بۆ به‌ر چاو ڕونی ئێوه‌ی به‌ڕێز، ئێمه هه‌شت مامۆستای ئاینی له ڕێكه‌وتی (25/9/2012) له‌هه‌رێمی كوردوستان له سه‌ر بانگ هێشتی ولاتی نه‌رویج له ڕێگه‌ی رێكخراوی هاریكاری نه‌رویجییه‌وه سه‌ر دانی ئه‌وروپامان كرد به مه‌به ستی ئاگادار بون له ره‌وشی مافی مرۆڤ له و ولاته‌و هه‌ما هه‌نگی یه‌كتری بۆ ڕو به‌ڕ بونه‌وه‌ی توند‌و تیژی به تایبه‌ت به‌رامبه‌ر ئافره‌تان و مندالان له شاری هه‌ولێریش به‌نده ده‌ست نیشان كرابوو بۆ ئه‌م سه‌فه‌ره.
من نامه‌وێت باس له كار نامه و كاری گه‌شته كه‌مان بكه‌م هه‌ر وه‌ك من نامه‌وێت باس له لایه‌نی نه‌گه‌تیڤ و خراپه كانی ئه‌وی َبكه‌م، چونكه من كارم به خراپه‌ی خه‌لك نیه‌و ناشم هه‌وێت ڕیكلام بۆ خراپه‌ی خه‌لكی تر بكه‌م ته‌نها ئه‌وه‌ی من ده‌م هه‌وێت باسی بكه‌م له‌و مه‌جاله‌دا شتێكه كه زۆر پێی نیگه‌ران بوم ئه‌ویش دیارده‌ی بێ باوڕی (ڤاهره الالحاد) كه ئه‌م دیارده‌یه زۆر به‌ڕونی هه‌ستی پێده‌كرێت به‌تایبه‌تی له ناو گه‌لی نه‌رویجی و سویدی كه من سه‌ردانی ئه‌م دو ولاته‌م كرد كه من واده‌زانم ئه‌م دوو ولاته نمونه‌ی ته‌واوی ئه‌و روپان، له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج سه‌ر دانی كۆنترین كه‌نیسه‌مان كرد له ناوه‌ڕاستی شاری ئۆسلۆ له‌وی قه شه‌ی كه‌نیسه كه گوتی: له‌نه‌رویج 65% ی خه‌لكی مه‌سیحین گوتم چۆن ده‌زانیت گوتی: به‌وه ده‌زانم تائێستا ته‌نها 35% ی خه‌لك هاتون خۆیان له حكومه‌ت ناو نوس كردوه و گوتویانه ئێمه مه‌سیحی نین، براده‌ریك كه له گه‌ل ئێمه وه‌ر گێڕو چاو ساغمان بو و دانیشتوی ئه‌و ولاته بوو گوتی ئه‌مه ته‌نها ئه‌وانه‌ن كه ده‌ر فه‌تیان بوه و هاتون ناوی خۆیان ڕه‌شكردۆته‌وه له مه سیحیه‌ت ئه‌گینا خه‌لكێكی زۆر زیاتر هه‌ن مه‌سیحیش نین به لام فرسه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌بوه ناویان له مه‌سیحیه‌ت بسڕنه‌وه، بێگومان ئه‌مه م به دل نه‌بو چونكه به‌لای ئێمه مه‌سیحیه‌كی خوار و خێچ باشتره له بێ باوڕێك واته مولحیدێك كه باوه‌ڕی به بونی خوا نیه، وه‌كاتێك پرسیشم له ئاماده‌بونی خه‌لكی له كه‌نیسه به تایبه‌ت له ڕژانی یه‌ك شه‌ممه گوتیان حه‌وت هه‌شت كه‌س ئاماده ده‌بن، كه ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مه ئه مه له كاتێكدایه كه‌وا كه‌نیسه هه‌موو یه‌ك شه‌ممان خه‌لكی ده‌عوه‌ت ده‌كات ئینجا خه‌لك ئاماده نابێت، وه ئه‌وه‌ی من زۆر تر پێی نیگه‌ران بوم ئه‌م دیار ده‌یه‌م له نێو ڕه‌وه‌ندی كوردیش به دیكرد، به‌تایبه‌ت كوردانی ڕۆژهه‌لاتی كوردوستان، تائێره ئه‌م خا له نیگه‌تیفه بو كه‌من تێبینیم هه‌بو له سه‌ری.
وه‌ئه گه‌ر باس له لایه‌نی ئه‌رێنی ئه‌م ولاتانه بكه‌م به‌ڕاستی زۆر شتی سه‌رنج ڕاكێشم بینی كه من واده‌زانم ئێمه زۆر مان ماوه پێی بگه‌ین و تێی بگه‌ین بۆ یه ده‌كرێت من تێبینیه ئیجابیه‌كانی خۆم له‌سه‌ر ئه‌وروپا به گشتی و نه‌رویج به‌تایبه‌تی له ڕێگه‌ی چه‌ند خالێكه‌وه بخه‌مه ڕوو بۆئه‌وه‌ی ئێمه‌ی موسولمان سودیان لێوه‌ر بگرین چونكه پێغه‌مبه‌رمان ده‌فه‌رموێت (الحكمه چاله المۆمن ڕنی وجدها فهو ڕحق بها) چونكه زه‌مه‌نێك بووه خه‌لكی ڕۆژ ئاوا سودیان له ئیسلام و پێشكه‌وتنی م‌و سولمانان بینیوه و توانیو یانه‌ی خۆیانی پێ! بگه‌ینه ئه‌و ئاسته‌ی ئیمڕۆ، بۆ یه زۆر ئاسییه ئێمه‌ش ئیمڕۆ وه‌كو كۆ مه‌لگا موسولمانه كان له لایه‌نی ژیانه‌وه سود له ئه‌زمونی ئه‌وان و پێشكه‌وتنه‌كه‌یان ببینین، جا من بۆیه لێره دا ده‌مه‌وێت به‌راوردێك له نێوان ژیانی خۆمان و ژیانی ئه‌وان، له نێوان دروشمه‌كانمان و كرداره كانمان بكه‌ین له چه‌ند تێبینیه‌كه‌وه.
تێبینی یه‌كه‌م:له بواری پێشكه‌وتن ئه‌وان زۆریان بڕیوه و گه‌یشتونه‌ته ئاستێكی زۆر به‌رزی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجی به دیجیته‌ل كردنی ته‌واوی سیسته‌می ئیداری ولاته كه‌یان توانیو یانه ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆیان زۆر سوك بكه‌ن، به‌داخه‌وه ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ه‌ی من له‌وێم بینی ده‌بوایه لای ئێمه‌ی موسولمان بایه ئێمه‌ی ئوممه‌تی اقرا به‌لام له ئه‌نجامی دور كه‌وتنه‌وه‌مان له ئیسلامی راسته قینه، ئه‌م زانسته جوانه‌مان به وان به خشی به داخه‌وه ئێستا ده‌بێت ئه‌وان به‌رهه‌می بێنن به هه‌وه‌س خۆیان به ئێمه‌ی موسولمانی بفرۆشن، كه من پێم وایه نه‌وه‌ك ته‌نها ئێمه‌ی كورد به‌لكو سه‌رجه‌م ولاتانی ناوچه‌كه‌ش به‌زیاترله بیست سالی تر نا گه‌ین به ئاستی پێشكه‌وتنی ئیمرۆی ئه‌وان.
تێبینی دووه‌م: بواری خاوێنی شار‌و كو چه و گه‌ڕه كه كانیان زۆر جوان و خاوێن بوو، كاتێك سه‌یری ده‌كه‌یت وا نازانیت مرۆڤ له‌م وولاتانه ده‌ژیت، یانیش بیرت بۆ ئه‌وه ده‌چێت كه‌وا زۆر ترین كارمه‌ندی پاك كه‌ره‌وه‌ی شاره‌وانی له وی بژین كه چی وانیه، یه كێك له‌و شارانه‌ی كه‌من خۆم سه‌ردانم كردوو نوێژی هه‌ینیشم هه‌ر له‌وی كرد شاری (fredrikstad) (sarpsborg) فریدیكستاد بوو، ئه‌م شاره نزیكه‌ی سه‌د كیلۆ مه‌تر له باكوری ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویجه‌وه دوره سالی 2016 هه‌زار سال به سه‌ر ته‌مه‌نی ئه‌م شاره تێده په‌ڕی و كۆنترین شاری نه‌رویجه، په‌نجا و پێنج هه‌زار كه‌سی تیادا ده‌ژێت، له پاك‌و خاوێنیدا وێنه‌ی نیه پرسیارم له كه‌سێك كرد كه خۆی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ئه‌م شاره‌یه به‌ناوی (انور پۆیا) كه خۆی كورده و خه‌لكی كوردوستانی ڕۆژ هه‌لاته، گوتم: ئه‌م شاره چه‌ند كارمه‌ندی پاك كه‌ره‌وه‌ی هه‌یه وا خاوینه؟ سه‌ر سام بوم كه گوتی ته‌نها ده (10) كارمه‌ند ی هه‌یه، ئه‌ویش هه‌مویان شێوه مه‌نغۆلیه كانن تاكو هه‌ست به بێ تاقه‌تی نه كه‌ن، نهێنی ئه‌م كاره‌شی بۆ ئه‌وه گێڕایه‌وه كه‌وا ته‌واوی خه‌لكی له‌م شاره هاوكارن له گه‌ل تیمه‌كانی شاره‌وانی.
بۆیه من لیًره‌وه هه‌لوه‌سته‌یه‌كم كرد و پرسیم له‌خۆم ئایه بۆ شاره كانی ئێمه وا خاوێن نین ئایه ئێمه‌ی موسولمان به‌رده‌وام دروشمی خاوێنی به‌رز نا كه‌ینه‌وه ئه‌ی ئێمه نین ده‌لێین خواده‌فه‌ر موێت (إِنَّ اللَّهَ یُحِبُّ التَّوبِینَ وَیُحِبُّ الْمُتَگَهّڕینَ) یان (إن الله جمیل یحب الجمال، ) ئه‌وه ئێمه‌ین دروشمی (النڤافه من الایمان) له سه‌ر دیواره كان ده‌نوسین كه‌چی له سه‌رۆكی شاره‌وانی عینكاوام پرسی كه گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێره گوتم چه‌ند پاك كه‌ره‌وه‌تان هه‌یه گوتی: 120 كارمه‌ند، كه‌چی خاوێنیه‌كه‌ی وایه كه هه‌یه و هه‌مومان ده‌زانین چۆنه كه ڕه‌نگه له‌زۆر شوێنیش خاوێنتر بێت.
تێبینی سێهه‌م: پابه‌ندبونیان به یاسا: خه‌لكی ڕۆژ ئاوا زۆر به‌توندی پابه‌ندن به یاسای ولاته‌كه‌یان، سیسته‌می ئیداری هه‌ر ولاتێكیش یاسا ڕێكی ده‌خات و به‌ره و پێشی ده‌بات، وه باشتر وایه مرۆڤه‌كان خۆیان پابه‌ند بن به یاسا نه‌وه‌ك سزا و غرامات پابه‌ندیان بكات به یاسا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش به سه‌ر كه‌وتویی بڕوات به ڕێوه پێویسته هه‌لمه‌تی ڕۆشه‌نبیر كردنی تاك و كۆمه‌لگا ده‌ست پێبكات، تاكو ده‌گات به ده‌ره‌نجامی ڕۆشه‌نبیرردنی ته‌واوی كۆمه‌لگا، من وای ده‌بینم ئێمه ئه‌م ڕۆشه‌نبیركردنه گشتیه‌مان (الپقافه العامه) نیه بۆ ئه‌وه‌ی ولاته‌كه‌مان جوانتر بكه‌ین له ڕێگه‌ی پابه‌ند بونمان به ته‌واوی یا ساكان كه ته‌نها من نیم ئه‌م گله‌یانه ده‌كه‌م به لكو زۆربه‌ی ڕۆشه‌نبیران و خه‌م خۆران ئه‌مه گازانده‌یان هه‌یه.
تێبینی چواره‌م: داد په‌روه‌ری كۆمه‌لایه‌تی: به داخه‌وه واپێویست بوو ئێمه‌ی خاوه‌نی پاكترین ئاین و چاكترین به‌رنا مه كه ئیسلامه "مه‌به‌ستم له ته‌واوی كۆمه‌لگا موسولمانه‌كانه" نمونه‌ی به‌رزترین پایه‌ی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌لایه‌تی و ئیداری باین له جیهاندا چونكه ئاینه‌كه‌مان پڕیه‌تی له ده‌قی جوان و پڕ به‌ها، به‌لام نه‌وه‌ك ته‌نها نمونه‌ی دادپه‌روه‌ری نین به‌لكو نمونه‌ی نا داد په‌روه‌ری و سته‌می كۆمه لایه‌تین، ئه‌مه واقیعێكه و كه‌س ناتوانێت نكۆلی لێ بكات، واته له دروشمی به‌رز به‌رز زۆر له پێشین به‌لام له گۆڕه‌پانی كاركردندا واین وه‌كو هه‌مومان ده‌زانین.
هه‌ر بۆ نمونه كاتێك گه‌شت ده‌كه‌یت بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم یان دێیته‌وه ده‌ت هه‌وێت به ئۆتۆمبێلی خۆت بچیته ژوری ئه‌وا پاسه‌وانی به‌رده‌م ده‌رگای ده‌ره‌وه پێت ده‌لێت تۆ هه‌ماهه‌نگیت هه‌یه واته (ته‌نسیق) واته به‌ر پرسَك بیت یان خزمی به‌رپرسێك بیت یان بیناسیت ئه‌وا بچۆره ژوره‌وه ئه گینا هاولاتیه‌كی ئاسای بیت قه ده‌غه‌یه دوو یاسا و دوو جیاكاری له یه‌ك كاتدا، " ئه‌وه‌ی من ده‌ی لیم هه‌ر كه‌سێك گومانی هه‌یه با هه‌رئێستا بچێت بۆ فڕۆكه خانه بۆ تاقی كردنه‌وه‌ی بزانن وایه؟؟ یان من بوهتان ده‌كه‌م "، له كاتێك دا له‌م ولاتانه سه‌رۆكی ولات و هه‌ژاری ولات بۆی هه‌یه سه‌یاره‌كه‌ی به‌رێته به‌رده‌م ته‌رمیناله كه‌ی فڕۆكه‌خانه به بێ جیاوازی ئاست پله‌ی.
تێبینی چواره‌م: ڕوكه‌شی ئێمه‌ی كۆمه‌لگا ئیسلامیه‌كان و گرینگی دانمان به كۆكردنه‌وه‌ی سامان و دراوی زیاتر له كاتێكدا به‌رده‌وام بانگه شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه‌وا ئێمه دونیا نه‌ویستین و هه‌مو هه‌ولێكمان بۆ دواڕۆژه و دونیا به مانه‌وه‌ی كاتی ناو ده‌به‌ین.....كه‌چی له ڕاستیدا ئاماده‌ین زۆر شت بكه‌ین له پێناو وه‌ده‌ست هێنانی دونیادا واته له مه‌یدانی واقیع دا وانین و بۆ به‌ده‌ست هێنانی دونیا له ته‌واوی ئایه‌ته‌كانی خوا و فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر لاده‌دین هه‌ر بۆ نمونه: دوای ئه‌وه‌ی زۆر به‌خراپ باسی دونیا ده‌كه‌ین كه‌چی بڕۆ بۆ خوازبێنی كچێك ئێمه‌ی موسولمان له‌سه‌روی هه‌موشیان كچی ئه‌وانه‌ی به جۆرێك له جۆره‌كان ناوی به دیندار ده‌ر كردوه و ناوێكی ئاینی هه‌یه، بزانه چه‌ند میسقال زێڕ داواده‌كات، كه‌چی ده‌توانم بلێم ته‌واوی ئافره‌تانی ئۆسلۆی پایته‌خت به‌قه‌د كچێكی ئێمه یان ئالتون له‌به‌ر نیه كه‌چی له‌و په‌ڕی ئاستی زانستی زانیاریدان نمونه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌و ته‌كنه‌لۆ جیایه به‌ر هه‌می بێ ئالتونی ئه‌وان ئێمه به كاری دێنین، .
به‌ڕێزان من مه‌به‌ستم ئه‌وه‌نیه ڕیكلام بۆ ڕۆژ ئاواییه‌كان بكه‌م " كه‌ڕه‌نگه‌ی خه‌لكێك كه تازه‌یه وای بۆ بچێت " به ڵكو ده‌مه‌وێت به خۆمان بلێم ئێمه له دواوه‌ین، بگره له دینداریه كه‌شمان له دواوه‌ین، دروشم پاره ناكات كردار شه‌رته، تاچه‌ند ئێمه له كردار دا توانیومانه نمونه‌یه‌كی جوانی نیشاندانی سیسته‌می كۆمه‌لایه‌تی و حوكم ڕانی ئاینی ئیسلامی بین، ئه‌مه گرینگه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
