له مێژه حزبه‌كانی چوار پارچه‌ی كوردستان كار به‌سازكردنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ن و له‌دوا هه‌وڵیشدا كۆبوونه‌وه‌ی فراوان به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، ئاماده‌كاری پراكتیكی بۆ كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ستیپێكرد.
له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌دا ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی دیاریكران كه21 ئه‌ندامن و شه‌ش ئه‌ندام بۆ كوردستانی باكور و بۆ هه‌ریه‌ك له‌پارچه‌كانیتری كوردستانیش پێنج ئه‌ندام دیاریكران.
له دابه‌شكردنی 5 ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی كوردستانی باشوردا یه‌كه‌م زه‌نگی شكستی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌لایه‌ن پارتی و یه‌كێتییه‌وه لێدرا.
به پێی ئه‌و دابه‌شكردنه‌یه‌كێتی و پارتی هه‌ریه‌كه‌یان ئه‌ندامێكیان ده‌بێت و بۆ سێ لایه‌نه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆنیش دوو ئه‌ندام و بۆ حزبه‌بچووكه‌كه‌ش یه‌ك ئه‌ندام دانرا.
هه‌ر له‌گه‌ڵ ئاشكرابوونی دابه‌شكردنه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی كه‌وه‌ك هه‌میشه بێحسابكردن بۆ ده‌وربه‌ریان ڕووبه‌رووی هه‌ڵوێستی توندی ئۆپۆزسیۆن و به‌تایبه‌تیش كۆمه‌ڵی ئیسلامیی بوونه‌وه.
وه‌ك له‌دابه‌شكردنه‌كه‌دا هاتبوو كۆمه‌ڵی ئیسلامیی و یه‌كگرتووی ئیسلامیی كه‌دوو هێزی كاریگه‌ر و جه‌ماوه‌ریی فراوانی كوردستانن و له‌هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی به‌غداش سه‌نگ و قورساییان هه‌یه و به‌هه‌ردووكیانه‌وه یه‌ك ئه‌ندامیان له‌لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌دا ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌كی كورت بۆ ئه‌م بڕیاره‌ی پارتی و یه‌كێتی و شێوازی دابه‌شكردنه‌كه‌بكه‌ین ده‌رده‌كه‌وێت كه‌پارتی و یه‌كێتی عوقده‌ی ژماره‌یان هه‌یه و هه‌میشه ده‌یانه‌وێ خۆیان له‌خه‌ڵكیتر پێ زیاتر بێت.
ئه‌گه‌ر باس له‌په‌راوێزخستنی ئیسلامییه‌كان بكه‌ین، ئه‌وه‌چه‌نده‌مینجاره پارتی و یه‌كێتی وه‌ڵامی وه‌فاداری و سه‌رڕاستی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوویان به‌په‌راوێزخستن داوه‌ته‌وه.
من پێم وایه هه‌نگاوه‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی و (هه‌ڵبه‌ت به‌سوپاسه‌وه‌هه‌ڵوێسته‌كه‌ی برایانی یه‌كگرتوو و گۆڕان) له‌بایكۆتكردنی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره و ئه‌گه‌ری بایكۆتكردنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا هه‌ڵوێستێكه له‌جێگه‌ی خۆیدایه و ده‌بێت له‌سه‌ری سوور بن.
بۆ ده‌بێت هه‌موو شتێك له‌خزمه‌تی پارتی و یه‌كێتی و كادیری حزبی و به‌رپرسی حزبی و عه‌شره‌تی حزبی و خانه‌ودای حزبیدا بێت! ئه‌و خه‌ڵكه‌یتر ناسنامه‌ی وڵاتێكیتره؟ ئۆپۆزسیۆن له4 ساڵی ڕابردوودا به‌وتنی (نا) ده‌ردێكی گه‌وره‌ی دایه پارتی و یه‌كێتی و ئه‌بێ ده‌ركیان كردبێ له‌م وڵاته‌دا فیفتی به‌فیفتی نه‌ماوه‌و ئه‌بێ خه‌ڵكیتر قسه‌ی هه‌بێ، خه‌ڵكیتر مافی هه‌بێ.
هه‌موو پێوه‌ره‌كان له‌كوردستان بۆ به‌راوردی حزبه‌كان یه‌كسانن ئه‌وه‌ته‌نها غه‌ش و ته‌زویر و خروقات و دزیین وایانكردووه پارتی و یه‌كێتی ده‌وڵمه‌ندانه‌تر له‌حزبه‌كانیتر خه‌ڵك بۆ خۆیان بكڕن.
پارتی و یه‌كێتی هه‌موو جومگه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یان خستۆته خزمه‌تی مانه‌وه‌ی خۆیان و زیادكردنی ده‌نگه‌كانیان و ژماره‌ی كورسییه‌كانیان به‌ڕێگای ناشه‌رعی.
له شاخدا، چی جیاوازییه‌ك هه‌بوو؟ پێشمه‌رگه و سه‌ركرده‌كانی ئیسلامییه‌كان به‌غیره‌تتر و شه‌هامه‌تتر نه‌بوون له‌وانه‌ی پارتی و یه‌كێتی، ژماره‌كان یه‌كسان نه‌بوون؟ سه‌نگه‌ره‌كانی ئیسلامیی گه‌وره‌تر نه‌بوون له‌عه‌لمانییه‌كان؟ داستانه‌كانی كه‌ركوك و كۆڕێ و پردێ و قه‌ره‌داغ و ڕاپه‌ڕین و راوه‌دوونانی به‌عس شاهید نین له‌سه‌ر ژماره‌ی هێز و توانای ئیسلامییه‌كان.
له شاردا، زیاتر له20%ی جه‌ماوه‌ری ئیسلامیی له‌به‌رامبه‌ر ته‌نها 60%ی پارتی و یه‌كێتی ئه‌ڵبه‌ت به‌ته‌زویر و خروقات و سه‌قه‌تكردنی سیسته‌می سیاسی، جگه‌له‌خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن و خۆقه‌ڵه‌وكردنی پارتی و یه‌كێتـی له‌سه‌ر پاره‌ی میلله‌ت چیتری لێده‌خوێنرێته‌وه.
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌گه‌ر به‌ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بێت و موزایه‌ده‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌بێت به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه! ده‌بێ مافی هه‌موو پێكهاته‌كان بدات، هه‌رێمی كوردستان زۆرترین رێژه‌ی حزبی بچوكی ده‌ستوخه‌تی پارتی و یه‌كێتی لێیه و ده‌بێ قه‌دری ئیسلامییه‌كان بگیردرێت.
پارتی و یه‌كێتی، ئه‌و (هه‌شت) حزبه‌ی قوتیان كردوونه‌ته‌وه‌و له‌هه‌موو هه‌نگاوێكدا له‌گه‌ڵیاندان و ئه‌شهه‌دوبیلایان بۆ ده‌كه‌ن له‌بابه‌تی دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا جیا ده‌كه‌نه‌وه، زۆر به‌ڕووی ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌كێشه‌ی ژماره (عوقده‌ی ژماره) ی پارتی و یه‌كێتییه:
پارتی (1) + یه‌كێتی (1) + حزبه‌هاوپه‌یمانه‌كانی پارتی و یه‌كێتی (1) = 3 ئه‌ندام
ئۆپۆزسیۆن (گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو) = 2 ئه‌ندام
مافێكی سه‌ره‌تایی ئۆپۆزسیۆنه كه3 ئه‌ندامی له‌م لیژنه‌یه و هه‌موو كۆمیته و كۆنفرانس و كۆنگره‌یه‌كدا هه‌بێت چونكه‌له‌حاڵه‌تی بوونی هه‌ڵبژاردنێكی نه‌زیهه و ته‌ندروست پارتی و یه‌كێتی و هاوپه‌یمانه‌كانیان نیوه‌ی ده‌نگی هه‌رێمی كوردستانیان هه‌یه.
پێم سه‌یره هه‌ندێك چاودێری سیاسی ده‌رك به‌م بازارسازییه‌ی پارتی و یه‌كێتی ناكه‌ن و خۆیان گێل بكه‌ن له‌وتنی ڕاستییه‌كان.
ئۆپۆزسیۆن به‌پێداگری و وتنه‌وه‌ی (نا) به‌رامبه‌ر بڕیاری به‌رژه‌وه‌ندخوازانه‌ی پارتی و یه‌كێـتی له‌ژووره‌داخراوه‌كاندا ده‌یسه‌لمێنێت هه‌ڵبژاردنی ته‌ندروست سه‌نگ و قورساییه‌كان یه‌كسان ده‌كاته‌وه‌و هه‌موو هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه ده‌بێ یه‌كسان بن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
