ڕانیه سڵا وی که‌س قبوڵ مه‌که‌ن ...ممند قادر
هه‌موو س
اڵێک له‌م ڕۆژه‌دا به‌رپرسه‌کان به‌ناخێری گیانه تێر و پڕه‌که‌یان و لوته به‌رزه‌که‌یان ڕاپه‌ڕینی سه‌ربه‌رزی خۆتان پێده‌فرۆشنه‌وه ده ئێوه‌ش قبوڵی مه‌که‌ن .
ڕۆژی ڕاپه‌ڕینی ئێوه په‌رله‌مان و حوکمه‌ت و ورگ زله‌کان قسه‌ی جوانتان بۆده‌هۆنه‌وه ئێوه‌ش به‌ڕویان داده‌نه‌وه‌و پێیان بڵێن به‌سیه‌تی گه‌وجاندن .
ڕاپه‌ڕینی ئێوه وه‌ک ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه کوردی به جیهان ناساند سڵاوی گه‌ندڵستان و ڕاپه‌ڕین فرۆشان بخه‌نه ناو ئه‌و ئاوه‌ڕۆیانه‌ی که تاکوئێستا چاک نه‌کراون .
ئێوه قبوڵی سڵاوی بێ تام و خه‌جاڵه‌تی و به‌فیڕۆدانی خوێنی شه‌هیده‌کانتان هه‌روا به‌ئاسانی قبوڵمه‌که‌ن و پێیان بڵێن ئێمه خاوه‌نی سه‌رجه‌م ئه‌م خاکه‌ین چیتر چاوداناخه‌ین له‌ئاست فرۆشتنمان به هه‌ڕاج خانه نادیاره‌کانی وڵاتان سه‌فقه‌ی بازرگانی .
ڕانیه ده‌سه‌ڵات سڵاوتان بۆ ده‌نێرێ ده‌ڵێت ئێوه سمبولی به‌رخوردانی ئه‌م هه‌رێمه‌ن ده‌ئه‌مجاره‌ش بتان بینم چۆن سڵاوه ناوئاخن پیسه‌که‌یان بخه‌نه ناو ئه‌و پۆستاڵانه‌ی که‌له‌باهاری 91 تووڕتان دان .
ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین ئێوه 22 ساڵه سڵاوی ڕوکه‌ش گه‌رم و ناوئاخن سارد و سڕ وه‌رده‌گرن قوتاپخانه و نه‌خۆشانه و ڕێگا و بانتان هه‌ر هی سه‌رده‌می ڕاپه‌ڕینه ده‌قبوڵی مه‌که‌نن .
هۆ کلیلی ده‌روازه چواروقوڕنه ئێوه‌ش سڵاوتان بۆدێت ده‌توخوا وه‌ک شاری ڕانیه ئێوه‌ش سڵاویان قبوڵمه‌که‌ن خۆتان باری شاره‌که‌تان جوان ده‌بینن هه‌روه‌ک پێش ڕاپه‌ڕین به‌رچاو ده‌که‌وێت .
بیتوێن قه‌ڵای ڕاپه‌ڕین و سه‌ربه‌رزی ئه‌م هه‌رێمه‌م ده ئێوه‌ش سڵاوی کوردستان فرۆشان و وننکردنی سه‌روه‌ری ئێوه قبوڵمه‌که‌ن و بۆیانی بنێرنه‌وه پێیان بڵێن ئێمه کردمان و ئێوه‌ش فرۆشتان و ئابڕووی ئه‌وه‌ی مابوو کردتانه تۆزیبانان و ڕۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له‌تان به‌ده‌ستی یه‌ک به‌کوشدا و گوتان ده‌ستی ده‌ره‌کیه.
ڕانیه ڕاپه‌ڕین له‌م ڕۆژه‌دا ڕۆژ ڕۆژی ئێوه بوو ده ئه‌م ڕۆژ بکه‌نه ڕۆژی ڕسواکردنی ده‌سه‌ڵات و ڕؤژێکی تر بۆ کوردستان دابێن و ناوی بنێن ڕۆژی قبوڵنه‌کردنی سڵاوی درۆینه .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
