مناڵ كه بووین یه‌كێك له یارییه‌كانمان ناوی بوو «دایه مه‌مده به گورگه، گورگه ددانی تیژه..».یه‌كێك خۆی ده‌كرد به دایك و یه‌كێكیش به گورگ.ئه‌وانیترش «مناڵان» بوون كه له پشت دایكه‌وه خۆیان حه‌شار ده‌دا...گورگه په‌لاماری مناڵانی ده‌دا و ده‌یخوارن و...
ئه‌وه چیرۆكی مناڵیمان بوو.كه گه‌وره‌یش بووین ئه‌و چیرۆكه میسداقیه‌تی خۆی له ده‌ست نه‌دا.حكومه‌ت كه حكومه‌ت بێت «دایك»ه و خه‌ڵكیش ئه‌و مناڵانه‌ن كه پێویستیان به «دایك»ه.كه حكومه‌ت «دایك» نه‌بوو ده‌بێت به گورگی ددان تیژ...له‌م حاڵه‌تدا خه‌ڵك مافی خۆیه‌تی ددان له «گورگی ددان تیژ» تیژ بكات.
ئێستا كه ته‌مه‌نی مناڵیمان به‌سه‌ر چووه ئه‌بینین ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆر، خۆی له خۆیدا گورگه و خه‌ڵك ده‌خوات..بڕواننه سوریا یا عێراق یاخود ئێرانی گه‌وره دیكتاتۆری ئه‌و سه‌رده‌مه له ناوچه‌كه‌دا.
له سوریا، دوای ده‌یان ساڵ، خه‌ڵك له دیكتاتۆرییه‌تی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د راپه‌ڕیون و ئێستاش سێ ساڵه شۆڕشه‌كه‌یان به‌رده‌وامه و به‌شار ئه‌سه‌دیش به پاڵه‌پشتی مێگه‌لی گورگان هێشتا له‌سه‌ر كورسیی ده‌سه‌ڵات ماوه‌ته‌وه.
له عێراقیش هه‌رچه‌ند ره‌وشه‌كه ئاڵۆزتره له چاو ئێران و سوریا به‌ڵام خه‌ڵك دوای 10 ساڵ ئه‌زموونی چڕ‌وپڕ، له چه‌ند ساڵی رابردوودا هه‌ستیان به دیكتاتۆرییه‌ت كردووه‌ته‌وه له (عێراقی نوێ) دا! و به‌ره‌وڕووی هه‌وراز و نشێوه‌كانی مه‌ودای راپه‌ڕین تا سه‌ركه‌وتن بوونه‌ته‌وه و ناڕه‌زایه‌تی به‌رانبه‌ر به ده‌سه‌ڵات روو له هه‌ڵكشانه.
له ئێرانیش (حه‌سه‌ن روحانی) بووه به سه‌ركۆماری نوێی شاشخاپێنه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته.كه خۆی گورگه و له ر (ێوی) ـش ده‌چێت.شه‌ڕه‌گورگی ناو ده‌سه‌ڵات به گه‌رمی به‌رده‌وامه.گورگ هه‌ر گورگه با له پێستی رێویشدا بێت.هه‌ندێك جار له «مشك»یش ده‌چن كه هه‌ست به مه‌ترسی ده‌كه‌ن و ده‌ره‌تانیان بۆ نه‌مابێت خۆیان به مردوو نیشان ده‌ده‌ن به‌ڵام كه نه‌یكوژیت ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر پێ و ده‌غل و دانی وڵات ناهێڵن و ده‌بنه‌وه به گورگی ددان تیژ.
هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی ئێرانی دوای هه‌ڵبژاردن و عێراقی پێش هه‌ڵبژاردن له ده‌وری یه‌كتر كۆ ده‌كاته‌وه و بۆ ماویه‌كی كاتی هه‌ڕه‌شه ئامێزه بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه.هه‌ر دوو حكومه‌ت له ژێر گوشاری ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیدان.سزا ئابوورییه‌كان بۆسه‌ر ئێران و گوشاره سیاسییه‌كان بۆسه‌ر عێراق به‌رده‌وامه.به‌ردی بناغه‌ی هه‌ر دوو حكومه‌ت، درۆكردن و هه‌ڕه‌شه‌كردن و خۆبه‌زل نواندن و له هه‌مان كاتدا بێ چاو و رون و سڵ له هیچ تاوانێكی ورد و درشت ناكه‌نه‌وه.به‌ڵام زۆر «خوێڕی»ن و به «پخه» یا «چغه»یه‌ك خۆیات ته‌ڕ ده‌كه‌ن و...تاد.
سه‌یری پرۆژه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران بكه‌ن كه یه‌كه‌مجار ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌و وڵاته ئاشكرای كرد و ده‌وڵه‌تانی زلهێزی هاندا چغه‌یه‌كی لێبكه‌ن.چغه‌یان كه لێ‌كرد ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران خۆیان به ژه‌هرخواردنیان شوبهاند كه هه‌ڵقوڕاندنی، لێكترازنیه‌تی.
ناهه‌قی نه‌كه‌ین له دیكتاتۆإرییه‌تدا حكومه‌تی ئێران مامۆستایه و حكومه‌تی عێراق قووتابیه‌تی.مامۆستا له هه‌وڵی راهێنانی قوتابیدایه و قوتابی له هه‌وڵی فێربووندایه له مامۆستا.سه‌یری كارنامه‌ی ئه‌عمالی حكومه‌تی عێراق بكه‌ن بزانن ئه‌م دیمه‌نه چه‌ند ئه‌مری واقعه.له درۆكردندا، له پاكتاوكردنی نه‌یاراندا، له پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و له ئیعدامكردندا، یا له حوكمڕانیدا و له پاوانخوازی و سه‌ركوتكردنی كه‌مایه‌تییه‌كاندا و...تاد.به‌ڕاستی هیتله‌ر و موسولینیی سه‌ده‌ی بیست له‌چاو ئه‌و جووته‌ی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك هه‌ر به حیساب نایه‌ن.
له عێراق، دوای هه‌وراز و نشێوێكی زۆر له ساحه‌ی سیاسی ئه‌و وڵاته‌دا و كوشتن و برینداربوونی سه‌دان هه‌زار كه‌س به‌هۆی باڵاده‌ستبوونی ده‌سه‌ڵاتدارانی ناشایست و ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی ئیقلیمی و له سه‌رووی هه‌مووان، ئێران، دۆخێكی زۆر ئاڵۆز و مه‌ترسیدار هاتۆته ئاڕاوه.كه‌سێك و حیزبێك حوكم ده‌كات كه دووره له هه‌موو پره‌نسیبێكی دیموكراتی و شارستانیه‌ت و له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو رۆڵی «گورگی ددان تیژ»ی گێڕاوه و ئه‌ونده‌ی بۆی كرابێت و لوابێت نه‌یارانی خۆی كوشتووه یا هه‌ر نه‌بێت تۆمه‌تباری كردوون به «تیرۆر» و «گه‌نده‌ڵ» و شتی له‌مجۆره و بڕیاری ئیعدام و زیندانی بۆ ده‌ركردوون...
كه‌سێك و حیزبێك حوكم ده‌كات كه له ژێر سایه و ئاڵای ئه‌مریكا كار ده‌كات بۆ خزمه‌تكردن به دراوسێ رۆژهه‌ڵاتیه‌كه‌ی و به‌رژه‌وه‌ندی و ئاسایشی ئه‌و دراوسێیه به به‌رژه‌وه‌ندی و ئاسایشی خۆی ده‌زانێت و دوژمنیشی به دوژمنی خۆی ده‌زانێت..
كه‌سێك و حیزبێك حوكم ده‌كات كه دڵنیایه خه‌ڵك لێی تووڕه‌یه و چه‌ند مانگێكیتر هه‌ره‌س ده‌هێنێت و له ژێر گوشاره‌كاندا ئه‌ستێره‌ی ئاوا ده‌بێت.هه‌ربۆیه له‌م چه‌ند مانگه‌ی دادێ ئه‌وه‌ی پێی بكرێت بۆ پاكتاوكردنی نه‌یارانی خۆی و وه‌لی فه‌قیهی ئێرانی ده‌یكات.چون ئه‌وه‌نده‌ی شیاوی سزادان بێت كردووه‌تی و باره‌كه‌ی قورسه.
ئه‌گه‌ر وا نیه له‌به‌رچی به‌رانبه‌ر به هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه‌ستێته‌وه ته‌نها به‌رانبه‌ر به حكومه‌تی ئێران نه‌بێ؟!.ئایا حكومه‌تی ئێستای عێراق حكومه‌تی «دایك»ه یا «گورگه ددان تیژه‌كه»؟.ئایا یاسای نێوده‌وڵه‌تی و دیموكراتیه‌ت و شارستانیه‌ت حه‌كه‌مه تێیدا یاخود «یاسای جه‌نگه‌ڵ».وڵامی ئه‌م پرسیارانه و زۆرێك پرسیاری‌تر به لای ئێمه‌ی كورده‌وه زۆر روونه.ئه‌گه‌ر ده‌ستی بڕوات له‌به‌رده‌م هه‌موو ماڵێك له‌م وڵاته، داری سێداره داده‌كوتێ و په‌ت به گه‌ردنی خاوه‌ن ماڵه‌وه ده‌كات.
ئێستاش كه ئه‌ستێره‌ی به‌ختی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ره‌و ئاوابوون ده‌چێت و هه‌موو لایه‌ك نه‌یاری بوونه‌وه‌ی به سه‌رۆك وه‌زیرانن دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی دادێ و دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌رنه‌كه‌وت و به ساردوسڕی گه‌ڕایه‌وه بۆ به‌غدا، په‌نای برده‌وه به‌ر «مامۆستا»كه‌ی تا به‌شكو بتوانن به هه‌ڕه‌شه‌كردن و تیرۆر و ته‌قینه‌وه بیخه‌نه‌وه سه‌ر ته‌ختی سه‌رۆك وه‌زیران.
داستانی دیكتاتۆر، داستانی «مه‌یمون»ه‌كه‌یه كاتێ ژێر پێی دا‌غ بكرێت مناڵه‌كه‌ی خۆیشی ده‌خاته ژێر پێی بۆ ئه‌وه‌ی ئازار نه‌بینێت.كه‌وایه دیكتاتۆره‌كان له مه‌یمونیش ده‌چن!
>><<
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
