هه‌ڵه سیاسییه‌كانی بزتنه‌وه‌ی گۆڕان ...مامۆستا محمد
پێشه‌كی
له مێژووی سیاسی‌دا نه‌بووه پارتێكی ده‌سه‌ڵاتدار له دوای 20 ساڵ له عه‌قڵێتی تاكڕه‌وی و براگماتزم و گه‌نده‌ڵی و حوكمی نیمچه بنه‌ماڵه‌دا بگۆڕێ بۆ ڕه‌وتێكی دیموكراسی خواز وشفاف كه بتوانێ سه‌ركرده‌یه‌كی وه‌ها به‌رهه‌م بهێنێت كه‌دروشمی چاكسازی بكاته پراكتیز و هۆشیارییه‌كی ئیستراتیجی له ناو پارت و كۆمه‌ڵگا، مار به فڕێدانی كاژه‌كه‌ی نابێت به كه‌روێشك، لێره‌دا ده‌كرێ سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵه‌كانی بزتنه‌وه‌ی گۆڕان بدۆزینه‌وه،
ئه‌م بزتنه‌وه‌یه له سه‌ر ده‌ستی كه‌سێك دروست كراوه كه مێژووه‌كه‌ی پڕ بووه له تووندڕه‌وی و سه‌پاندنی ستكاریزم و دیسپلینی تاك ڕه‌وی، كه‌سێك ڕه‌نَگه ته‌نها له توانایدا بوایه كه‌پارتی دایك له ناوچوون ده‌رباز بكات له ئه‌گه‌ره‌كانی په‌رته‌وازه‌بوون ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كی تر چاوه‌ڕوانی بكردبایه تاوه‌كو به‌ڕێز تاڵه‌بانی وه‌كو ئێستا دوور ده‌خرایه‌وه له سیاسه‌ت به هۆی سه‌خڵه‌تێكانییه‌وه، له ڕۆژ ئاوادا حاكم به دوو ڕێگا واز له ده‌سه‌ڵات ده‌هێنێ یه‌كه‌م امریكا به زه‌برو زه‌نَگ، دووه‌م عزرائیل به ڕۆح كێشان، كاك نه‌وشیروان له ده‌ره‌وه‌ی پارتی دایك (یه‌كێتی) ده‌سه‌ڵاتی كه‌متربووه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر چی هێشتا كه‌سی یه‌كه‌مه له ناو بزتنه‌وه‌كه‌دا، ده‌مه‌وێ بڵێم ئه‌گه‌ر چی كاك نه‌وشیروان سیاسه‌تمه‌دارێكی كاریگه‌رو تێوه نه‌گلاوه له گه‌نده‌ڵی و پۆخڵه‌واته‌كانی تر ی ده‌سه‌ڵات به‌ڵام هێشتا هه‌ر ئه‌و كه‌سه نییه كه بتوانێ گۆڕانكاری ڕیشه‌یی له سیسته‌می سیاسه‌تدا دروست بكات له كوردستان، میّژوو لێره‌دا خۆی دووباره ناكاته‌وه، چونكه گۆڕان گله‌یی و گازنده‌ی كادراه‌كانی ناو یه‌كێتی بوو نه‌ك ناو كۆمه‌ڵگا به گشتی وه‌ك سه‌رچاوه و فه‌لسه‌فه‌ی دروست بوون له به‌رامبه‌ر نا به‌رابه‌ری دابه‌شكردنی ده‌ستكه‌وت و ئیمتیازاتی حیزبی و په‌راوێز بوون، ئه‌و به‌ڕێزه گوشاوی هزری خۆی له ناو پارتی دایكدا به كارهێناوه پێ ناچێ زۆری پێ مابێ بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه له سه‌ر ڕۆشنایی ناهه‌مواری بار‌و دۆخه‌كه به گشتی،
هه‌ڵه سیاسییه‌كان
1_ گۆڕان به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنی له گه‌ڵ ڕه‌وته ئیسلامییه توند ڕه‌وكانی كوردستاندا دروست كرد نه‌ك له گه‌ڵ جه‌ره‌یاناتی لیبراڵ و مام ناوه‌ند و علمانی له كاتێكدا ئه‌و ڕه‌هه‌نده ئیسلامیانه له ئه‌و په‌ڕی كزی لاوازی خۆیاندا بوون، گۆڕان لێره‌دا خۆی وه‌ك ئه‌نتی _ یه‌كێتی نیشانداوه زۆرتر بۆ زیاتر وه‌ده‌ست هێنانی متمانه‌یان به تایبه‌ت له ڕه‌وته‌كه‌ی علی باپیر كه هێشتا مه‌كته‌ب سیاسیه‌كه‌ی به عه‌قڵێتی تیره‌ی قوره‌یشێكان مامه‌ڵه له گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیاندا ده‌كه‌ن،
2_گۆڕان تاوه‌كو ئێستا به‌رنامه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرای نییه بۆ چونێتی وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات جگه له 7 پاكێجه‌كه نه‌بێت كه ناوه‌ڕۆكیان جاكسازییه نه‌ك شۆرَش ئه‌مه‌ش گومانێكی تر ده‌خاته پاڵ سیاسه‌ته ناڕۆشن و شاراوه‌كانی گۆڕان و پلان و ئیستراتیجییه‌تی كاك نه‌وشیروان وه‌ك كه‌سێكی ته‌م و مژاوی، واته گۆڕان نایه‌وێت یه‌كێتی برۆخێنێ به‌ڵكو به نیازه پارتی به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت له ناوی به‌رێت، یه‌كێتی وه‌ك ئۆرگانێكی سیاسی و ڕێكخستنی توكمه‌یه له چاوی نه‌وشیروان ده‌كرێ به كار بهێنرێت بۆ مه‌به‌ستی گۆڕانكاری ڕیشه‌یی له ئاینده‌دا، به ووشه‌یه‌ك پارتی سه‌ری ماره‌كه‌یه له چاوی نه‌وشیرواندا نه‌ك یه‌كێتی،
3_سیاسه‌تی دووره په‌رێزی و ته‌ریك كه‌وتن دیاره له بۆچوونه‌كانی كاك نه‌وشیرواندا جگه له نزیك بوونه‌وه‌یه‌كی شه‌رمانه نه‌بێت له ئێران و توركیا ئه‌گه‌ر چی نه‌وشیروان پێی باشتره په‌یوه‌ندێكانی له گه‌ڵ ئێران‌دا له ئاستێكی باڵاتردا جێگیر بكرێت و دووریش نییه ببێته ئه‌لته‌رناتیڤی مامۆستاكه‌ی وه‌ك پیاو و پولیس له ناوچه‌كه‌دا،
4_ڕه‌وته‌كه‌ی نه‌وشیروان زۆرتر به ئاقاری دروست كردنی پێگه‌یه‌كی ناسیونالیزمی مودێرن ده‌چێت كه به هیچ جۆرێك پێشبینی ناكرێت و گارانتی نییه بۆ نه‌گۆڕینی بۆ قومچێتێكی توندڕه‌و له ئاینده‌دا به‌رامبه‌ر به هه‌موو ئه‌و په‌رش و په‌رته‌وازه‌بوونه‌دا تاوه‌كو ڕه‌هه‌ندێكی لیبرالی و مام ناوه‌ندی علمانی ئه‌مه‌ش ڕه‌نَگه زۆر نه‌گونجێت له گه‌ڵ رَۆخی بار‌و دۆخی ناوچه‌كه و جیهان به گشتی، نه‌وشیروان تا كاتی نووسینی ئه‌م بابه‌ته نه‌یتوانیوه خۆی و جڤاته‌كه‌ی وه‌ك بزتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی نیشان بدات و گۆڕانكاری ڕاسته‌قینه دروست بكات به‌ڵكو هه‌رده‌م به دوای هاوڕێ و هاوپه‌یماندا بووه له هه‌ر ئه‌یدۆلۆجییه‌كدا بێت بۆ خستنه ڕووی پرۆژه‌كانی له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا،
5_بزتنه‌وه‌ی گۆڕان و هاوپه‌یمانه‌كانی له ئیسلامێكان ڕه‌وتی ده‌ستپێخه‌رییه‌كانیان له ده‌ست داوه به هۆی ناڕۆشنی نیازه‌كانیانه‌وه و سڵ كردنه‌وه‌یان له هه‌ر به‌ره‌نَگارییه‌ك و ده‌مێكه ده‌سه‌ڵات به ئاسانی سه‌رقاڵی كردون به‌چاوه‌ڕوانی و ئومێدی چاكسازی و پێشنیاره‌كانی گۆڕینی سیسته‌می ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستاندا به ڕاده‌یه‌ك كه ناتوانن بچنه ناو بازنه‌ی هه‌نگاوی دووه‌مه‌وه به هۆی قه‌تیس مانه‌وه‌یان له زۆنگێكی په‌راوێزای و بێ ده‌سه‌ڵاتیدا به‌رامبه‌ر به ده‌ست درێژێكانی ده‌سه‌ڵاتدا و ته‌ریك خستنه‌وه‌یان،
بزتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕه‌نَگه بوه هۆی ئه‌وه‌ی كه بزتنه‌وه‌یه‌كی گۆڕانی ڕاسته‌قینه‌ی ناو كۆمه‌ڵگا له بار به‌رێت و هه‌له مێژووه‌كه‌ی له ده‌ست بدات یان كه‌متر له‌وه‌ی كه دوای بخات بۆ چه‌ند ده‌یه‌كی تر له نه‌هامه‌تی و گه‌نده‌ڵی و تاك ڕه‌وی سیاسی و حیزبی،
شرۆڤه كاری سیاسی
مامۆستا محمد
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
