هه‌ر كاتێ ڕه‌وشی ته‌ندروستی مام جلال خراپ بێت مقۆ مقۆیه‌كی شاكامی ئامێز بڵاو ده‌بێته‌وه وه‌ك هه‌واڵێكی (عاجل و خطر) له ناو یارو نه‌یارانی یه‌كێتیدا و ڕاگه‌یاندنه‌كان تا ئاستێك خودی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ناچار ده‌بێت به‌ربه‌رچی ئه‌و هه‌واڵانه بداته‌وه به زووی به‌ر له‌وه‌ی ته‌شه‌نه بكات و خوا نه‌خواسته ببێت به پڕ‌و پاگه‌نده‌یه‌كی ڕاسته‌قینه و كار له كار بترازێت، یان ببێته مایه‌ی بشێوی ونا ئارامی سیاسی و نا سه‌قامگیری له ئاسایش و كۆمه‌ڵگا، به‌و پێیه‌ی كه مامه له یه‌كێتی جیا ناكرێته‌وه، ئه‌م لێدوانانه هه‌ندێ جار له زاری ئه‌وانه‌ی كه به نهێنی و ئاشكرا پاڵێوراوون بۆ ئه‌و پۆسته ده‌درێت، ئه‌و پۆسته ترسناكه وه‌ك میراتییه‌كی ته‌موو مژاوی خه‌ونی هه‌موو سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتییه به‌ڵام تا ئێستا هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی پاڵێوراو بۆ ئه‌و پۆسته نه‌یوێراوه ئه‌و هه‌واڵانه به درۆ نه‌خاته‌وه، به‌ڵام ئایا كێ ئه‌و پۆسته پڕ به باڵایه‌تی؟ و به چی پێوه‌رێك ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵده‌بژێرێن بۆی؟:
1_ ئایا به گوێره‌ی خه‌باتی بێ ووچان و تاقه‌ت پڕوكێنی ساڵانی دروو درێژ له شاخ و شاردا؟،
2_یان به گوێره‌ی كه‌سایه‌تی و كاریزاماتیكی و خۆشه‌ویستی ناو جه‌ماوه‌روخزمه‌تی كورد و كوردستان؟،
3_یان به پێوه‌ری كێ هه‌موو پۆسته هه‌ستیار و نهێنیانه‌ی ناو یه‌كێتی وه‌ك زانیاری و یه‌كه‌ی دژه تیرۆر‌و ئاسایش و بودجه و سامانه شاراوه‌كه‌ی كۆنترۆڵ كردووه؟،
دیاره به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی كه‌س بهێنین هه‌موومان ده‌زانین ئاینده‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ كوێ ده‌ڕوات و له كوێ كه‌شتییه‌كه‌ی له‌نَگه‌ر ده‌گرێت و كێن ئه‌و كه‌سانه كه به شێوه‌یه‌كی كاتیش بێت ئه‌و پۆسته بۆ هه‌تا هه‌تایه...قۆرخ ده‌كه‌ن....!!!!!
شرۆڤه كاری سیاسی
مامۆستا محمد
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
