هەشتی مارس بۆ پیرۆزبایی كردن نیه، به‌ڵكوو بۆ خۆئاماده‌كردن و هاتنه‌مه‌یدانی میلیۆنان مرۆڤی ئازادی ویه‌كسانیخوازه به‌دژی چه‌وسانه‌وه و هه‌ڵاواردن! ...سەباح مورادی
ئه‌گه‌ر چاوێك بخشێنین به پێكهاته و پێوه‌ندییه چه‌وسێنه‌ر و پڕ له‌هه‌ڵاواردنه‌كانی دنیای چینایه‌تیدا، رۆژ به‌دوای رۆژ ره‌نگیان گۆڕیوه و فریوده‌رانه‌تر بوون.
كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌هه‌ر رێگایه‌ك بۆ تاساندن و بێ ناوه‌رۆك كردنی خه‌بات و ره‌نجی، به‌ره‌ی ره‌نج و ئازارچێشتوو، ئه‌مه كاری هه‌ر رۆژه‌ی ده‌زگا راگه‌یه‌ره‌كانی، سیستمی سه‌رمایه‌دارییه و پێشتریش به‌گشتی هه‌تا ئێستا هه‌ر سیستمی چینایه‌تی ئه‌م كاره‌ی كردووه له‌گشتییه‌تی خۆیدا و به‌تایبه‌تیش سیستمی پیاوسه‌روه‌ری له‌ناو ئه‌م سیستمه‌دا رۆژ له‌دوای رۆژ خۆی نوێ كردوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ دونیای مودێڕندا خۆی گونجاندووه.
سیستمی سه‌رمایه‌داری پیاوسه‌روه‌ر هه‌موو كه‌ره‌سه‌یه‌كی له‌به‌رده‌ستدایه بۆ كاركردن له‌سه‌ر مێشكی كۆمه‌ڵگا و به‌لاڕێدابردنی زه‌ینییه‌تی كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و كه‌مڕه‌نگكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی خه‌بات و خۆڕاگری و كۆڵنه‌ده‌ری بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له‌وانه بزووتنه‌وه‌ی ژنان، به‌گشتی یه‌كێك له‌كاره‌كانی ئه‌م سیستمه رێخستنی پڕوپاگاندایه‌كی گه‌وره و به‌رفراوان و رێكلامییه به‌هه‌موو جۆرێك كه ته‌نانه‌ت مێشكه‌كانی پێ بشواته‌وه و كاره به‌كۆمه‌ڵ و گشتییه‌كان و بزووتنه‌وه رادیكاڵ و پێشه‌نگه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگای پێ كۆنترۆڵ بكات.
سیستمی پیاوسالاری سه‌رمایه به‌رده‌وامه له هه‌وڵ و تێكۆشان هه‌تا 8ی مارس كه له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م رۆژه خۆی بیرهێنه‌ره‌وه‌ی خه‌بات و به‌رخودان و هه‌وڵ و ماندوێتی كۆمه‌ڵێك ژنی شۆڕشگێڕ بووه و كۆڵێك ده‌ستكه‌وتی باشی به‌دواوه بووه، بكات به رۆژێكی بێ ناوه‌رۆك و ته‌نیا به‌پیرۆزبایی و گوڵ به‌خشینه‌وه و هه‌ندێك شتی سه‌یر كه به‌ته‌واوی دووره له خواسته‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان و به‌گشتی بزووتنه‌وه شۆڕشگێڕانه‌كان بۆ پێكهێنانی دونیایه‌كی یه‌كسان و به‌رابه‌ر.
له نموونه چه‌واشه‌كارییه‌كان كه له‌كۆمه‌ڵگادا كراوه و ده‌كرێت، رۆژی 8ی مارس، ئیتر به‌رۆژێك ناناسرێته‌وه وه‌ك نموونه‌ی خه‌باتی لێبڕاوانه و وشیارانه‌ی ژنان و پیاوانی خه‌باتكار و یه‌كسانیخوازی ئه‌م دونیایه به‌دژی نایه‌كسانی و هه‌ڵاواردنه پیاوسالارانه‌كانی دونیای سه‌رمایه، به‌ڵكوو وه‌ك بۆنه و جه‌ژنێك پیشان ئه‌درێت وه‌ك بۆنه‌یه‌كی ئاسایی و به‌دوور له‌هه‌ر جۆره خواستێك و ته‌نیا بۆ چێژ وه‌رگرتن و شتێك كه خه‌ڵك پێی خۆشبن.وه‌ك بۆنه‌یه‌ك له‌و بۆنانه‌ی كه بۆ رامكردنی خه‌ڵك و بۆ چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك خستوویانه‌ته رێگا هه‌تا بتوانن له‌ولاوه كاری خۆیان درێژه پێ بده‌ن، راسته 8ی مارس له‌مڕۆدا به‌فه‌رمی ناسراوه، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ش به‌قیمه‌تی به‌قوربانی بوون و گیان له‌ده‌ستدانی سه‌دان هه‌زار و بگره ملیۆنان مرۆڤی یه‌كسانیخوازیش بووه، به‌ڵام ئامرازه چه‌واشه‌كان و رێكلامییه ئایدۆلۆژیكه‌كانی پیاوسالاری سه‌رمایه، ئه‌م رۆژه‌یان وه‌ها لێكردووه كه زیاتر وه‌ك بۆنه و رۆژێك بۆ سه‌ما و خۆشیكردن به‌ده‌وری یه‌كدا بێت و گوڵ به‌خشینه‌وه‌یه‌ك به‌ژنان، هه‌تا بۆ خه‌بات و به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ سیستمه‌كه‌یاندا.
لێره‌دا جێی خۆیه‌تی باسی ئه‌وه‌ش بكه‌م كه ته‌نیا سیستمی چه‌وسێنه‌ری سه‌رمایه به‌ته‌نیا خۆی ئه‌م كاره‌ی نه‌كردووه، كه‌م نین ئه‌و رێكخراوانه‌ی ژنان و هه‌وره‌ها پارتی سیاسی كه خۆ به‌چه‌پ و كۆمۆنیستیش بزانن، هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌یكه خۆشیان بیانه‌وێت یان پێی بزانن، كه زیاتر پیرۆزباییه‌كی لاساییكه‌ره‌وانه به‌زماندا ئه‌هێنن هه‌تا باسكردن و هه‌وڵدان بۆ شكاندنی چه‌واسه‌كارییه‌كانی پڕوپاگاندای سیستمی سه‌رمایه و پیاوسه‌روه‌ری.به‌تایبه‌ت ئه‌و رێكخراوانه‌ی ژنان كه له‌په‌ناگوێیان هه‌زاران تاوان دژ به ژنان ئه‌كرێت و ئه‌مان هه‌ر خه‌ریك به‌زم و بالۆره‌ی خۆیانن.
بۆیه ئه‌بێت 8ی مارس ئامانجه بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی خۆی بپێوێوێت كه بریتییه له‌هه‌وڵدان بۆ هه‌رچی جووڵاندنی كۆمه‌ڵگا و رێكخراوكردنی بزووتنه‌وه‌ی ژنان و كاركردن و رێگه‌خۆشكردن بۆ جێكه‌وتنی بیر‌و هزری پێشكه‌وتنخوازانه و شۆڕشگێڕانه و دووركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ئایین و سه‌رمایه له‌سه‌ر جه‌سته و هزر و ژیانی ژنان به‌تایبه‌تی و هه‌موو كۆمه‌ڵگاوه به‌گشتی، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گیانی خه‌باتكارانه و شۆڕشگێرانه و ئازادیخوازانه و یه‌كسانیخوازانه ئه‌بێت له‌دروشم و چالاكییه‌كانی 8ی مارس بێت و ئه‌م رۆژه ئه‌بێت رۆژی هه‌وڵدان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و كلتوورییه‌كانی ژنان بێت...
هه‌ر بژی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژن، رۆژی خه‌بات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌رچی چه‌وساندنه‌وه‌یه و به‌تایبه‌تی چه‌وسانه‌وه‌ی ره‌گه‌زی و هه‌وڵدان بۆ كۆتاییهێنان به‌م چه‌وسانه‌وه و هه‌ڵاواردنه.
ن: سه‌باح مورادی(شه‌ماڵ)
8.3.2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
