بارزانی وپارتی و ئازادی !!!! ...ستار کوڵه جۆیی
له هه ر کێویه کی کوردستاندا، هه رکه س و لایه نێک وشه یك یان له دێڕێکدا باس له ئازادی و حقیقه ت و مه عریفه یان کردبێت، ئه وه پارتیه کان، زندۆقیان لێ چووه و به دوژمنی خۆیان ناسیوه و ئیدی له هه وڵ و ته قه لادا بوونه ، که چۆن و وه به چی ڕیگایه ك ئه و که سایه تی و لایه نانه ده مکوت بکه ن .
بۆ پارتی وبه تایبه تیش وارسی پارتی( ئازادی) کاره ساته، هه ربۆیشه هه میشه و به به رده وامی له مه نفا کردنی ئه و وشه یه دا بوونه، له سنوری جوگرافیای پارتیا .وارسی پارتی بۆ دوور خستنه وه ی ئه م وشه ی ئازادیه ، هه موو وزه و ئه نێرژی خۆیانیان به گڕ خستوه، هه رله سه ره تای دروست بوونی پارتیه وه، بنه ماڵه ی بارزانی هه ستاون به ڕاودوونانی ئازادی له نێو ڕیزه کانی پارتیدا ، بنه ماڵه ی بارزانی وه کو ئیستراتیژیه کی نه گۆڕیش، ئه و دژایه تی کردنه یان به ئازادی، له باو كه وه ڕاده ست به کوڕ کوڕه زاکانیان کردووه ، سه ره ڕای ئه و هه موو گۆڕانکاریانه ی که سه رجه م جیهانی گرتۆته وه و مرۆڤایه تی گه یاندۆته ئه مڕۆی جیهانی های تاك و ئه نترنێت و ساته لایت ومۆدرنیزم و پۆست مۆدرینیزم ...هید .مه خابن مه نتاڵه تی بارزانی و پارته که ی یك موو به لای ئه و ئاڵو گۆڕانه ی جیهاندا شانیان شل نه کردوه .
ئه وانه ی له کاتی شه سته کانی سه ده ی ڕابردوودا له هه وڵی ئاشتکردنه وه ی ئازادی و پارتیدا بوون، که به تاقمه که ی ئیبراهیم ئه حمه د و باڵی سیاسی پارتی ناسرابوون، بارزانی به هه موو هیزو توانایه کیه وه که وته گیانیان، چه ند که سایه تیه کی دیاری ئه و باڵه ی گرتبوو، له ژێر ئیقامه ی جه بری خۆیدا داینابوون، ئه وه یش هه ڵهاتبوو ده ستی بارزانی خۆی قورتارکرد دوو .دیاره من ئه م گرتنی باڵی سیاسیه ی ئه و سه رده می پارتیم، له نووسیندا خوێندومه ته وه، له و نووسینه دا باس له و ده کات، که چۆن بارزانی له و سه رده ما له گه ل گیراوه کاندا هه ڵس وکه وتی کردوه، ته نانه ت ڕێگای نه داوه به گیراوه کان ماڵ ومنداڵه کانیان سه ردانیان بکه ن.
ده یاره کۆکردنه وه ی سوپا دژبه ئازادیه که ی پارتی، له به رده م که ناڵی (ئێن ئارتی)، ده رئه نجامی ئه و ترس وقینه یه له ئازادی ڕاده ربڕینه و وه به سنورکردنی ئازادیه .ئه وه ی پارتی به ته مایه تی بی کات، ده م ته قه ڵڕێزانکردنی خه ڵکه .خه ڵك ده یه وێت له مه نبه ره ئازاده کانه وه، ئازادانه بیرو بۆچونی خۆیان بگه یه نن نه ك شکاندن وناو ڕزاندنی بارزانی، پێموایه جنێودان کارێکی خراپه به ڵام جنێوده ر تاوانبارنیش نیه .ئه گه ر پارتیه کان بارزانی به خوای بشوبهێنن، ئه وه خوا نه ناسیش هه یه، که باوه ڕی به بوونی نه و خوایه نه بێ، ، پیموایه خوا مرۆڤی ئازاد کردوه که چۆن له خوای خۆیان بنواڕن، له کن بنه ماڵی بارزانی و پارتی مروڤ نابێت خاوه نی بڕیارو بیری خۆی بێت ئه وان له جیای خه ڵکی بڕیار ئه ده ن و بیریشیان بۆ ده که نه وه !!
ئه وه ی له م ڕۆژانه دا، ڕوویدا له کوردستاندا، نمایشکردنێکی ئه وهێزه دژه ئازادیه ی پارتی بوو، که هه میشه له بۆسه دا بوونه ، بۆ له ناوبردنی ئازادی ڕاده ربڕین .پارتی و ئازادی دوو دوژمنی دێرینی سه ر سه ختی یه کن به به رده وامی له شه ڕدا بوون له هیچ کات و زه مانێکیشدا، ئاشتی نه یتوانیوه، له نێوان پارتی وئازادیدا نێوانگیر بێت .بۆیه له سایه ی بنه ماله ی بارزانی و پارتیدا، ئازادی هه میشه له شێونێک گه ڕاوه که پارتی و بنه ماڵه ی بارزانی تێداغائیب بوو بێت ..
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
