ئه‌گه‌ر كوردێك هه‌بێت به قه‌ناعه‌ته‌وه عێراق یان توركیا یان ئێران یان سوریا به ده‌وڵه‌تی خۆی بزانێت ئه‌وه گه‌وج و گه‌مژه‌یه، له‌وه‌یه له ناچاری خه‌ڵك به فیدرالی له گه‌ڵ عێراقدا رازی بێت یان هه‌ر شێوازێكی دیكه، به‌ڵام هه‌ر یه‌ك له‌و ده‌وڵه‌تانه وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌یان داگیركردووه‌و رێگرن له‌وه‌ی ئێمه به ئاره‌زووی خۆمان بریار له چاره‌نووسی خۆمان بده‌ین، جا من قه‌ناعه‌تم وایه خێری كورد له نه‌هامه‌تی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دایه، ئه‌گه‌ر شه‌ری شیعه‌و سونه نه‌بوایه ئه‌وه ئێمه زوو گورگان خوارد ده‌بوین، ئێستاش له سوریا به‌رداوامی شه‌ر له نێوان عاره‌به‌كانی ئه‌و وڵاته له قازانجی كورده، كورد ئه‌وه‌نده ده‌توانێت حوكمی ناوچه‌كانی خۆی بكات تا ئه‌و شه‌ڕه به‌رده‌وام بێت، ئه‌گینا به سه‌ركه‌وتنی سوپای ئازاد یان به‌شار ئه‌سه‌د، كێشه‌كه بۆ كورد زۆر خراپ ده‌بێت به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هێزێكی نزیك له په‌كه‌كه له‌وێ باڵا ده‌ست بێت، چونكه له كاتی سه‌ركه‌وتنی سوپای ئازاد ئه‌وه گومانی تێدا نییه په‌یوه‌ندیان له گه‌ڵ توركیا چاك ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌شاریش سه‌ركه‌وێت ئه‌وه بۆ چاككردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی له گه‌ڵ توركیا چۆن ئۆجه‌ڵانی به ته‌سلیم كردن دا ئه‌و كاته‌ش مساومه له‌سه‌ر كورد ده‌كات.
به‌هه‌ر حاڵ ته‌نها شتێك له عێراقدا مابێته‌وه شیعه‌و سونه پێكه‌وه كۆ بكاته‌وه ته‌نها تۆپی پێ یه، بۆیه خوازیارم هه‌رده‌م له‌و بواره‌شدا سه‌ركه‌توو نه‌بێت و بدۆرێت به‌ڵكو ئه‌و پردی په‌یوه‌ندیه‌ش نه‌مێنێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
