
شەهلا جاف بۆڕاگەیاندەنەکان درۆدەدوێت ...بەهار قەیتولی لە سوید - ڤێسترۆس
لە ماڵپەڕی کوردستان نێت موقابلەیەکی رۆژنامەوانی لە لایەن بەرێز زانا دڵشاد دزێی لە گەڵ شەهلا جاف بێژەری پێشتری زاگرۆس تیڤی لە باشوری کوردستان وبێژەری کەناڵی نەورۆزتیڤی ئێستا بڵاوکراوەتەوە لەوموقابلەیە هەوڵدراوە ڕاستیەکان چەواشە بکرێت وبە وتەی نا ڕاست چاوی خوێنەری پێ کوێربکرێت هەربۆیە بە حەق وئەرکی خۆمی دەزانم وەک کەسێکی شایەد و نزیک بێ دەنگ نەبم ووڵامی راستی بخەمە بەر دیدی خوێنەران.
لە کۆتای موقابلەکە باس لەوە دەکرێت کە شەهلا جاف ساڵی پار دوای شو کردنی لەگەڵ هاوسەرەکەی کوردستانیان جێ هێشتو لە وڵاتی سوید گیرسانەوە و تاحەوت مانگ لە کاری راگەیاندن دور کەوتوەتەوە.
لەم گوتانە وا دەیانەوێت ناراستی دەردخواردی خوێنەر بدرێت کە شەهلا جاف لە کوردستان مێردی کردوەو هەر لەوێشەوە لە گەڵ مێردەکەی کوردستانیان جێ هێشتوەو لە سوید بۆ ژیان گیرساونەتەوە.بۆیە ئەم گوتنانە بە تەواوی دورە لە راستی وە هیچ ویژدانکی ئینسانی لە پێش چاو نەگیراوەو بە تەواوی راستەکان خنکێنراون وبەرگی راستیان لە ناڕاستیە قیزەونەکان کردوەو دەیەوێت دەموچاوێکی قیزەون و ناخ گەندەڵ ڕەنگ بکات ولەپشت دەمامکەوە جۆرێکی دیکە خۆی بنوێنێت.من وەک خوشکی مێردی شەهلا جاف رادەگەیەنم کە برای من زیاترلە پازدە ساڵە لە سوید نیشتە جێیەو شەهلاش پێشتر مێردی هەبوەو لە مێردی ئەوەڵی کە لە کوردستان بووە جودا بوەتەوەو لە گەڵ برای مندا بریاری زەواجی دا بەڵام بە داخەوە هەرکە گەیشتە سوید دەرکەوت کە مەبەستی ژیان پێک هێنانی شەهلا ئەوە بوە کە بێتە ئوروپاو هەرلە ئەوەڵ مانگی هاتنی ئاژاوەی دروست کردو دوای چەن مانگ بێ ئەوەی براکام واتە میردی شەهلا بە نێوی محێدین ئاگەداربێت ماڵی تەرک کردو لە شارێکی دیکە نیشتەجێ بوە هەر بۆیە لە ڕاستیدا ئەمە ئێمە بە خیانەتی دەزانین و سکاڵاشمان لە لایەن دەوڵەتی سوید پێشکەش کردوەو ئەم مەسەلەیە لە لێکۆڵینەوەدایە.هیواشمان وایەو داواکاریشمان ئەوەیە لە رۆژنامەکان و بە تایبەت تەلەفزیۆنی نەورۆز کە مرۆڤی شیاو خاوەن شەخسیەت لە نێو دەزگاکانیان دامەزرێنن چون ئەو تیڤیانە بە خوێنی شەهیدانی گەلی کورد بەرهەم هاتوەو ناکرێت وناڕەوایە هەندێک کەسی نالایەق لە جێگایەک کار بکەن کە رەنجی و خوێنی بۆ دراوە خۆیان دەرخەن و خۆیان بنوێنن، لە گەڵ رێزم .
بەهار قەیتولی لە سوید، ڤێسترۆس
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
