ووڵاتی کوفر و ووڵاتی ئیسلام ...سمکۆ شوانی
له ئه‌مریکا که به‌وڵاتی کوفر ناسراوه کچی سه‌رۆک بۆش کاتی ویستبوی شوشه‌یه بیره بکرێت ده‌ستگیر کرابو چونکه ته‌مه‌نی یاسایی تهواونهکردبو (ڕێگه‌پێدراو نیه)و له‌هه‌مو ویستگه تهلهفزیونیهکانی ئه‌مریکاوه ته‌پڵ بۆ ئه‌م باسه لێدرابو، له‌کاتیکدا کوڕی شێخی وولاتێکی یه‌کێک له ده‌وڵه‌ته ئسلامیه‌کان به رۆژی روناک و یه‌کێ له ڕێگاسهرهکیهکانی زانکۆیه‌کی شاره‌که‌ی داخست بۆ ڕفاندنی ئه‌و کچهخوێندکارانهی له زانکۆوه ده‌گه‌رانه‌وه بهرهومال تا ئه‌تک(اغتصاب) یان بکات، شێخی ووڵات له بری ئه‌وه‌ی بۆ سزادانی کوره‌که‌ی به‌پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام ملی به شمشێری تیژ بپه‌ڕێنێ که‌چی له سه‌رۆکی ئه‌رکانی ولاته‌وه کردی به جیگری سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ولات و، تائێستاش له‌و پۆسته‌ی ماوه.
- له ولاتی کوفر (وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن)هه‌ر موسلمانێک یان خه‌لکی سه‌ر به ههرنهتهوهورهگهزوئاینێکی تردوای 5سال ژیان ده‌توانێت ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و ولاته‌ی پێبدرێت و به‌هه‌موو ئه‌و مافانه‌ی هه‌رکه‌سێکی ره‌سه‌نی وڵاته‌که هه‌یه‌تی، به‌لام له‌ولاتی شێخستانه ئیسلامیه‌کان ئهینهبی(اجنبی به زمانی خۆیان)هه‌ر ئهینهبیه ئه‌گه‌ر ملوێنێک ساڵش بمێنێ.
- له ئه‌مریکا که به‌وڵاتی کوفر ناسراوه نه‌ک هه‌ر مناڵی خۆیان به‌ڵکو منالی بێگانه‌ش ده‌چنه هه‌مان خوێندنگا که منالی سه‌رۆکی ولات و ده‌سه‌لاتدارانی تری ولات لێی ده‌خوێنن، به‌لام له ولاتی ئیسلام بێگانه بۆیان نیه له خوێندنگای ده‌وله‌ت بخوێنن، به‌لکو ده‌بێت له‌و خوێندنگا تایبه‌تیانه بخوێنن که مولکی که‌سایه‌تی که‌سه دهسهلاتدارهکانن و تێچوی (رسومات)خوێندنش له‌و خوێندنگایانه زۆر له تێچووی زانکۆکانی ئه‌مریکا زیاترن.
- له ئه‌مریکا ده‌توانی زۆر به ئازادانه له‌به‌رده‌م کۆشکی سپی خۆپیشاندان بکه‌ی و هه‌مو قسهیهکش به‌سه‌رۆکی وولات بکه‌ی، له‌ولاتی ئیسلام یاسا ڕێگانادات له 5که‌س زیاتر کۆببنه‌وه ئه‌گه‌ر له چایخانهیهکشدا پێت به‌بێ مۆڵه‌ت له ده‌سه‌لاتی عورفیهوه، خۆئه‌گه‌ر به‌بیرتدا هات جنێو به‌سه‌رۆکی وولات بده‌ی ئه‌وا ده‌بێت به تۆمه‌تی ئیهانه‌ی سه‌رۆکی ولات به‌ند بکرێیت .
- له‌ولاتی ئیسلام شوێنی له‌شفرۆش رهسمیهولهشفرۆسهکانش له‌لایه‌ن یه‌کێک له ده‌سه‌لاتدارانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێن و له ئه‌مریکا له وولاتی کوفر ئه‌وشوێنه به‌فه‌رمی یاساغهولهشفرۆشش بهندوغرامهدهکرێت.
- لهئهمرکا ڕێگا به‌منال نادرێت بچنه سینه‌ماکانه‌وه تا له‌گه‌ل به‌خیوکه‌ری نه‌بێت و ئه‌و وێستگهتلفزیونیانهی که فیلم ته‌نها بۆ گه‌وران لێده‌ده‌ن به‌پێی یاسا ده‌بێت یان له ڕێگای کێبلی تایبه‌ته‌وه‌بێت یان دره‌نگانی شه‌و ئه‌وفیلمانه لێبده‌ن، به‌لام له ولاتی ئیسلام دهولهمهندهخاوهن تهلفزیونهتایبهتیهکان ئه‌وفیلمه عربیه یاساغانه لێده‌ده‌ن که زۆربه‌ی فلیمه‌کان باسی په‌یوه‌ندی سێکسی نیوان لهیهکحرامهکان ده‌کات.
- له‌ولاتی ئیسلام شورا‌و ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژ له ده‌سه‌لات بوونی نیه و ده‌وله‌ت دیکتاتۆرێک به‌رێوه‌یده‌بات و هه‌ندێک جار ژنی سه‌رۆک و ئهوزومره تاوانبارانه‌ی ده‌وروبه‌ری هاوکاری ده‌کات، به‌لام له ئه‌مریکا سه‌رۆکی وڵات نا‌توانیت لووتی خۆی بخورینی بێ راوێژ به کۆنگرهیس.
- به ته‌نها له عومان به‌پێی ئه‌وه‌ی رۆژنامهئوردنیهکان بلاویانکردۆته‌وه زیاتر له 500 نادی شه‌وانه(نایت کلوب)هه‌یه له‌کاتێکدا 10 له‌و ژماره‌یه له نییۆرک نییه که ژماره‌ی دانیشتوانه‌که‌ی 16 ملیۆن که‌سه .
- له‌وڵاتی کوفر له نیوان دوو شوێنی خواردنه‌وه (باڕ)جه‌ندین زانکۆومزگهوت و کنیسه و نه‌خۆشخانه هه‌یه، به‌لام له‌ولاتی عربی و ئیسلامی‌دا له‌نیوان باڕێک و باڕێک باڕێکیتر هه‌یه.
- له‌وڵاتی کوفر ئه‌گه‌ر هه‌والگری بیه‌ویت به‌دواداچون له‌سه‌ر که‌سێکی گومان لێکراو بکات پیویستی به ڕێپێدان و دادوهرههیه و زۆرجار هه‌واڵده‌ر یان لێکۆڵه‌ر به‌تلفۆن په‌یوه‌ندی به تۆمه‌تبار یان گومانلێکراوه وه‌ده‌کات بۆئامادهبون، له‌سه‌روبه‌ندی روداوی سبتمبر هه‌ندێ خه‌لکی گومانلێکراویان ڕاگیرکرد له‌به‌ر سه‌رپێچی له ڕێوڕه‌سمی نیشته‌جێبونیان، ئه‌مه قیامه‌تی لێیان هه‌ڵسان، .به‌لام له‌ولاتی ئیسلام هه‌والگری سیخوڕێکی دراوسیتی به‌سه بۆئه‌وه‌ی خۆت و خێزانه‌که‌ت له‌ژیان نه‌مێنن، باسی فهلاقهوههلواسین به‌پێ و راستوچه‌پ و بتڵ تێبڕین و کاره‌بالێدان هه‌رمه‌که که ته‌نها له‌ولاتی ئیسلام هه‌یه.
- له ولاتێکی ئیسلام ناتوانی کاتی نوێژ له شه‌قام ڕی بکه‌یت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی میلشیای چه‌کدار به حهیزهرانهوه له شه‌قام ئه‌رکی ئه‌وه‌یه جه‌ڵده له پشتی ئه‌وکه‌سانه بده‌ن و ناچاریان بکه‌ن تا بچنه مزگه‌وته‌وه بۆ نوێژ کردن، به‌لام له وڵاتی کوفر موسلمان ئازاده و به ته‌واوی بڕوای خۆی نه‌بیت رێوره‌سمی ئاینی ناکات و به‌ویستی خۆشینهبێت ناچێته مزگه‌وت نه‌ک له ترسی حه‌یزه‌رانی پۆلیس .
- له وڵاتی کوفر هه‌ر هیچ نه‌بێت ده‌توانی بێترسی گرتن و دورخستنه‌وه‌و داخستنی رۆژنامه وتارێکی ره‌خنه ئامێز بنوسی ، به‌لام له ولاتی ئیسلام ده‌رچواندنی ڕۆژنامه‌ی به‌رهه‌لستی (ئۆپۆزیسیۆن) له چواره‌م موستهحیلهکانه...........
تێبینی/
ئه‌م نوسینه به دهسکاریییهوه له نوسینێکی نوسه‌ره‌ی عه‌ره‌ب محمد شبکشی یه‌وه وه‌رگیراوه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
