مالكی و سیاسه‌تی به كه‌ڵاگه‌بوون ...مامۆستا محمد
پێشه‌كی
كه‌سایه‌تی و كاراكته‌ری سیاسی مالیكی
له ماوه‌ی حوكمڕانی ئه‌م به‌ڕێزه‌وه له ساڵی 2006 تاوه‌كو ئێستاكه له وه‌ڵاتێكی قه‌یراناوی وه‌كو عراق كه له 3 تایه‌فه‌و ئه‌پنیكی سه‌ره‌كی به یه‌كه‌وه نه‌گونجاو و سه‌رسه‌خت له دوای داڕمانی گشت ژێر خانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی به هۆی شه‌ڕانَگێزی سیاسه‌ته‌كانی ڕژێمی بعپ هێشتا مالیكی ده‌توانێ نه‌یاره‌كانی له حكومه‌ته‌كه‌یدا كه زۆرن هه‌موو به یه‌كه‌وه له خشت به‌رێت و توڕه‌یان بكات،
1_ مالیكی له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا نیشانی داوه به شێوه‌یه‌كی بلیمه‌تانه كه كابرایه‌كه یه‌كجار سه‌رسه‌ختانه به‌رگه‌ی هه‌موو ئه‌و كێشمه‌كێشه سوكایه‌ت ئامێزانه‌ی نه‌یاره سیاسیه‌كانی بگرێت به ته‌نها،
2_ كاراییه‌كی سیاسی و لێهاتوویه‌كی به‌رچاوی نیشان داوه له بواری كۆ كردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان و پۆسته هه‌ستیاره‌كان له ده‌ستی خۆی به به‌رچاوی خه‌ڵكی عراق و ناوچه‌كه‌و جیهانه‌وه و تێكشكاندنی ئه‌و باڵانس و ریزبه‌ندییه‌ی كه هاوپه‌یمانه‌كانی دیوار‌یان كردبوو له به‌رامبه‌ریدا،
3_مالیكی به هۆشیاری توانی ببێته جێگای متمانه‌ی ئێران و امریكا له یه‌كاتدا و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كه به‌ناچاری ئه‌ویان په‌سه‌ند كرد بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له ساڵی 2006، بێ گومان مالیكی له میانه و ئه‌نجامی زاڵبوونی سیاسه‌ته‌كانی ئێران له عراق و ناوچه‌كه به سه‌ر امریكادا ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی پێ قۆرخ كرا،
4_ امریكا تا ڕۆژی پاشه‌كشێ كردنی له عراق پشتگیری له مالیكی كردوه و دام و ده‌زگای ده‌وڵه‌تێكی فاشستی و پۆلیسی بۆ دامه‌زراندوه و بۆ به جێ هێشتووه كه خودی مالیكی زیره‌كانه توانیوێتی به كاری بهێنێ له دژ نه‌یاره سیاسییه (شپرزه‌كانی به ده‌ست نا ڕۆشنی سیاسه‌ته‌كانیانه‌وه) له كۆتایدا زۆر به ئاسانی مالیكی توانیوێتی حكومه‌ته‌كه‌ی بگۆڕێ بۆ ئۆرگانێكی شه‌ڕانَگێزی ته‌مام عه‌یار بۆ هیلاك كردنیان به ده‌ست قه‌یران و نا سه‌قامگیری سیاسی یه‌ك له دوای یه‌ك،
5_وه‌ك كابرایه‌كی مه‌كیاڤیلی و دۆغماچێتییه‌كی بێ پرنسپڵ چاوی بڕیوه‌ته كێشه‌و پێداویستێكانی عیراق و تایه‌فه‌كه‌ی خۆی ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێ جار تووند ڕه‌وانه ڕه‌فتاری كردووه له گه‌ڵ نه‌یاره قه‌ومی و سوونێكانیه‌وه و پێ ده‌چێ به گژ شیعه‌كانیشدا بچێت ئه‌گه‌ر داوای ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی لێ بكه‌ن، به‌ڵام وه‌ك هه‌ر سیاسه‌تمه‌دارێكی عراقی زۆر زوو چۆك داده‌نێ و پاشه‌كشێ ده‌كات له ژێر فشار‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌قینه،
كێشه له گه‌ڵ كورد
ده‌مێكه مالیكی ته‌سلیمی سیاسه‌ته‌كانی ئیران له عیراق بووه و به خۆشی خۆی هه‌موو بڕگه‌كانی ئه‌و ئه‌جنده‌یه پراكتیزه ده‌كات به هه‌مان شه‌وق و شۆڕێ براگتزمانه‌ی ئێرانێكان خۆیان له به‌رامبه‌ر مانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا و پارێزگاری كردن له به‌رژه‌وه‌ندی گشتێكانی شیعه وه‌ك زۆرینه‌یه‌كی زۆردار، ئه‌گه‌ر چی شیعه ئه‌مڕۆ له عیراق زۆرینه‌ی سیاسی نین سه‌رباری زۆرینه‌ی چه‌ندایه‌تیان چونكه بێ گومان ناتوانن به ته‌نها عیراق به‌ڕێوه به‌رن،
1_كورد دراوسێیه‌كی میزاجی كه‌مایه‌تییه‌كی دڕو بێ خاوه‌نه ئه‌مڕۆ وه‌ك سوونه‌كانی عیراق كه ئیران متمانه‌ی هه‌رده‌م به هه‌ردووكیان نابێت و نه‌بووه و به درێژایی مێژووی ناوچه‌كه، واته ده‌بێت مه‌شغووڵ و سه‌رقاڵ بكرێن به‌ڵام هه‌ر یه‌ك به جیا، هه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه بوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران پشگیری و په‌رۆشی خۆی دووپات كردوه بۆ هاوپه‌یمانێتی شیعه و كورد، واته ای مالیكی ناكرێ شه‌ڕی هه‌ردوو لا بكه‌یت له یه‌ك كاتدا، به‌ڵام ده‌كرێ هه‌ردووكیان مه‌شغوڵ بكرێن له هه‌مان كاتدا،
2_ئه‌گه‌ره تفت و تاڵه‌كانی تێكچوونی بار‌و ڕه‌وشی له سوریا ئێرانی به ته‌واوه‌تی شپرزه‌و سه‌رقاڵ كردوه و ده‌ترسێ له دزه كردنی ناوه‌ڕۆكی سینایرۆیه‌كی ڕه‌شی توند ڕه‌وه وه‌هابییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه بۆ تێكدانی بار‌و دۆخی ده‌ڤه‌ره‌كه به قازانجی ناسه‌قامگیری و هه‌ڕه‌شه له ئێران و دیسان هێنانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی امریكا بۆ قه‌راغه‌كانی كه‌نداو،
3_كورد و توێژه سیاسێكه‌ی بازنه‌یه‌كی سست و لاوازی ده‌سه‌ڵاتی ناو حكومه‌تی عیراق و ناوچه‌كه‌یه و به‌ئاسانی فریو ده‌درێن و ده‌كرێ تاقمێكان هه‌رده‌م خیانه‌ت بكات، هه‌ر بۆیه مالیكی هه‌ر زوو ئه‌و ڕێكه‌وتنه به ناو ستراتیجییه‌ی نێوان كورد و شیعه‌ی به دروست كردنی ئۆپۆراسیۆنی دیجله پووچه‌ڵ كرده‌وه و هه‌ڵوه‌شانه‌وه و هێزه‌كانی تاوه‌كو به‌ر ده‌رگای كورده‌كان ڕه‌وانه كرد بۆ تاقی كردنه‌وه‌ی سوپاكه‌ی له لایه‌كه‌وه و توانای كورده‌كان بۆ به‌ره‌نَگاربوونه‌وه و ده‌ست به‌رداربوونیان له گه‌نده‌ڵی له لایه‌كی تروه، بێ گومان و له سه‌ری هه‌موویه‌وه بۆ به ڕێ خستنی كه‌مپینێكی فراوان له چوار چێوه‌ی پراتكتیزه و په‌یڕه‌وی كردنی ئه‌جنده و سینایرۆیه‌كی ڕه‌شی تر به‌ڵام له قازانجی ئێران به پله‌ی یه‌ك و دوو،
4_ ئه‌وه‌ی لای ئێران گرنَگه له‌م ناوچه‌یه‌دا و له‌م كاته دژواره‌دا ئه‌وه‌یه كه نابێت ئاشتی و سه‌قامگیری سیاسی و ئاسایش به‌رقه‌رار بێت تاوه‌كو ئێران به ته‌واوه‌تی دڵنیا ده‌بێت كه ئه‌گه‌ره ترسناكه‌كانی ڕوخانی ڕژێمی له سوریا نزیك نابێته‌وه له سنووره‌كانی ڕۆژئاوای، ئه‌گینا نه‌ك هه‌ر پرۆسه‌ی دیمكراسی ده‌وه‌ستێت به‌ڵكو هه‌موو ژێرخانی ژیانی ئاسای خه‌ڵك هه‌ڵده‌ته‌كێته‌وه،
5_مه‌به‌سته‌كانی مالیكی و ئێران ته‌نها چاو سووركردنه‌وه بوو له كورد و سونه و هه‌ندێ له و شیعانه ناو حكومه‌تی عراق كه سیاسه‌ته‌كانی مالیكیان به دڵ نییه وه‌كو مقتدی ێدر كه ناسراوه به كرچ و كاڵی هه‌ڵوێست و لێداوانه‌كانی،
كێشه له گه‌ڵ سوونه‌كان
كه‌مایه‌تی له هه‌ر كیانێكی سیاسی‌دا توند ڕه‌و و سه‌رسه‌خت ده‌بێت له كێشمه‌كێشه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تێكاندا سونه‌كانی عراق ملهوڕانه و هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌كان ده‌ستیان دایه به چه‌ك بۆ ئاژاوه نانه‌وه و شه‌ڕێنَگێزی له گه‌ڵ چوار ده‌وردا، سونه‌كان چه‌كێان له ئافره‌ته‌كانیان خۆشتر ده‌وێت و كه‌مه‌نكێشی هێز و زه‌برو زه‌نَگن ئه‌گه‌ر له ده‌ستی خۆشیانه نه‌بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر چی شیعه‌كان به درێژایی مێژوویان خه‌ریكی كاری بازرگانی و پیشه‌ی نزم و بێ كه‌ڵلك كه ببوه هۆی دوور كه‌وتنه‌وه‌یان له سیاسه‌ت و حوكمڕانی به پێی تیۆریكی (التقیه) به‌ڵام هه‌ر زوو سوودیان له ئه‌زموونی ناوچه‌كه وه‌رگرد و ئێرانیان كرد به نموونه‌ی باوك و باوه‌لێ، مالیكی ده‌یه‌وێت بۆ هه‌تا هه‌تایه سوونه‌كانی عیراق ده‌سته مۆ بكات و بیانخه‌سێنێت ودوویان بخاته‌وه له سیاسه‌ت و حوكمڕانی له عیراق،
ژیره بیری
1_ مالیكی ئامرازه‌كانی خۆی گرێ داوه به چاره‌نووسی ئێران له ناوچه‌كه‌دا و پێ ناچێ به ئاسانی ده‌ست به‌رداری ده‌سه‌ڵات بێت تا ئه‌و كاته‌ی فه‌لسه‌فه‌ی بوونی نامێنێ له زۆنَگێكی نا سه‌قامگیر و قه‌یراناوی وه‌ك عیراق، وه یان ئه‌وه‌یه فاكته‌رێكی به هێز تر له هه‌ژموونی تێوه‌گلان و ده‌ست وه‌ردانی ئێران له كار‌و باری ناوچه‌كه بێته ئارایه‌وه، جێگای باسه خاڵی به هێزی سیاسه‌ته‌كانی ئێران له وه دایه كه لێهاتووی و بلیمه‌تی له ده‌ست وه‌ردانیان له تێكڕا بار‌و دۆخی ناوچه‌كه،
2_مالیكی نه‌یاره‌كانی ناچار كردوه كه گره‌و له سه‌ر ئه‌سپی تۆپیوی له كار خستن و كشانه‌وه له حكومه‌ته‌كه‌ی بكه‌ن له كاتێكدا ئه‌و به‌رگه‌ی ئه‌و شه‌پۆله له ناڕه‌زایه‌تی و بێزارییه‌ی گرت كه گه‌شته لووتكه‌ی تووندی و ئاڵۆزیی خۆی،
3_مالیكی ده‌مێكه ده‌یه‌وێت كورد و سونه بخاته یه‌ك بازنه‌ی ئه‌ڵقه‌گوێی بۆ دوشمن، یان هه‌ر نه‌بێ دووریان بخاته‌وه له چاو چنۆكیان بۆ ده‌سه‌ڵاتی زیاتر له كركوك و بغدا،
4_مالیكی نایه‌وێت سونه‌كانی عیراق هیچ داڵده‌یه‌كی سیاسی و ئایدۆلیۆجی په‌یدا بكه‌ن جگه له مانه‌وه‌یان له ژێر ڕكێف و هه‌ژموون و چه‌وسانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی شیعه، ده‌بێ ئه‌و قاپه نیسكه وه‌رگریت و بیكه‌ی به ژه‌مێك له‌و ماوه‌ی له زنداندای ئه‌گینا له برساندا ده‌مریت،
5_مالیكی نایه‌وێت بچێت بۆ شه‌ڕی شیعه نه‌یاره‌كانی له بغداد و خواره‌وه‌ی عیراق و ئه‌و دۆزه‌ی به ئێران سپاردووه كه باشتر جڵه و كۆنترۆڵیان ده‌كات،
6_ مالیكی دووجار بیرده‌كاته‌وه ئه‌مجا ده‌ست بۆ توركمان ده‌بات جارێك توركمان كه‌مینه‌یه‌كی موزعجه بۆ كورد و جارێك ئه‌وان زۆربه‌یان شیعه مه‌زهه‌بن و هێشتا به فه‌رمی نه‌ناسراون به جاشایه‌تی بۆ توركیا له ناو نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بدا
7_ هه‌ندێ له ڕه‌فتاره‌كانی مالیكی هیچ مانایه‌كی سیاسی به خۆوه‌وه ناگرێت جگه له سه‌لماندن و سه‌پاندنی خۆی وه‌ك پیاو و پۆلیسی ئێران له ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام هێشتا توانیوێتی هه‌موو نه‌یاره‌كانی سه‌رقاڵ بكات به قه‌یران و كێشه‌ی ئاڵۆز و لابه لا له لایه‌كه‌وه و فه‌راهه‌م بوون و به كارهێنانی هه‌موو ئامرازه‌كانی به‌رهه‌م هێنانی ناسه‌قامگیر و قه‌یران و تێكچوونی ئاسایشی كۆمه‌ڵگا به شێوه‌یه‌كی نا ئینسانیانه‌له دژیان له لایه‌كی تره‌وه،
8_مالیكی باش ده‌زانێ له عیراق چاكسازی له شۆرش و به‌هارێكی عه‌ره‌بی یان ئیسلامی ئه‌سته‌م تره و هه‌ر بۆیه به ئاگاهانه زه‌مینه‌ی ئه‌و بارودۆخه ده‌ڕه‌خسێنی بۆ ئامرازی تر و سه‌ركه‌وتوانه مامه‌ڵه له گه‌ڵ ده‌رو به‌ری ده‌كات، دیاره ده‌توانم بلێێم كه مالیكی نه‌كه‌سێكی ئه‌حه‌مق و گێله وه نه‌سیاسه‌تمه‌دارێكی مل هوڕ و سه‌ركێشه وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتووه به‌ڵكو سیاسه‌تمه‌دارێكی فێڵ باز و بێ ده‌ر به‌س و مكیاڤیلییه و به باشی بار‌و دۆخی عیراق و ناوچه‌كه‌ی خوێنده‌ته‌وه و ده‌زانێ نه‌یارو ده‌ورو به‌ره‌كه‌ی چۆن بیر ده‌كه‌نوه و چۆن ئه‌گه‌ر هه‌لیان بۆ بڕه‌خسێ ئه‌وا ئه‌وانیش ده‌بن به مالیكی به‌ڵام به كۆپییه‌كی كوردی یان سوونه.....
شرۆڤه كاری سیاسی
مامۆستا محمد
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
