گۆڕان لەجیاتی بیگۆڕێ ؛ بۆخۆی دەگۆڕێ !...ئاری هەمەوەندی
لەبەرئەوەی جوڵانەوەی گۆڕان هەرلەسەرەتای دەرکەوتنیدا بەسروشتی قۆناغەکانی گەشەکردنی نەبڕی ویەکسەر وەک بەشێک لەپێکهاتەومێژووی ڕێکخراوێکی گەورەی وەک یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، لەئەنجامی قوڵبوونەوەی ناکۆکی یە سیاسیەکانیان، لەهەناوی ئەودا هاتەدەرو، بەئۆپۆزیـسـیۆن خۆی ناوزەند کرد و لەگەڵ خۆشیدا هەمـان کەلتووری حزبایەتی و، هەمـان کێشەودەردەسەری سـیاسـی بۆناوخۆی گوازتەوە...! بۆیە ڕێکخراوێک، بەهەمان پێکهاتەوکەلتووروکەرەستە ی حزبایەتی، ناکرێت ونابێت چاوەڕوانی ئەوەی لێبکرێ، بینایەکی حزبی باشترلەیەکێتی نیشتیمانی پێ دروست بکرێت چونکە دەبینین، سەرکردەکانی ناوگۆڕان بەکاک نەوشیروانیشەوە، خەڵک ئەزموونی زەبەندەی لەگەڵدا هەن کەچین وچۆنن ؟هیچیان لەمەریخ، یان وڵاتێکی دیکەوە بۆکاری حزبایەتی هاوردەنەکراون، تا بەئومێدەوە تاقیان بکەینەوە وبزانین پەیامی ئەوان چی یە ؟ عەرەب قسەیەکی فرەجوانی لەوبارەوە هەیە، کەدەڵێت ؛ شتی تاقیکراوە، ئەگەردووبارە بەجێهێشتنی ڕیزەکانیان، ئێستا لەسەرانەوە دەستی پیکردووە وئەوپەشیمانیە دەردەبڕن ؟! ئەسـڵی کێشەکەش، هەمووی چۆنیەتی خودی هەڵسوکەوتی کاک نەوشیروانە، کەلەتوند ڕەوی وتاکڕەویدا، مامــی نەخۆش لەچاو ئەوبەسەد ئــاو شۆڕاوەتەوە ! . ئەگەرنـــا ؟ ئەوە چۆنی یە وبۆچی ئەوهەمووسەرکردەوکادرە باشانەی ناوگۆڕان بەردەوام دەست لەکاردەکێشنەوەو ئەوانەی دەستیشیان لەکارنەکێشاوەتەوە، ئەوەتە لەسەرگردەکە بەلالووتی وبەحێجزی لەدووری کاک نەوشیروان لە ژووری تایبەت بەخۆیان سەریان پێکەوە ناوەو بیرلەوەدەکەنەوە ئەوان چ بکەن باشــــە ؟! ئەوە لەکاتێکدا زۆرلەخەڵکو چاودێرانی سیاسی پێیان وابوو بەغیابی تاڵەبانی ئاڵووگۆڕیکی گەورە لەبەرژەوەندی گۆڕاندا بەسەر یەکێتی وگۆڕاندا دێت و یەکێتیی نیشتیمانی وەک ئەوساڵانەی لەبەهێزیدا بووە، سەرلەنوێ لەناو گۆڕاندا دروست دەبێتەوە، یەکێتیی نیستیمانی لەوپەری باشیدا وەک زەحمەتکێشان دەمێنێتەوە بەڵام دیدوبۆچوونەکان سەراوبن دەرچوون، من پێم وایە لەغیابی تاڵەبانیدا، جگە لەپارتی کە زۆر زەرەرمەند دەبێت، یەکێتیی پێ بەهێزوتوندو تۆڵ دەبێتەوە وکاک نەوشیروانیش بەوئالیەتی کارکردنەی گۆڕان زیاتر بەرەولێکترازان و لاوازبوون وهەڵوەشاندن دەبات !
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
