گەندەڵی لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندوە و بوەتە کێشەیەکی مەترسیدار، لایەنە فەرمیەکان ستراژێکی کارایان نەبوە بۆ رووبەروو بونەوەی گەندەڵی لە کوردستان، ئەمە باری ژیانی هاوڵاتیانی بەرەو خراپی بردوە. هۆکاری پەرەسەندنی گەندەڵی لە کوردستان، ههردوو پارتی دهسهڵاتدار(پارتی دیموكراتی كوردستان و یهێتی نیشتیمانی كوردستان)ن.
هەرچەندە بەردەوام خهلكی ناوچهكهو پارته ئۆپۆزسیۆنهكانههوڵیانداوه بۆ سنوردار كردنی دهسهڵاتی ئهم دوو پارته، بهڵام ههوڵهكان تا بنبهست سهركهوتو نهبون و ههردوو ههردوو حزب تا ئاستێك توانیویانە پاساو بۆ کارەکانیان بێننەوە و درێژە بەکلتوری گەندەڵی بدەن، هەرچەندە ئەم دوو پارتە بەردەوام هۆکاریان ههبوه بۆ درێژەدان بە بهمانهوهیان له بهڕیوهبردنی حكومهتدا، بهڵام پاساوەکانیان راست نەبوون وە ستراتیژەکانی حکومەت لەهەمبەر بنبڕکردنی گەندەڵێ ناکاریگەر بوون، له ڕابردوودا دوو پارتە دەستەڵاتدارەکە به ملیارهها دۆلاری ئهمریكیان لهداهاتی گشتی ههرێم بەفیرۆداوە لە پێناو سودی تایبەتی خۆیاندا بەدوور لە هەرجۆرە بەرپرسیاریەتیەک" لێرەوە گەندەڵێ بەشێوی جۆربەجۆر دەردەکەوێت، لە ناویاندا شێوەی خزم خزمێنە، ناوچەگەری، کارکردنی لە پێناو هۆزێک یان گروپێکی دیاریکراودا.
پێناسەکانی گەندەڵی ؟
له كورتترین پێناسهدا گەندەڵی بریتیە لە بەکار هێنانی داهاتی گشتی لە لایەن کاربەداستانی فەرمیەوە بۆ مەبەستی تاکە کەسی، گەندەڵی کاتێک سەر هەڵدەدات، کە کاربەدەستان داهاتی گشتی بۆ بەدەست هێنانی سودی زیاتر بۆ خۆیان بەکار دەهێنن، ئەمە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و داهاتی هاولاتیانە بەمەبەستی زیادکردنی داهاتی تاکە کەس، دەکرێت گەندەڵی لە کوردستاندا وەک پەیماننامەیەکی نێوان کەرتی تایبەت و گشتی پێناسە بکرێت، کە تیایدا داهاتی گشتی بە شێوەیەکی نایاسایی گۆردراوە بۆ داهاتی تاکەکەسی، ههربۆیه دهتوانین بڵێین سەرکردە سیاسیەکانی کوردستان گەندەڵن چونکە کارەکانیان لە دابوونەریتی گشتی لایداوە و کاریان بوەتە زیادکردنی داهات و سنوری دەستەڵاتیان، هەموو ئەمانەش بەهۆی لەبەری ژینگەی سیاسی و هەبوونی دەرفەتی سیاسی لەکوردستاندا و خەڵك لە رێگەی سامانەوە دەرفەتە سیاسیەکان بۆخۆیان قۆرغ دەکەن و درێژە بە گەندەڵێ دەدەن، ئەمە لەو شوێنانەدا راستە کە داهاتیان زۆرە، بەڵام لەو ناوچانەی داهات کەمە، خەڵک دەرفەتە سیاسیەکان بۆ گەشتن بۆ دەستەڵات بەکاردەبەن و درێژە بە گەندەڵی دەدەن.
گەندەڵی لەکوردستاندا بەروونی لە پانتایی سیاسەتدا دەردەکەوێت، لەم رێیەوە دوو پارتە فەرمانرەواکە کۆنترۆلی شادەماری کۆمەڵگەی مەدەنی و کەرتی تایبەتیان کردوە، ئەم دوو پارتە توانیویانە کەرتی تایبەت و کۆمەڵگەی مەدەنی، دەستەمۆ بکەن لە رێگەی کاربەدەستەکانیان و تەرخانکردنی برێکی زۆر لە داهاتی حکومەتی هەرێم بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریی و کریینی بنکەی جەماوەری بۆ حیزبەکانیان، هەربۆیە بەهۆی بەر بڵاوی گەندەڵی و زۆری داهاتیان، ئەم دوو پارتە توانیویانە رێگربن لەبەردەم هەردەرفەتێک کە لەڕێگەیەوە هاوڵاتیان لە گەڵ چالاکیە گشتیەکاندا یەکانگیر بکات.
گەندەڵی و سیاسەت
هەمیشە گەندەڵێ کێشەیەکی سیاسی و ئیداری بوە. چینە هەژارەکانی کۆمەڵگە، زۆرترین قورسایی گەندەڵیان لە کوردستاندا دەکەوێتە سەرشان، بە هۆی ئەو جیاکاریانەی گەندەڵی دروستیکردون، چینە هەژارەکان دەبێت بەرگەی ئەو بارە قورسە بگڕن کە گەندەڵی دروستی کردوە، کاتێک گەندەڵی لە سیاسەتدا دەردەکەوێت، کارەکانی دەوڵەت لاواز دەبن و دەوڵەت ناتوانێ بە شێوەیەکی چالاکانە باج کۆبکاتەوە، توانای دانا و جێبەجێکردنی پلانی عاقلانەی لە دەستدەدات، ناتوانێت دووبارە داهاتەکان لە نێوان گروپە جیاوازەکانی کۆمەڵگەدا دابەشبکاتەوە، و لە کۆتایدا دەوڵەت ناتوانێت کۆمەڵگاو ئابوریەکەی بە پێی پێدراوە سیاسیەکان بەرێوە بەرێت.
بەهەمان شێوە، کاتێک سیاسەت گەندەڵ دەبێت دەوڵەت ناتوانێت باج کۆبکاتەوە، چونکە گروپ و لایەنەکان رێگەی دەرباز بوونیان لە باج دان پێبەخشراوە، لێرەشەوە یاساکانی بەرێوە بردن دووبارە دادەرێژرێنەوە بەجۆرێکی ئالۆزی ئەوتۆ کە زۆرترین سودی خۆیانی تێدا بێت، رێسا نوێکان قۆرخدەکرێن وە دەرفەت بە دەزگا بەرێوەبەریەکان دەرێت بەرتیل یاخود چەندان سودی دیکەی تاکە کەسی بەدەست بهێنن لەرێگەی دەستەبەر کردنی گۆرانکاری لە شێوازی بەرێوەبردندا، هەموو ئەمانە لەکاتێکدا دێن کە ئەگەر شوازی رێکخستن رێک نەخرێت، بێسەر و بەرەی باری ئاسایش تێکدەدات و داهاتی دەوڵەت کەمدەکاتەوە و توانای دابینکردنی خزمەتگوزاریە گشتیەکان کەم دەبێتەوە.
رێژەی گەندەڵی سیاسی لە کوردستاندا بەرزە و ئەمەش بوەتە هۆی وەبەرهێنان کەمبکاتەوە، چونکە پێکهاتە سیاسیەکان توانیویانە وەبەرهێنانی گشتی بەرەو کۆمەلێک کەرتی لاواز و بێبەرهەم ئاڕاستە بکەن، گەندەڵی سیاسی لە کوردستاندا کاریگەریەکی راستەوخۆی هەبووه، لەبەر ئەوەی لەمێژە گەندەڵی سیاسی لە کوردستاندا هەیە و کەریگەری تەواوی کردۆتە سەر سەرجەم گەمە سیاسیەکان.
بە درێژایی کات، پارتە سیاسیەکان دامەزراوە سیاسیەکانیان بۆخۆیان قۆرخکردوە، لە ئەنجامی ئەم پاوانخوازیەوە، دامەزراوە سیاسیەکانی کوردستان لەبەر یەکدی هەڵوەشاون و پارتە سیاسیەکان هیچ ئامادەگیەکیان پیشان نەداوە بۆ بەرەنگار بونەوەی ئەم کێشەیە، بەشیك لە هۆی پەرەسەندی ئەم کێشەیە، ئامادە نەبوونی لایەنانە سیاسیەکان بوە بۆ گۆرانکاری یاخود گۆرینی هیچ بەشیک لەو سیستمەی کە سودی تایبەتیان بۆ دەهێنیت.
بنەچەکانی گەندەڵی
گەندەڵی گەورەترین کێشەی ئابوری کوردستانە، چونکە لە رێگەی گەندەڵیەوە ئابووری کوردسیتان قۆرغکراوە، خاوەنداریەتی هەموو دامەزراوە داراییەکان، لە ناویاندا سەنتەرەکانی کار، هاوردە و ناردەنی یاسایی و نایاسایی دەرەکی، زەویە بازرگانیەکان و بازاری رەش، بەشێوەیەکی بەرچاو لەلایەن دوو پارتە دەستەڵات دارەکەوە دەستی بەسەردا گیراوە، ساسیەکان ئەوانەی گرێبەستە داراییەکان ژێر بەژێر لە نێوان خۆیاندا و دوور لەچاوی هاوڵاتیان مۆردەکەن، سەرچاوەی گەندەڵین لە کوردستاندا، پاوانخوازی بەجۆرێک پەرەی سەندوە، ئەگەر کەسێک لە کوردستاندا پەیوەندی یاخود سەر بە حیزبێکی سیاسی فەرمانرەوا نەبێت، ئەوا بەهیچ شێوەیەک دەرفەرتی وەبەرهێنانی لە کوردستاندا پێنادرێت، کەسە باڵا دەستەکانی ئەم دوو حیزبە، بوودجەی گشتی بۆ سوودی تایبەتی خۆیان بەکاردەهێنن، ئەمانە داهاتی گشتی لە ئۆتۆمبێلی گرانبەها و گەشت و خۆشی دەرەوەی وڵاتدا بەکار دەهێنن، لە کاتێکدا لەبەر بێ ئاگایی حکومەت، هاوڵاتیە هەژارەکان لە برسیهتیهكی حهكیمانهدا یان لە نەخۆشیدا دەمرن.
گەندەڵی، ئابوری کوردستانی پەکخستوە، چونکە بوودجەی گشتی بۆ سودی بەرپرسان لە ژێر ناوی خوازراو و جۆربە جۆردا لە ئەوروپا و ئەمریکادا خزێنراونەتە حسابە بانکیە تایبەتیەکانەوە، لە کاتێکدا ئەم داهاتە لە حسابە تایبەتیەکاندا پاشەکەوت دەکرێن، هیچ سیستمێکی باجی وەها نیە بخرێتە گەر بۆ زانیی رادەی بەهەدەر دانی داهاتەکان و رادەی گەندەڵی لە کوردستاندا، هەر بۆیە داهاتی نەختینەیی، پلانی خانە نشینی، دەرفەتی خوێندن و بواری بنیاتنان، بەردەستن تەنها بۆ ئەندامانی دوو حیزبە باڵادەستەکە.
ڵێرەوە، ئەگەر کەسێک لە کوردستاندا پەیوەندی بە یەکێک لەم دوو لایەنەوە نەبێت، ئەوا هیچ دەرفەتیێکی گەشەسەندنی نیە، هەموو فەرفەتەکانی کار بۆ لایەنگرانی حیزیەکان قۆرغکراون، لەم روەوە تەنها خەڵکانی خاوەن توانا زەرەدمەند دەبن، چونکە دەرفەتەکانی کارکرن بۆ ئەوانە دەبێت کە پەیوەندی حیزبیان هەیە نەک ئەوانەی لێهاتوون و پێشینەی کاری باشیان هەیە.
لە کوردستاندا، هیچ یاسایەک نیە سنوری خاوەنداریەتی، لە ناویاندا خاوەنداریەتی زەوی، دەستنیشان بکات، وەزیر، ئەندامانی پەرلەمان، کاربەدستەکان، داهاتی مانگانەیان دەگاتە ٧٠٠٠ دۆلار وە ئەم مووچەیە بەدرێژایی تەمەن پێیان دەدرێت لە ناو ئەمانەدا خەلكانێک هەن کە تەنها بۆ ماوەی دووساڵ خزمەتیان کردوە، ٥ بۆ ١٠ یەکەی نیشتە جێبونیان وەرگرتوە، بەڵام ئەم بڕە زۆرە موچەیە وەردەگرن و هیچ هێزێکیش نیە بتوانیێت لێکوڵینەوە لەگەڵ ئەم بەرپرسانەدا بکات و یاسا بەسەریاندا جێبەجی بکا، هەموو ئەم داهاتانەش لە داهاتی گشتی و خەڵکانی هەژار دەردەهێنرێت، هەربۆیە رەگ و ریشەی گەندەڵی لە کوردستاندا زۆر قوڵە، لە کوردستاندا خانەوادە هەیە مانگانە تەنها ٣٥٠ دۆلار مووچەیانە، ئەمە لە کاتێکدا کە نرخەکان لە هەڵکشانی بەردەوامدایە، به پیی وتهی سهرۆكی ههریم داهاتی تاكهكهس له كوردستاندا مانگانه 5000 دۆلاره، بهڵام زۆرێک لهخانهوادهكان ٣٥٠ دۆلار وەردەگرن، هێشتا خانهوادهی وههاش ههن كه لە چادرگە چۆڵکراوەکاندا دەژین و لە سادەترین پێویستەکانی ژیان وەک، کارەبا، ئاوی خاوێن، بێبەشن. لە ناو ئەمانەدا خانەوادە گەڵێک هەن کە سێ لە ئەندامی بنەماڵەکانیان لەدەستدا داوە و هیچ سەرچاوەیەکی ژیانیان نیە.
ئەم خانەوادانە بەردەوام ئازار دەچێژن، چونکە زۆرێکیان دەبیت چەندان کاتژمێر، هەنێک جار چەند رۆژێک، بێ ووزەی کارەبا بەسەر بەرن، ئەمە لەکاتێکدا کە لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوام باجی خزمەتگوزاری کۆدەکەنەوە، ئەگەرچی هەندێک لەو خزمەتگوزاریانەی باجیان بۆ وەردەگیرێت بوونیان نیە، لەلایەکی دیکەوە لەهەندێک ناوچەدا گەرەکی وەها هەیە کە بەشێوەزێکی بەردەوام بێ پچران، کارەبان هەیە لەکاتێکدا گەرەکەکانی دیکەی هەمان ناوچە بێبەشکراون، ئەمە قوڵترین خاڵی گەندەڵیە لە کوردستاندا، کە تیایدا مافی هاوڵاتیان پشتگوێ خراوە و جیاکاری لە نێوان هاوڵاتیاندا پیادە دەکرێت.
بەهەمان شێوە گەندەڵی بەروونی لەو شوێنانەدا دەردەکەوێت لە هاوڵاتیان ناچار دەکرێن کار بۆ لایەنە حیزبیەکان بکەن بەم هۆیەشەوە ناتوانن خزمەتی کوردستان بکەن، گەندەڵی لە چەندان سێکەتەری دیکەی کوردستاندا بە دیدەکرێت، سیستیمی هاتوو چۆ، بۆ نمونە پەکی کەوتوە و ناتوانێت لە ئاستی پێویستیەکاندا بێت، لە هەمانکاتدا خوێندنی تەکنیکی پشتگوێ خراوە و بایەخی ئەوتۆی پێنادرێت، بەم هۆیەشەوە کوردستان ناچار بوە پشت بە دەستی کاری دەرەکی ببەستێت، وە ئەمە بەشێک لە داهاتی گشتی بۆ خۆی دەبات.
. گەندەڵی لە کوردستاندا بەجۆرێک پەرەی سەندەوە هاتا راگەیاندنە کانیشی گرتۆتەوە، بەم هۆیەوە راگەیاندن بوەتە هۆیەک بۆ کات بەسەر بردن، جیاواز لە ئەرکی راستەقینەی خۆی کە ئاگادار کردنەوە و رۆشنبیرکردنی هاوڵاتیانە، لێرەشەوە، بەهۆی گۆرینی ئەرکی راستەقینەی راگەیاندن، هاوڵاتیان ئاگایان لە یەکدی نەماوە و نازانن لە پانتاییە گشتیەکاندا چی روو دەدات، لە لایەکی دیکەوە لە کوردستاندا رێژەیەکی زۆری چاوساندنەوە، زیندانی کردن، فشار هەیە بۆ دەنگە نەیارەکانی حکومەت. بەهۆی ئەوەی گەندەڵی رۆچۆتە تەواوی کایەکانی ژیانی خەڵک، دەنگە جیاوازەکان بەردەوام کپدەکرێن یا خود پشتگوێ دەخرێن، بۆ ئەم مەبەستە، چوار پارتە کەمینەکەی کوردستان هەولێ پێشکەشکردنی راپۆرتیكیاندا بۆ کۆتایی هێنان بە پێشیلکردنی مافی حیزبە کەمینەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ئەمە کێشیەک بوو کە حکومەت دەبوو چارەسەی بۆ بدۆزیایەتەوە. لەو راپۆرتەدا، ئەم چوار حیزبە داوی دووبارە چاو خشاندنەوەیان بە بوودجەی حیزبەکان و دامەزراندنی دەزگای نەزاهەیان دەکرد، بە جۆرێک ئەم دەزگایە دەستەڵاتی پێبدرێت لێکوڵینەوە لەو کەس و دەزگایانە بکات کە گەندەڵن. پاش پێشکەش کردنی ئەم راپۆرتە، دوو پارتە دەستەلاتدارەکە، هەرەشەی برێنی بوودجەی چوار حیزبەکەیان کرد، هەرچەندە وەک کاردانەوەیەک بۆ ئەم داوایە، سەرۆکی حکومەت پەیمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی دا بۆ لێکوڵینەوە لەو کەیسانە، هیچ رێکاتێکی یاساییان لە دژ وەر نەگیراوە.
بەهەمان شێوە گەندەڵی لە بواری بازرگانی نەوتدا بەشێوەیەکی بەرچاو دیارە، لەم بوارەدا کەس و پارتە سیاسیەکان قۆرغی بازارەکانی سوتەمەنی، نرخ، و کۆگاکانی سوتەمەنیان کردوە، لە کاتێکدا نەوتی عێراق بە تورکیا و سوریا دەفرۆشرێت، نەوتی کوردستان لە لایەن کۆمپانیا بیانیەکانەوە بە نهێنی دەر دەهێنترێت، دەپالێورێت و دەفرۆشرێت، دیارترین کەیسی گەندەڵی بواری نەوت لە کوردستاندا، ئەو رووداوە بوو لە ساڵی ٢٠٠٧ دا روویدا، لە رووداوەکەدا، چوار بارهەڵگری تورکی پر لە ئاو لە تورکیاوە هاتنە سنوری کوردستان و شۆفیرەکانیان دەستگیرکران و بارهەڵگرەکانیان دەستی بەسەردا گیرا، لە هەمان شەودا، بەرپرسێکی بالای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی شۆفێرەکانی ئازاد کرد، سەرباری هەموو ئەمانەش ئەو ئەفسەرانەشی کارەکەیان ئەنجام دابوو ناچار بە داوای لێبوردنکرد.
ڵێرەوە، پێویستی و هەوڵی بەدەستهێنانی داهاتی زیاتر، هۆکاری سەرەکی گەندەڵیە لە کوردستاندا، فەرمانبەرە پلە نزمەکان، بەهۆی کەمی موچەکانیانەوە، ئەوانە متمانە و دەستەلاتی واژوو کردنی گرێبەستەکانیا پێدراوە، بەهۆی دەست رانەگەشتنیان بە پێویستیە سەرەتاییەکان لە گەندەڵیەوە تێوە دەگلێن. ئەمە ئەوە دەردەخات کە گەندەڵی لە کوردستاندا زۆرکات خۆنەویستانە و لە ژێر فشارادا دەبێت. هەربۆیەش، گەندەلێ وابەستەی هەژاریە، چونکە خەلك دەیانەوێت پێویستیەکانیان پربکەنەو بەهەر بەها یان رێگەیەک بێت، لە ناویاندا لەرێگەی پیادەکردنی گەندەڵیشەوە.
کاریگەریەکانی گەندەڵی لەسەر کۆمەڵگە
گەندەڵی کاریگەریەکی زۆری کردوەتە سەر کۆمەڵکە، لە زۆر جێگەدا گەندەڵی وابەستەی بێمتمانەیی، گومان و نایەکسانیە، گەندەڵی لە کوردستاندا دۆخێکی بی متمانەیی دروسرکردوە و باری شانی چینەکانی خوارەوەی قورسترکردوە. ئەوەی گەندەڵی بۆ کۆمەڵگای دێنێت، بێهیوایی و خستنە مەترسی بەها بەشەکانی کۆمەڵگایە کە دوای چەندان هەولێ شارستانیانە هاتوونە بەرهەم. هەر بۆیە گەندەڵی خراپ بەکار هێنانی دەستەڵاتە بۆ مەبەستی تاکە کەسی، ئەمەش هەلسوکەوتێکی دابرێنراوە لە بەهای ئاکاری، کلتوری، یاسا و شارستانیەتی.
بۆیە گەندەڵی دەکرێ بە هەلسوکەوتی کار بەدەستانی کەرتی تایبەت یان گشتی پێناسە بکرێت کە لە رێیەوە بە شیوەیەکی نادروست خۆیان یان ئەوانەی لێانەوە نزیکن دەوڵەمەند دەکەن و پاڵ بە خەڵکی دیکەوە دەنێن پێچەوانەی هەموو یاساکان هەلسوکەوتەکانی ئەوان دووبارە بکەنەوە. بۆیە، گەندەڵی دەبێتە هۆی لێکترازاندنی کۆمەڵگە و مەترسیەکی گەورەیە بۆ سەر ئاشتی، ئارامی و گەشەسەندنی مرۆڤەکان.
کاتێک گەندەڵی لە خەرجیەکانی حکومەتێکدا دەردەکەوێت، هەموو پلانەکانی گەشەسەندن پەکیان دەکەوێت، و باجی هەموو ئەمانەش هاوڵاتی دەبێت بیدات. هەربۆیە، ئەرکی دامەزراوە جەماوەریەکانە هاوڵاتیان لە گونجاوی شیوازی بەریوەبردن دڵنیا بکەنەوە، لە نەتەوە دیموکراتەکاندا ئەم بەر پرسیاریەتیە لە هەلبژاردنەکاندا دەردەکەوێت، چونکە هەڵبژاردنەکان هاولاتیان و بەرپرسان پێکەوە گرێدەدات، هەر بۆیە هەڵبژاردنەکان، ئەو شوێنەن کە کلتورێکی کراوە و گونجاوی سیاسی تێدا دروستدەبێت و دەنگدەران مافی دەنگدانی خۆیان ئازادانە دوور لە هەرجۆرە فشارێک پیادە دەکەن. بەهۆی لاوازی ئەم لایەنە لە کوردستاندا، ژمارەیەکی زۆر فەزیحە لە ناوەندەکانی کاردا روویان داوە بەجۆرێک لە ئەنجامی هەلسوکەوتە هەلە گەندەڵەکانەوە هیچ جۆرە جیاوازیەک نەماوە و هەلوێستە خراپەکان بە ئاسایی وەردەگیرێن. لەمروەوە، کاربەدەست و پەرێوەبەرانی دامەزراوەکان لەسەر بنەمای سیاسی و دەستەڵات دەستنیشان دەکرێن و هیچ بایەخێك بە کار و دەستکەوتەکان نادرێت. لەبەر ئەم هۆیە، کاریگەری سیاسی و نالێهاتویی کاربەدەستە باڵاکان بوەتە هۆکاری خراپی کوالیتی و وەبار هاتنی سودی نایاسایی کاربەدەستان کە بوەتە هۆی گەشەسەندنی جۆرێک لە بازرگانی کە تیایدا هەریەکە لە وەبەرهێن و ژیرخانی ووڵات زیان پێکەوتوە.
کاریگەریەکانی گەندەڵی لەکوردستاندا، لە یەکدی قبوڵنەکردنی سیاسی، نەبوونی کراوەیەی لە کاروباری گشتی، نەنوونی هەستی بەرپرسیاریەتی، و کەمی کلتوری دیموکراسیدا خۆی دەنوێنێت. هەریەک لە تاک و کۆمەڵگە، راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ کەوتونەتە ژێر کاریگەری گەندەڵی. کاریگەری گەندەڵی لەسەر کۆمەڵگە لە کەمکردنەوەی داهاتی نەتەوایەتیدا دەردەکەوێت، ئەمەش بوەتە هۆی زیادکردنی نرخی شمەک و خزمەتگوزاریەکان، بە هۆی دەست بەسەرداگرتنی داهاتی گشتی، گەندەڵی بوەتە هۆی زیادبوونی نا یەکسانی و بۆشایی نێوان دەولەمەند و هەژارەکان زیادیکردوە، رێژەی هەزاری، بەکار بردنی مادە هۆشبەرەکانی زیاد کردوە. لە هەمانکاتدا، گەندەڵی بوەتە هۆی زیادکردنی رق و کینە لە نێوان چینەکانی کۆمەڵگە، وە ئاسایشی کۆمەڵگەشی تێکداوە.
چۆن ئەم سیستمە گەندەڵە بگۆرێن؟
هۆکاری گەشەسەندنی گەندەڵی لە کوردستاندا بەم شێوە بڵاوە، سەرکردەی پارتە سیاسەکانە، ئەم سەرکردانە کارەکانی خۆیان بە هەڵە نازانن، پێیان وایە ئەوەی هەیانە و دەستیان دەکەوێت تەنها قەرەبووی ئەو قوربانی و نەهامەتیانەیە لە رابردودا بینویانە، هەربۆیە لە پێناو گۆرێنی سیستمی ئابووریدا، هاولاتیان دەبێت دەست لە ناو دەست دژی گەندەڵی، خزم خزمێنە، ناوچەگەری خراپی سیستمی بەرێوە بردنی حکومەت بجەنگن. لەم رێگەدا، هاوڵاتیان نابێت لە کاردانەوە توند و نا مرۆڤیانەکانی هێزە چەکدارەکان بترسن، هەرۆیە دەبێت نارەزایی جەماوەری دەر ببڕن، چونکە ئەمە باشترین رێگەیە بۆ گۆرینی هەموو نەتەوەی کورد و کۆتایی هێنانی گەندەڵێ. لێرەشەوە، لەبەر ئەوەی گەندەڵی لە کوردستاندا زیاد لە یەک شیوەی هەیە روو بەروو بونەوەی کارێکی ئاسان نیە، بۆیە دەێت هاوڵاتیان تەواو ئامادە و گۆیای داواکاری گۆان بن لە هەموو بوارەکاندا. بۆ سەر رێگە خستی ریفۆرم و بەدیهێنانی چاکسازی و کۆتایی هێنان بە هاتنە سەر دەستەلاتی کور و کچی پەرپرسە حیزبیەکان، هاوڵاتیان دەبێت لەو راستیە تێبگەن کە سیاسەت کارێکی خانەوەدەگی نیە، بۆیە دەبێت هاوڵاتیان بەهیچ جۆرێک رێگە نەدەن خانەوەدەیەک سەرجەمی پۆستە پاڵاکان بۆخۆی قۆرغ بکات. ئەمە نابێت قبوڵبکرێت، وە لەهەمان کاتدا، ئەم هانگاوە بۆ هێنانە کایەی دیمۆکراسی کارێکی پێویستە.
لە پێناو کۆتایی هێنان بە گەندەڵی لە کوردستاندا، گۆرانکاری کردن لە بواری سیاسەتدا کارێکی پێویستە. دەستەلاتی پارتی و یەکیەتی و سەرچاوەی داهاتیان دەبێت بخریتە بەر پرسیار، لەم پێناوەشدا دەبێت 'گۆران' هاوکاری بکرێت تا گۆرانکاری لە سیتمی سیاسی کوردستاندا بێتەئاراوە، رێگەیەکی دیکە کە دەکریت وەک سەنگەرێک دژی گەندەڵی بەکارببرێت، 'پەرلەمان'ە. لە پەرلەماندا دەبێت رۆلی زیاتر بە ئەکتەرە نوێکان بدرێت. دوو بارە دەبێت هاوکاری 'گۆران بکرێت' چونکە لە ئیستادا زۆر سەختە بێ پشتگیری کەسێکی بالادەست هیچ هاولاتیەک تێکەڵ بێت لەگەڵ کایە سیاسیەکاندا، وە گۆران ئەو هێزەیە کە دەتوانێت کۆتایی بەم جۆرە گەندەڵیە لە سیتمی سیاسی کوردستاندا بێنێت.
رێگەیەکی دیکە بۆ کۆتایی هێنان بە گەندەڵی، هەبوونی پشتگیریە گاریگەرە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت دژی گەندەڵی بوە ستنەوە، ئەمە پێویستیەکی سەرەکی هەموو جۆڵانەوە کۆمەلایەتیەکانە، وە ئەم پەیوەندیە لەگەڵ پشتگیری کارەکاندا دەرفەتێکە بۆ گەشتنە دەستەڵاتی ئەوانەی دژی ئەم سیستمەی ئێستا دەوەستنەوە، لە لایەکی دیکەوە هەبون یاخود بەهێزکردنی هاوپەیمانێتی نێوان هێزە دژە- دەستەلاتەکان وا دەکات ئەگەرەکانی گۆرانکاری لە ناو سیستمی سیاسی زیاد بکات وە لەهەمان کاتدا گەندەڵی بەرەو کۆتایی ببات، هەر بۆیە ئێمە دەبێت لەوە تێبگەین، گۆانکاری کردن بە تەنها کەسێک ناکرێت، بۆیە دەبێت خەلکانی جۆر بەجۆر بەشداربن، تا تەوژمی گۆرانکایەکان بەهێزتر بێت. کاتێك خەڵکانی جیاواز و جوڵانەوەی کۆمەڵایەتی جۆر بەجۆر لە گەڵ دەستەڵاتدا بەریەکدەکەون ئەگەری بە ئەنجام گەیاندنی گۆرانی ئاڵۆز و قورس زیاد دەبێت، هەر بۆیە ئەوە کاری تەنها ئەکتەریێک نیە بەڵکو کۆمەلێک هێز و هەوڵە پێکەوە کە بەرەنگاری گەندەڵی ببنەوە.
بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی
گەندەڵێ توانیویەتی رۆبچێتە تەواوی کایە کۆمەڵایەتیەکانەوە، لە کەرتی تایبەتەوە بۆ بواری خۆێندنی گشتی. کۆمپانیا وەبەر هێنە دەرەکیەکان زۆر کات دەبنە قوربانی ئەم سیستمە گەندەڵە. روو بەروو بوونەوەی گەندەڵی لە کوردستاندا پێویستی بەچەندا گۆرانکاری بنەرەتی هەیە لە بواری بەرێوە بردندا، کار بەرێوە بەران دەبێت ئامادەگی پێشهێنانی ئەو گۆرانکاریانەیان تێدا بێت و توانای جێبەجێکردنی پلانەکانیان هەبێت، بۆ ئەم مەبەستە دەبێت رێگەچارەی نوێ گەشە پێبدەن بەجۆرێک لەهەمانکاتدا بەرگری و هاوکاری هاوبەشە وەبەرهێنەکانیان بکات، بەرێوەبەرەکان دەبێت ئاگاداری تەواو بدەن لەسەر مەترسیەکان، وە دەبێت هەلسەکەوتە نافەرمیەکان لەبەرچاو بگرن و لەخوارەوە بۆ سەرەوە تەماشا بکەن، بە خولقاندنی ئەم ئاگاداربوونەوەیە، کاربەدەستان دەتوانن بناغەیەکی کاریگەر بۆ دانانی ستراتیژی روو بەروو بونەوەی گەندەلی لە دامەزراوەکاندا دابنێن. هەر بۆیەد دەبێت، ستراتیژی روو بوبەروو بونەوەی گەندەڵێ هەبێت، بە جۆرێک ئەو کۆمپانیانەی کاری وەبەر هێنەکان لە کوردستاندا دەکەن، زانیاری تەواو لەبارەی سروشتی کارەکانیان، ئەو ناوچانەی کاری تێدا دەکەن، و خاوەندارێتی و قەبارە و تەمەن، بخەنە بەر دەست.
لە جێی هەبوونی پلانی گشتگیر بۆ رووبونەوەی گەندەڵی، دەبێت پلانی بەشەکی و گەریگەر هەبێت بۆ بەرەنگار بوونەوەی گەندەلی، تا هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵێ لە هەموو بوار و ئاستەکاندا بەرێبخرێت. بۆ نمونە، دەبێت کۆمپانیاکان بدرێنەوە خزمەت داهاتی تاکە کەسی، لە ئانی رووبەروو بونەوەی گەندەڵیدا، دامەزراوە گەورەکان دەبێت ئاگاداری رووبەرووی هەر جۆرە ئەگەرێکی پاشەکشە یان بەریەک کەوتنی سوودەکان بن. لەم روەوە کاربەدەستان دەبێت هانگاوەکانیان روونبێت و سزای توند لەهەمبەر کاربەدەستان بگرنە بەر بێ لەبەرچاوگرتنی پلەی سیاسیان. بۆ ئەم مەبەستەش ئازادیە هەمەجۆرەکان، لە ناویاندا ئازادی رەگەیاند و ئازادی رادەر برین، پێویستن، لەرێگەی هەبوونی ئازادیەکانەوە دەتوانرێت متمانە لەناو گۆمەلگەدا برەو پێبدرێت و کۆمەڵگە بهێنرێتەوە سەر رێگەی راست، لێرەوە بەهەمان شێوە، هەبوونی چوارچیوەیەکی کارکردنی ئابوری کە تیایدا هەموو داهاتەکان لە نێویاندا داهاتی نەوت، بۆ هەموان بێت. لەسەر هەموان پێویستە رووبەرووی گەندەڵی ببنەوە، حکومەت دامەزراوە جۆر بەجۆرەکان و سەرجەم تاکەکانی کۆمەڵگە دەبێت چاودێربن و لەرووی گەندەلی بوەستنەوە. لە دامەزراوەکاندا، دەبێت رێکاری روون و سیاسەتی ئاشکرا پیادەبکریت و بە ئاشکرا رێگەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵێ بخرێنە ڕوو. لەهەمان کاتدا، تاکەکان دەبێت لە نێو خۆیاندا گفتوگۆی کراوە لەبارەی گەندەڵی و رێگەکانی چارەسەری لە دامەزراوەکاندا بکەن، دبێت ئێمە لە رووی دەرونیەوە ئەوەندە گوڕبدەینە بەرخۆمان تا بەخۆمان بسەلمێنین توانای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵێمان هەیە، بۆ ئەم مەبەستە یەکگرتووی لە کارو و ئامانجدا پێویستە.
تاکەکان دەبێت کارابکرێن، دان بە سودی گشتیدا بنێت لە کارەکانیاندا، ئەمەش دەبێت لە هەلسو کەوت و کاریاندا رەنگ بداتەوە، لەهەمان کاتدا هاوڵاتیان دەبێت پاڵ بە دامودەزگا گشتیەکانەوە بنێن لە سیاسەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی پەیرەو بکەن و دان بە بەریەک کەوتنی سودی گشتی و تایبەتدا بنێن و لە رێگەی گفتوگۆی کراوەوە ئەنجامی کارەکانیان بۆ یەکدی بخەنە روو تا ئەو ژینگەیە نە هێلرێت کە تیایدا گەندەڵی گەشە دەستێنێت.
دەرئەنجام
گەندەڵێ بریتیە، لە بەکارهێنانی سامانی گشتی بۆ مەبەستی تایبەتی لە لایەن کار بەدەستانەوە، گەندەڵی لە شێوەی بە فیرۆدانی داهاتی گشتی دەردەکەوێت، لێرەوە بە کەسی کردنی داهاتی گشتی، دزینی سەرچاوەکانی داهات لەلایەن ئەو بەرپرسانەی ئەرکی بەرێوە بردنی داموو دەزگاکانیان لە ئەستۆدایە، جۆرێکی دیکەیە لە گەندەڵی، چونکە بەرپرسەکان داهاتی داموو دەزگا گشتیەکان دەدزن ئەمە لە کاتێکدا کە دەبێت ئەو داهاتانە بە نوێنەرایەتی هاولاتیان بۆ سودی گشتی تەرخان بکەن.
گەندەڵی دەبێتە هۆکاری بەرهەمهێنانی بێ هیوایی لە کۆمەڵگادا، لە هەمانکاتدا گەندەڵی ئەو بەها باشانەی کۆمەڵگا دەخاتە مەترسیەوە کە پاش چەندان سال لە خەباتی مەدەنیانە بەدەستهێنراون، لە رێگەی کۆتایی هێنان بەگەندەڵی، هاوڵاتیان نابێت لە هەلسوکەوتی توند و خراپی هێزە چەکدارەکان بترسن، هەربۆیە خۆ پیشاندان و نارەزایی دەربرین رێگەن بۆ دروستکردنی گۆرانکاری و روو بەروو بوونەوەی گەندەڵی، بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی لە ناو دەمودەزگا فەرمیەکاندا کارێکی سانا نیە، هاوڵاتیان دەبێت بەشێوەیەکی باش خۆ ئامادەبکەن و نارەزایی تەواو دەر ببڕن کاتێک داوای گۆرانکاریی و کۆتایی هێنان بە گەندەلێ دەکەن.
هيێرش عةبدولرِةحمان: ضاوديَريَكى سياسييةو جيَطرى تايبةتى ثيَشوى نويَنةرى حكومةتى هةريَمى كوردستان بوة لة ئةمةريكا
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
