیركه‌ری عێراق كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی كرده سه‌ر لاوانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كورد، كه ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی به‌هه‌زاران لاوی كورد په‌یوه‌ست بن به‌دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌یان و ڕوو له‌چیاكان بكه‌ن.
له‌یلایه‌ك له‌سێداره‌درا، به‌ڵام هه‌زاران له‌یلا له‌دایكبوون.دوای له‌یلا قاسم، له‌سه‌رتاپای كوردستان هه‌زاران منداڵی كورد به‌ناوی له‌یلاوه ناونران.له‌یلا قاسم بوو به‌چیرۆك و داستان و هه‌ڵبه‌ستی شاعیرانی گه‌وره‌ی كوردی وه‌ك (جگه‌رخوێن، دكتۆر به‌درخان سندی، حه‌كیم نه‌دیم داودی، ڕه‌مزی عه‌قراوی، عه‌بدولئیلا سایغ، میدیا مه‌حموود، عه‌زیز یاوه‌ر، نارین عومه‌ر، دكتۆر مونــیره ئومـێد، عه‌دنـان به‌شـیر ڕه‌سـول، لـوما عه‌بدولـهادی، قه‌یس قــه‌ره‌داغی) و چه‌ندین شاعیر و نووسه‌ری تر به‌شـیعر و په‌خـشان و وتار گوزارشتیان له‌خۆشـه‌یستی و دڵـسۆزی خۆیان بۆ شه‌هـید له‌یــلا قاســم كردووه‌و تا ئه‌مڕۆش گه‌لی قوتابخانه‌كانی له‌باشووری كوردستان (هه‌رێمی كوردستان)دا، به‌ناوی له‌یـلا قاسـمه‌وه ناونراوه.
ساجیده فه‌یلی شاعیر له‌پارچه شیعرێكیدا به‌ناونیشانی (له‌یلا هه‌ڵه‌بجه) ده‌ڵێت:
ئه‌مـه خـوێن كـێیه لێـره ڕژاوه
خـوێنی له‌یــلایه به‌زۆر كــوژراوه
نه خـوێن، نـییه خــه‌نـه‌بـه‌نــانه
شایی له‌یـلایه كـچی خـۆمـانه
شاعیری ناسراوی گه‌له‌كه‌مان هێمن موكریانی-ش له‌چوارینه‌یه‌كدا بۆ له‌یلا قاسم ده‌ڵێت:
كه تــۆ تــــۆرای له‌چــــاوم وه‌ك خـــــه‌ونی مــــــن
له‌بـــــسكت ڕه‌شــــتره مـانــگه‌شــــــه‌وی مـــــن
بـــــڕۆ مه‌جنـــــون به له‌یــــلای خــۆت مه‌نــــــــازه
كه نــاوبـانــــگی ده‌ركـــرد پتـــــر نـــــه‌وی مـــــن
به سوپاسه‌وه له (شاره‌زوورپۆست)ه‌وه وه‌رگيراوه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
