لەڕوانگەی دەستەبەری دیموکراتیەتەوە هەڵبژاردن ئەو هەنگاوەیە بەرەو ئاسۆیی دیموکراتیمان دەبا، ئازادیەکانی تاک لە دەربڕینی وشەی بەڵێ و نەخێر و دەرفەتدان بە مرۆڤ بۆ بیرکردنەوەو بڕیاردان، هەڵبژاردن پڕۆسەیەکە لە چوارچێوە یاسای و عورفە مرۆییەکانەوە تادەکاتە پرەنسیپە سیاسیەکان و خۆڕزگارکردن لە گەردی دیکتاتۆریەت و هەڵخزانە ئاسمانی دیموکراتیەت .
لە دونیادا سەرکەوتنی هەڵبژاردن وابەستەیە بە یاسا و شێوازی بەئەنجام گەیاندنی ئەم پڕۆسەیە، ماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردن و بونی یاسایەک بەو شێوەی ژیانی ئاسایی خەڵک لەکارنەخات و پڕۆسەکە بە ئارامی و هێوری کاتی خۆیدا تێپەڕێ، لەوڵاتانی پێشکەوتوو هەست بە پرۆسەی هەڵبژاردن ناکەیت، خەڵک ڕژانە سەرشەقام و قەڵەباڵغی شەو ڕۆژ هەستی پێناکرێت، نەخەوتن و هیلاکی بەردەوامی لە ڕیکلام و بانگەشە بوونی نیە. بەکارهێنانی تەواوی کۆمەڵگا لە مناڵەوە بۆ پیر بێجیاوازی سەرقاڵ بوونی گشت دەزگە حزبیەکان و سەرفکردنی پارەیەکی زۆر لەپێناو بەدەست هێنانی دەنگ .
کۆکردنەوەی دەنگ و بانگەشە مافی ئاسایی هەموو تاکێکە، بەڵام گرنگە ئەو چواچێوەیە دیاری بێت، ئەویش یاسای تایبەت بە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانە، بەشێوازێک کاری لەسەر بکرێت تاساڵانی داهاتوو هەڵبژاردنەکان ئەم شێوە هەڵمەتانە دووبارە نەبنەوە و سیمایەکی مەدەنیانەو شارستانیانە بە پڕۆسەکە ببەخشرێت و لەو شێوازە هەڵمەتەی هەڵبژاردنی ئەوروپیەکان کەمتر نەبێت .
هێشتا کورد و هەندێک لە تاکە چاوبرسیەکانی بۆ خوێن و کوشتن و قبوڵ نەکردنی یەکتر هۆشیان لە لولەی تفەنگەکانیانەوەیە کوێرانە تینون بەخوێنی خەڵک، هێشتا بەکارهێنانی مناڵ باوە، ڕژانە سەرشەقام و پەکخستنی هاتووچۆ و خەڵک کۆکردنەوەو پارە بەخشینەوەو سەنگەر گواستنەوەو بەڵێنی زۆر دواتر زۆر بەئاسانی بەڵێنەکانیان بیردەچێتەوە لای ئێمەی کورد باوە، ناڕونی و بوونی ترس لە وردبوونەوەی بەرنامەو کارو پلانی ئایندەی کاندیدەکان لە پەڕلەمان بۆ خەڵک، هێشتا قسەی زبرو هێرشکردنە سەریەکتر و بەکارهێنانی مێژوی یەکتر بۆ شکاندن و سوکایەتی کردن و لەکەدارکردنی یەکتر، زمانی تیگەیشتن و بیرکردنەوە لە بەرژەوەندی هاوبەش لەڕوانگەی نەتەوەییەوە، دیموکراتیەت و قبوڵ بوونی یەک بەو شێوەی هەیە، ئازادیەکانی تاک و هێمنی و ئارامی، بێدەنگی و خەڵک سەرقاڵ نەکردن و دوورکەوتنەوە لەهەموو فەوزایەک لەم هەرێمەو تەنانەت وڵاتانی دەروبەریشمان بوونی نیە، ئەمەش شێوەباوێکە لە سیستەمی بەردەوامی وڵاتانی ناوچەکە بۆمان ماوەتەوە لەبری ئەوەی خۆمان لێێ دەربازکەین بەڵکو بەپێچەوانە تێیدا قوڵدەبینەوە .
گرنگە کاندیدەکانی ئەم هەڵبژاردنە و ئەوانەی دەنگ و متمانەی خەڵک بەدەست دێنن بیرێک لەوەبکەنەوە یاسایەکی مۆدێرن بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بکەنەوە چونکە هەڵبژاردنی پارێزگاکان و دواتر هەڵبژاردنی عێراق بەڕێوەن ئەوکات خەڵک بێزاردەبێ و ژیانی خەڵک لەڕەوتی ئاسایی خۆی لادەدات .
دیموکراتیەت و ئازادیەکان و جوانکردنی وڵات و ئینتمای نیشتمانی و نەتەوەیی بۆ تاکەکان دەگەڕێنەوە، ڕق و کینەو دژایەتی وناشیرینکردنی یەکتر دەڕەوێنەوە.
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
