ئیتر کاتیەتی ئەم سەرکردایەتیەی ئێستا دەست لەکار بکێشێتەوە. ... شەماڵ ئاکۆ

دوا دەرکەوتنی ئەنجامە بەراییەکان، یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئەنجامێکی بە دەستھێنا کە ھیچ لە ئاستی میژوو، دەسکەوت و سەروەریەکانی نیە. ھەر بۆیەش ئەم ئەنجامە دەبێت بێتە جێگای ھەڵوێستە لەسەرکردنی ئەندام و کادیرانی یەکێتی، تا بەدوا ھۆکارەکانیدا بگەرێن.

ھۆکاری ھەرێ بنچینەیی کە ئەو ئەنجامەی لێکەوتووتەوە، ئەو سەرکرایەتیەی ئێستا واتا دەسترۆیشتووەکان. ئەمانە ھیچ لە ئاستی ئەوە دانین سەرکردایەتی جەماوەری یەکێتی بکەین و بتوانین سەرکردەیەک بن لە ئاستی گۆڕانکاریەکانی ئەم سەردەمەدابن. لەبەر ئەوەی ئەمانە ئەوەندی خەمی بەرژەوەندییە تایبەتەکانیانی خۆیان بوون، خەمی یەکێتی و جەماوەرە دڵسۆزەکەیان نەبوو، ئەوەندی خەمی ئەوەیان بوو چۆن بتوانن ململانێی یەکتر بکەن و ملی یەکتر بشکێنن کە ھیچ ئەساسێکی سیاسی و فکری نەبوو ملمانێکانیان، ئەوەندە لە خەمی دیاریکردن ستراتیج و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نەبوون. ئەمانە ئەوەندەی ھەوڵیاندا یەکێتی ئاشانا بکەنەوە بە کۆمەڵێک نەریتی خێلەکی، ئەوەندە بیریان نەکردووە یەکێتی زیاتر بخەنە سەر سکەی دیموکراسی و مەدەنی ھەروەھا رێبازە فکری و سیاسیەکەی توخبکەنەوە و جیای بکەنەوە لە ھێزەکانی تر.

ئەمانە ئەوەندی بیریان کردووە ببنە بازرگانی باش و قورخکاری بکەن ئەوەندە ھەوڵیان نەدا سەرکردەیەکی خاکی بن و لەپێناوی دادپەروەری کۆمەڵایەتی ھەنگاو بنین.

ھەر بۆیە کاتیەتی ئەم برادەران ماڵئاوایی لەم سەرکردایەتیە بکەن وەک ھەنگاوی یەکەم تا ببێتە دەسپێکی بەخۆژاچوونەوەی و خۆنوێکردنەوەو خۆسازدانەوەی یەکێتی، ئەگەر نا ھیچ چارەسەرێک بۆ یەکێتی نیە تا خاوەنی ئەمانە بێت.

 

ئەندامێکی چالاکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان 

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

--


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

بابەتی زیاتری نووسەر