وێنه یه‌ك:
به‌یانی زوو بوو له‌خه‌و هه‌ڵسام و دوای خۆئاماده‌كردنم له‌ماڵ به‌ده‌ركه‌وتم و سواری ئوتومبێله‌كه‌م بووم بۆئه‌وه‌ی به‌ڕێكه‌وم بۆشوێنی ده‌وامی ڕۆژانه‌م و وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییم میلی ڕادیۆكه‌م خسته سه‌ر شه‌پۆلی یه‌كێك له‌رادیۆكان و به‌ده‌م ڕۆیشتنه‌وه گویبیستی یه‌كێك له ڕادیۆكان بووم وسه‌رنجم دا بزانم دنیا چ باسه، به‌ده‌م ڕێگاوه
له‌پڕ نازانم چۆن سه‌رم هه‌ڵبڕی * ڕه‌شماڵێكی بچوك هاته به‌رچاووم له‌به‌رده‌م ڕه‌شماڵه‌كه باوكێك منداڵێكی چكۆڵانه‌ی ژیكه‌ڵه‌ی له‌سه‌ر كۆشی خۆی دانابوو ده‌فته‌رێك له‌به‌رده‌ستیان بوو هێدی هێدی دیاربوو وانه‌ی به‌جگه‌رگۆشه‌كه‌ی ده‌ووت
ئه‌ودیمه‌نه ناچاری كردم بوه‌ستم و ماوه‌یه‌ك لێیان ڕامام و چاوه‌كانم پڕبوون له فرمێسك!! له‌لایه‌ك هه‌ستی باوكانه‌و دلسۆزی ئه‌و بۆ منداڵه ژیكه‌ڵانه‌كه‌ی له‌وكه‌شه ئاواره‌یی یه و له‌لایه‌كی تریش ئه‌و منداڵه جوان و نا سكه قژ زه‌رد و روومه‌ت سێوه لاسوره‌ی وه‌ك په‌ری.
به‌په‌له‌مۆبیله‌كه‌م ده‌رهێنا وله دوره‌وه له‌ناو ئوتومبێله‌كه‌م ئیستێكم كرد و به‌په‌له چه‌ند وێنیه‌كم كێشان وه‌ك ئه‌وراوچیه‌ی هه‌ناسه له‌خۆی ده‌بڕی و خۆی مه‌ڵاس ده‌دا بۆ نێچیره‌كه‌ی. . چونكه به‌ڕاستی ئه‌و كات هه‌ستێكی وام لادرووست بوو وه‌ك ئه‌وه‌ی وێنه‌گربم و خۆم وه‌ك ئه‌و وێنه‌گرانه هاته پێش چاوو كه ده‌یانه‌وێت جوانترین و پڕ واتاترین و دانسقه‌ترین وێنه بگرن و ئه‌و دیمه‌نه ده‌گمه‌ن و ناوازانه تۆماربكه‌ن كه ئه‌سته‌من دووباره بوونه‌وه‌یان.
له‌ئوتومبێله‌كه‌م دابه‌زیم و لێیان نزیك بومه‌وه و سڵاوێكی گه‌رمم ئاراسته كردن وئه‌وانیش سه‌ریان هه‌ڵبڕی و به‌وپه‌ڕی به‌رائه‌ته‌وه باوكه وه‌ڵامی دامه‌وه و ووتی: سه‌رچاڤا برا. كه‌وتینه ئاخاوتنێكی سه‌رپێی و پێم ووتن ماڵمان له‌م نزیكانه‌یه و سه‌یر بوو به‌لامه‌وه چونكه ئه‌مه ڕێگای ڕۆژانه‌ی منه و یه‌كه‌م جارمه ئێوه لێره ببینم و جێگه‌كه‌تان زۆر ناڕه‌حه‌ته، وه‌ڵامی دامه‌وه و ووتی: به‌لی برا ئه‌می شه‌ڤا دی هاتینه ڤێری ژبه‌ركوو چ جی نینه. . منیش ئاماده‌یی خۆم نیشاندا و
له دووره‌وه به‌ئاماژه ماڵی خۆمانم نیشاندان بۆ هه‌ر پێویستی یه‌ك ئه‌ویش زۆر سوپاسی كردم. پاشان له‌دوای گفتوگۆیه‌كی كورت زانیم خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان و باژێری قامیشلۆی ئازیزن. دوای ئه‌وه رۆیشتم و به‌ده‌م ڕێگاوه كه‌وتمه بیركردنه‌وه‌یه‌كی قوول َ. . .
پێشنیازێك:
دوای ئه‌وه‌ی له‌لای ئه‌و باوكه‌دڵسۆز و منداڵه ئازیزه‌كه‌ی رۆیشتم كه‌وتمه بیركردنه‌وه‌یكی قووڵ و بیرم له‌وه‌ده‌كرده‌وه ئێمه چ میلله‌تێكی به‌دبه‌ختین و هه‌میشه وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌شی هه‌ره زۆری ژیانمان ناخۆشی و چه‌رمه‌سه‌ری و نه‌هامه‌تی بووه وله‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا وه‌ك نموونه‌ی ئه‌وباوكه دڵسۆزه كه‌له‌م بارودۆخه ناهه‌مواره‌ی ژیانیان كه‌چی وانه‌ی ژیان و زمانی دایك فێری جگه‌رگۆشه‌كه‌ی ده‌كات و به‌وپه‌ڕی خۆراگری و بڕوای به‌تین بۆ ئاینده كورد ووته‌نی:
(مشتێك نموونه‌ی خه‌روارێكه) هه‌روه‌ك چۆن له‌دێر زه‌مانه‌وه چاره‌نووسمان به‌دبه‌ختی و چه‌وسانه‌وه وژێرده‌ستی و ئاواره‌یی بووه، هه‌میشه‌ش بی هیوانه‌بووین و
ئه و ناخۆشیانه‌مان تێپه‌ركردوون و ئاسۆی گه‌شی ئاینده هه‌میشه له ناخماندا بووه و وه‌ك سێبه‌ر له‌گه‌ڵماندا بووه.
لێره‌وه له‌سۆنگه‌ی ئه‌مه‌كی ئینسانی و نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو لایه‌ك پێشنیازێكی هونه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی نیشتیمانیی خێرخوازیی بۆ خوشك و برایان و ئازیزانمان له رۆژئاوای كوردستان كه‌میوانێكی قه‌درگران و خانه‌خوێن و ئه‌مرۆ لێیان قه‌وماوه و پشت به‌خوا له ئاینده‌یه‌كی نزیك ئه‌مانیش شادده‌بن به ئازادیی خاك و نیشتیمان و ئاسوده‌یی یه‌كجاره‌كیان، ئێستا كه له‌م كه‌شه ناهه‌مواره ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن كه‌ژیانێكی كاتییه و ئه‌ركی هه‌موانه به‌وپه‌ڕی هه‌ستی كوردانه ده‌ستی هاوكارییان بۆ درێژ بكه‌ین. . . . . . . . . . . . . . . . . .
بۆیه لێره‌وه به‌وپه‌ڕی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی ودڵسۆزییه‌وه وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك خۆبه‌خشانه ئه‌م پرۆژه هونه‌رییه خێرخوازییه نه‌ته‌وه‌ییه ده‌خه‌مه به‌ردیدی هونه‌رمه‌ندانی به‌ئه‌مه‌ك و نیشتیمان په‌روه‌ری هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان و هونه‌رمه‌ندانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات كه هه‌روه‌ك چۆن هونه‌رمه‌ندان هه‌میشه وه‌ك توێژێكی كاریگه‌ر و پێشه‌نگ و خاوه‌ن هه‌ڵوێستی به‌رزی جوامێرانه‌و نه‌ته‌وه‌ییانه‌وه له هه‌ر پێشهاتێكی گرنگی نه‌ته‌وه‌یی به‌وپه‌ڕی له‌خۆبردووییه‌وه به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵساون و ئاماده‌یی به‌رچاویان هه‌بووه،
بۆیه لێره‌وه بانگه‌وازده‌كه‌م بۆ سازدانی كۆنسێرتی گه‌وره‌ی (هونه‌ریی خێرخوازیی نه‌ته‌وه‌یی) و به‌شداریكردنی ئۆركێسترایه‌كی موزیكی گه‌وره‌ی پشكدار له‌سه‌رجه‌م ژه‌نیار و موزیكژه‌نه ده‌ست و په‌نجه ڕه‌نگینه‌كانی سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی خۆبه‌خشانه‌وبه‌وپه‌ڕی هه‌ستی به‌رزی ئینسانی و نه‌ته‌وه‌ییانه‌وه بێنه‌مه‌یدان
بۆ سازدانی ئه‌م كۆنسێرتانه له‌شاره‌كانی:
(هه‌ولێر _ سلێمانی _ دهۆك) و به شێوازێكی پڕۆفیشناڵ و كوالێتی به‌رز و ته‌كنیكی پێشكه‌وتوو وه داهاتی ئه‌م كۆنسێرتانه بكرێته نێو (سندوقی كۆمه‌كی ئازیزان) مان و بدرێته خێزانه ئاواره‌كانی به‌شێك له جه‌سته‌ی نیشتمان كه دڵنیام هه‌ست به ئاسوده‌ییه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ن و ده‌بێته تروسكاییه‌كی خۆشگوزه‌رانی بۆیان له‌م كات و ساته‌ی ژیانی ئێستایان دا.
له هه‌مان كاتدا داوا له سه‌رمایه‌داران و خاوه‌ن كۆمپانیا و كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كه‌م دڵسۆزانه و خه‌مخۆرانه بێنه پێشه‌وه و پشكداری بكه‌ن له‌م پرۆژه خێرخوازییه نه‌ته‌وه‌ییه و به ئه‌ركی سه‌رشانیان هه‌ڵبستن و ببنه سپۆنسه‌ری سه‌ره‌كی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م هه‌نگاوه ئینسانی یه هونه‌ریییه نه‌ته‌وه‌یی یه. . .
وه له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه به پێویستی ده‌زانم ڕووی داوام بكه‌مه (حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان) كه‌هه‌روه‌ك چۆن هه‌میشه پاڵپشت و خۆ به خاوه‌ن زانی سه‌رجه‌م پرۆژه خێرخوازی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه و ئه‌م جۆره كارانه به‌ستراتیژی له پێشینه‌ی ئه‌دای كاره‌كانی خۆی ده‌زانێت. .
گه‌ر وه‌ك پاڵپشتی مه‌عنه‌ویش بێت هاوكار و هامئاهه‌نگ بێت بۆ سه‌رخستن و به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م هه‌نگاوه پیرۆز و نه‌ته‌وه‌ییه‌مان و ببێته (سه‌یوانی ئه‌م پرۆژه) یه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به هیوام دوای بڵاوبونه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م پێشنیازه نه‌ته‌وه‌یی و هونه‌ریی و خێرخوازیه به‌زووترین كات ڕایه‌ڵی په‌یوه‌ندی دروست بێت و هه‌موان دڵسۆزانه و خۆبه‌خشانه بێینه مه‌یدان و به‌زووترین كات ده‌ست بكه‌ین به ئاماده‌كاری بۆسازدانی ئه‌م پرۆژه‌یه به باشترین شێوه و زۆرترین به‌شداری. . كه دڵنیام به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌بێته هه‌نگاوێكی مێژوویی تری كوردانه و ڕۆحی هاوكاریی و نه‌ته‌وه‌یی نێوان باشوور و رۆژئاوای كوردستان و سه‌رجه‌م پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانی دایك به‌تین تر ده‌كات و نه‌وه‌ی ئێستا و ئاینده‌شمان شانازی زیاتر و رۆحی ئینتیما بوونیان زیاتر ده‌گه‌شێته‌وه و به‌ر له هه‌ر كوردێكیش ئاسووده‌یی ده‌به‌خشرێته ده‌روونی ئه‌و باوك و كچه بچكۆله ژیكه‌ڵانه‌ی په‌ری ئاسا ده‌یڕوانیه ئاینده. . .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
