له بیرمه كاتی خۆی كه‌سانێك خه‌ریكی كار و كه‌سابه‌ت بوون، بۆ نمونه دامه‌زراندنی كارگه‌یه‌كی بچوك یان دوكانێك بۆ فرۆشتنی شتومه‌ك یان كه‌لوپه‌لێكی دیاریكراو، ماوه‌یه‌ك كاریان ده‌كرد، ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ده‌رگای لێكردبانه‌وه، ئه‌وا به‌رده‌وام ده‌بوون و هێدی هێدی په‌ره‌یان به كاره‌كه‌یان ده‌دا، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا دیكۆر و به‌رده‌می پڕۆژه‌كه‌یان ده‌گۆڕی و هه‌روه‌ها وه‌ستا و شاگرده‌كانیش به هه‌مان شێوه گۆڕانكاریان به‌سه‌رداده‌هات.ئه‌گه‌ر ئه‌و رێكارانه‌ش دادی نه‌دابان، ئه‌وا به ناچاری وازیان له‌و كاره ده‌هێنا و به‌دوای كار و كه‌سابه‌تێكی تردا ده‌گه‌ڕان.
به‌داخه‌وه ئێستا سیاسه‌ت و حزبایه‌تی له وڵاته داماوه‌كه‌ی خۆمان بۆته كار و كه‌سابه‌تی خه‌ڵكانێكی زۆری بێكار، به سایه‌ی حزب و رێكخراو و رێكخراوه‌كانی به‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیه‌وه، نان و پیاز ده‌خۆن، زۆر جاریش له نان و پیاز تێده‌په‌ڕێت و ده‌گاته نان و رۆن و هه‌نگوین!!
ئه‌وه‌ی كه زیاتر لێره‌دا مه‌به‌ستمانه ئه‌و حزب و پارته بچوك و گچكانه‌یه، كه ساڵه‌های ساڵه له بواری سیاسه‌ت و میاسه‌تدا كارده‌كه‌ن و یان له‌و حزب و و ئه‌و حزبدا جیابوونه‌وه و رێكنه‌كه‌وتوون له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بووبێت.كه بوونه‌ته بار گرانیه‌ك له‌سه‌ر بودجه‌ی ئه‌و میلله‌ته، كه مانگانه ده‌بێت ملیۆنه‌ها دیناریان بۆ خه‌رج بكرێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌كو له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ده‌ركه‌وت، كه جه‌ماوه‌رێكی زۆر كه‌میان هه‌یه، ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانی كه كورسیه‌ك له په‌رله‌مان به‌ده‌ست بێنن، ئه‌گه‌ر كورسیه‌كی پلاستیكیش بێت! ئه‌و حزبه‌ی كه له‌م چه‌شنه بێت، دیاره كه هیچ كاریگه‌رییه‌كی نیه له‌سه‌ر مه‌یدانی سیاسی وڵات‌دا، یان كاریگه‌ریه‌كی زۆر لاوازی هه‌یه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه وه‌ریده‌گرێت ناگونجێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه من هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا له‌گه‌ڵ پێدانی بودجه نیم به حزبه‌كان، حزب ده‌بێت بۆخۆی خۆی بژیێنێت، ئه‌ندام و لایه‌نگرانیشی ده‌بێت خه‌ریكی كار و پیشه‌ی خۆیان بن، و دوای كاری خۆشیان با بچن خزمه‌تی حزبه‌كانیان بكه‌ن، نه‌ك له‌سه‌ر حسابی میلله‌ت بێ كار و كه‌سابه‌ت قه‌ڵه‌ویان بكه‌ین!!
جا لێره‌دا من پێشنیاری ئه‌وه ده‌كه‌م كه ئه‌و حزبانه‌ی ژماره‌ی ده‌نگده‌رانیان نه‌گه‌یشتۆته ئاستی به‌ده‌ستهێنانی یه‌ك كورسی كه نزیكه‌ی بیست هه‌زار ده‌نگه، با بۆخۆیان یان له‌گه‌ڵ حزبی گه‌وره یان بچوك یه‌ك بگرنه‌وه، یان رێبازی و په‌یڕه‌وی حزبه‌كه‌یان بگۆڕن و نوێی بكه‌نه‌وه، یان حزبه‌كه‌یان بكه‌ن بۆ كۆمپانیایه‌كی راگه‌یاندن، كه ته‌له‌ڤزیۆن و رادیۆ و رۆژنامه و گۆڤاریان هه‌یه، واته هه‌ر دێنه سه‌ر حازری و خه‌رجیشی ناوێت ئه‌و گۆڕانكارییه! یان واز له سیاسه‌ت بێنن و كار و كه‌سابه‌تێكی دیكه بدۆزنه‌وه، به‌ڵكو نه‌ختێك باره‌گای حزبی له شه‌قام وكۆڵانه‌كان كه‌م ده‌بنه‌وه، كه ژماره‌یان له باره‌گاكانی حزبه‌كانی وڵاتێكی گه‌وره‌ی ئه‌وروپایی یان ئه‌مریكایی زۆر زۆرتره!.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
