تكایه ده‌ست له هێرشی ناڕه‌وا بۆ سه‌ر پارتی هه‌ڵبگرن
خاتونه چاو كه‌ژاڵه‌كه‌ی یه‌كێی ده‌ست به ئاكاره سیاسیه‌كه‌ی خۆت و یه‌كێتی بونته‌وه بگره با سه‌ر ئه‌نجام به زیانی ئه‌و خه‌ڵكه ڕش و ڕووته نه‌شكێته‌وه كه متمانه‌یان له‌سه‌ر ئێوه هه‌ڵنچنیوه . . هه‌موان ده‌زانین پێگه‌و پله‌و پایه‌ی جه‌نابتان میراتی فه‌رمانده(قاره‌مانه‌كه‌ی) شه‌ری زیاره‌ته كه له‌سه‌ر یه‌كێك له بیناكانی زیاره‌ته‌وه به‌خه‌ڵكی كوردستانی ڕاگه‌یاند كه چه‌ند ساتێكی تر سه‌ری ڕه‌ش ئه‌گرن وه بیركردنه‌وه‌شتان سیفه‌تی بۆماوه‌یی خوالیخۆشبووی باوكتانه بۆیه‌كتر بڕی . . . ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شی لیكترازانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بوو . . خاتوونه‌كه‌م ناشێت بێئاگابیت له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی به‌رێز سه‌رۆكی كۆمار له كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه له وه‌ڵامی پرسیاری تاكه شتێك كه لێی په‌شیمانی چیه ؟ وه‌ڵامێكی لۆژیكانه‌ی هه‌بوو كه فه‌مووی دژایه‌تی كردنی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بوو، پێم وایه ئه‌م دوو نمونە به‌س بێت كه پێت بلێم هۆش . . . ت ! به‌خۆته‌وه‌بێت هه‌ر هیوا هه‌ڵچنینێك له‌سه‌ر دژایه‌تیكردنی پارتی به زیانی میلله‌ت و ئه‌نجامه‌كه‌شی ئه‌و په‌یامه‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانی لێدەکەوێتەوە كه له‌سه‌ر گۆڕی بارزانی نه‌مر به خه‌ڵكی كوردستانی ڕاگه‌یاند . . . خاتوونه‌كه‌م ئه‌م په‌یامه‌م بۆ هه‌موو هه‌ڤاڵانی سه‌رو بكردایه‌تی یه‌كێتییه كه به ئومێدی خه‌وبینین به شكستی پارتی سه‌رده‌خه‌نه‌سه‌ر سه‌رین . . خاتوون ئه‌وتان له بیر چوو كه بارزانی هێنده‌ی له خه‌می یه‌كێتی ناو یه‌كێتی یه‌كه‌تان بووه . . هَێنده له خه‌می پارتی نه‌بووه و بڕوا ناكه‌م بشبێت . . . ده‌شێت پێت نه‌وترابێت بارزانی قوربانی به پارته‌كه‌ی خۆیدا کاتێک كه كۆمپانیای ووشه له 25/7/ سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی یه‌كێتی هه‌ڵته‌كاندو زه‌لیل زه‌لیل وه‌ڵامێكتان بۆ خودی خۆشتان پێ نه‌بوو . . له كاتێكدا یه‌كریزی بۆ كورد و یه‌كێتی له هه‌مووكات پێویست تربوو . . له‌وانه‌یه ئه‌و پاكێجه‌ی هه‌ڤاَڵ (نه‌وشیروان مسته‌فا) ت پیشان نه‌درابێت كه له‌به‌رامبه‌ر پاراستی یه‌ك ڕیزی یه‌كێتی له كۆی زۆرترین خاڵی ناچار كردنی یه‌كێتی بوو به وازهێنان له ته‌بایی نێوان پارتی و یه‌كێتی . . وه‌فاو ئه‌مه‌كداری له سیاسه‌تدا له‌سه‌ر ئاكاری سیاسیش دامه‌زراو نیه جگه‌له به‌رژه‌وه‌ندی، دوور له ئیتیك ومۆراڵی سیاسی، له‌م بواره‌دا ئێوه‌ی یه‌كێتی سه‌ر قافڵه‌ن كه‌هیچ پێوه‌رێكتان بۆ ئاكاری سیاسی له‌وبواره‌دا نه‌هێشتۆته‌وه . . ئێوه وای دابنێن خه‌می پارتی بۆ یه‌ك ڕیزی یه‌كێتی یه‌كه‌تان نه‌بووه به‌ڵكو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بووه . . به‌ڵام سه‌ره‌نجام میلله‌ت لێی سوود مه‌ندبووه به ته‌بایی و یه‌كڕیزییەکە، هەر ئەو یەکریزیەش بوو بێگەی کوردی لە بەغداد بەهێز کرد‌و بۆ یەکەمین جار سەرۆک کۆماری بە کورد بەخشی. به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵوێسته هه‌میشه چاوڕوانكراوه‌ی یه‌كێتی یه‌كه‌تان كێ لێی سوودمه‌ند ده‌بێت . . !؟ زۆر له مێژه پارتی له‌وه تێگه‌یشتووه كه دووژمنانی كورد هێنده‌ی سوود له دژایه‌تی كورد به كورد ده‌بینن ئه‌وه‌نده دژایه‌تی خۆیان كاریگه‌ری نه‌بووه . . ئه‌مه‌شه حیكه‌مه‌تی پارتیه بۆ ده‌ستگردتن به یەکریزی نێو ماڵی کورد و ئەو دۆستایه‌تی و ڕیككه‌وتنامه‌ی ستراتیژییەی کە باجی خۆری له پێناودا داوه . . له كۆتایدا ماوه‌ته‌وه بڵێم . . منیش ده‌زانم بارزانی له ووتاره‌كه‌یدا سه‌لماندی كه سه‌رۆكی پارتی یه . . به‌ڵام مه‌ته‌ڵی ده‌ست ماچكردنەکەی سه‌نعان قصاب زانینی زه‌حمه‌ته . . !
محەمەد قەرەداخی
E. a. hama65@yahoo. co. uk
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
