دوای دۆزینه‌وه‌و دروستكردنی ئامێری سووتانی ناوه‌وه (مه‌كینه) كه به‌ره‌و جیهانی داگیركرد كه گۆڕانكاری نوێی گرنگی هێنایه‌كایه‌وه كه له‌سه‌رو، هه‌موو بواره‌كانی ژیان، به به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل بوو به كردارێكی پیشه‌سازی گه‌وره كه گرنگی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو هه‌یكه‌لی رژێمی ئابووری و گرنگی ئه‌م ئامێره ده‌رده‌كه‌وێت له بواری گواستنه‌وه كه دووری نێوان خه‌ڵك نزیك ده‌كاته‌وه له یه‌كتری كه بووه هۆی قوڵبوونه‌وه‌ی له یه‌كگه‌یشتنی له نێوانیان، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ر چه‌نده ئه‌م به‌رهه‌مه كه‌ڵك و سوودێكی زۆری هه‌یه بۆ ئاده‌میزاد له خێراییه‌كی بێ هاوتا بۆ گواستنه‌وه به‌ڵام بۆته ئامێرێكی دووسه‌ر كه له‌سه‌رێكه‌وه چاوگی خۆشی و به‌خته‌وه‌رییه بۆیان و له سه‌رێكی دیكه‌وه چاوگی مردن و وێرانكارییه بۆیان.
ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێل ئامێرێك بێت له ده‌ست شوفێره‌كه‌ی به‌كاری بهێنێت كه سووده‌كه‌ی دابینی بكات و زۆر ئاسانه ئه‌م سووده بگۆڕێت له ئه‌نجامی گوێنه‌دانی شوفێرو لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌خێراییه‌كی زۆر زیاد له پێویستی و نه‌گونجاو گوێ نه‌دان به زیانی كه‌سانی دیكه‌و ترسی خسته‌ناو دڵی پیاده‌ڕۆ له‌سه‌ر ئه‌و رێگایانه‌ی كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان دروستكراوه.
ئه‌و رێگایانه بنیاتنراوه بۆ هۆكارێكی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل به ئارامی و هێمن و ئاسانی به‌ڵام بۆته بوارێك كه به‌ساڵانه هه‌زاره‌ها بێ‌تاوان گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن جگه له زیانی گه‌وره‌و زۆر له وێرانكاری و فه‌وتاندن كاتژمێر دوای كاتژمێر.
سروشتییه كه مرۆڤ نه‌وه‌ستێت ده‌سته‌وه‌ستان له‌به‌رده‌م ئه‌م دیارده نوێیه كه بۆته نیشانه‌ی ئه‌م چه‌رخه‌و له پێشان هه‌وڵدرا بۆ دیاریكردنی زیانه‌كانی به دانانی پێوانه كه سوودی دیاریكرو نه‌گۆڕ بوو له رابردوودا، به‌ڵام نه‌گه‌یشته سه‌ركه‌وتنی پێویست دوای هه‌نگاونرا به دانانی بنه‌ماو رێنمایی نوێ بۆ رێكخستنی جوڵه‌ی هاتوچۆ كه بگونجێ له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به پیشه‌سازی ئۆتۆمبێل له‌وكاته‌داو ده‌ركه‌وت بۆ پیاوانی پۆلیسی هاتوچۆ كه ئه‌و كه‌سیته (تدرج) قادرمه واته ئاگاداركردنه‌وه‌ی سه‌رپێچیكه‌ر دوایی سزادانی به غه‌رامه نه‌یتوانی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ هاوكاری هاووڵاتییان بكات له كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی كه له زیادبووندایه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له ئه‌نجامی رووداوی هاتوچۆ.گرنگه ئه‌وه بزانین كه‌وا رووداوه‌كانی هاتووچۆ ئه‌مڕۆ یه‌كێكه له‌و دیارده گرنگانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌ی له ژیانی چه‌ندین كه‌س ده‌كات به‌م هۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن یاخود كه‌مئه‌ندام ده‌بن ئه‌مه‌ش پێویستی به‌چاره‌سه‌ری به‌رده‌وم هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی چیتر گیانی مرۆڤ به‌هه‌ده‌ر نه‌درێت، هیچ جێگای سه‌ر سووڕمان نییه كه‌وا رووداوی هاتووچۆ یه‌كێكه له كێشه گرنگه‌كانی جیهان بۆ پاشماوه خستنی كاردانه‌وه‌ی خراپی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاو وه‌باری رامیاری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌وابوو دووباره ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مجۆره رووداوانه له‌پاشی خۆیان چه‌ند حاڵه‌تێك به‌جێده‌هێڵن وه‌ك مردن و برینداربوون و له‌ده‌ستدانی سه‌روه‌تێكی زۆر به‌م هۆیه‌وه هه‌م كۆمه‌ڵگاو هه‌م ده‌وڵه‌تیش زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت، وه به‌هه‌زاران ئافره‌ت بێ هاوسه‌ر ده‌مێننه‌وه‌و وه منداڵه‌كانیش بێ سه‌رپه‌رشتیار ده‌مێننه‌وه به‌هه‌زاران دایك‌و باوك جه‌رگ سوتاو ده‌بن، بۆیه ئێستا ده‌بینین كه‌وا وڵاتانی جیهان وا ده‌كه‌ن كه‌وا هه‌وڵ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگاته كۆتایی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌مجۆره كێشه‌یه ئه‌مه‌ش به‌تێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌گشتی و شوفێران به‌تایبه‌تی ئه‌ویش به سه‌لامه‌تی هاتووچۆ و چۆنییه‌تی پابه‌ندبوون به یاسا و رێنماییه‌كانی هاتووچۆ و شاره‌زابوونیان له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی رێگا‌و بان، چونكه ئێستا جه‌نگێكی به‌رده‌وامی رێگاوبان هه‌یه بۆیه ده‌بینی به‌به‌رده‌وامی له‌به‌رگریكردن و خۆپاراستندا ببین گومان له‌وه‌دا نییه هیچ وڵاتێكی سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌مینه بێ گیروگرفت و رووداوی هاتووچۆ نییه و هه‌موومان ده‌زانین كه كاره‌ساته‌كانی هاتووچۆ زیانی گه‌وره‌ی گیانی و ماڵی لێده‌كه‌وێته‌وه، رووداوه‌كانی هاتووچۆ له جیهاندا به‌گشتی روو له زیادبوونه ئه‌م زیادبوونه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زۆربوونی دانیشتوان و هه‌رچه‌ند دانیشتوانی گۆی زه‌وی زیاد بێت رێژه‌ی به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێل زیاد ده‌كات و له‌م نێوه‌نده‌شدا رووداوی هاتووچۆ زیاد ده‌بێت به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، بۆیه پێویسته به‌به‌رده‌وامی هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی هاتووچۆ بدرێت، گرنگی ئۆتۆمبێل له ژیانی رۆژانه‌ماندا بایه‌خێكی زۆر گرنگی هه‌یه ئامێرێكه له پێداویستییه‌كانی ژیان، ئۆتۆمبێل له سه‌ره‌تاوه دروستكراوه بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی هه‌تا كار ئاسانیمان بۆ بكات له ژیانی رۆژانه‌ماندا وه هه‌تا رێگه دووره‌كانمان بۆ نزیك بكاته‌وه‌و گواستنه‌وه‌ی ئاسان بكات له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆی شارستانییه‌تدا بگونجێت و ئه‌م ئامێره پێكهاتووه له ئاسن و لاستیك و سووته‌مه‌نی ئه‌گه‌ر بێت و به شێوازێكی باش به‌كاربهێنین به‌و جۆره‌ی یان ئه‌و مه‌به‌سته‌ی كه بۆی دروستكراوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تووشی گیروگرفت نابێت و زیانی ئابووری و گیانی لێناكه‌وێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو به‌شێوازێكی خراپ و نادروست به‌كار هێنرا.دوور له‌و مه‌به‌سته‌ی كه بۆی دروستكراوه به‌دڵنیاییه‌وه تووشی زیان و ماڵوێرانی ئه‌بینی رۆژانه رووداوی ئۆتۆمبێل روو ده‌ده‌ن، ئێستا له جیهاندا له‌هه‌ر دوو ده‌قیقه‌دا (5) كه‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن،
له هه‌ر كاتژمێرێكدا (154) كه‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن،
به‌ڵام ئێستا ته‌نها له‌یه‌ك رۆژدا (3750) سێ هه‌زار و حه‌وسه‌د و په‌نجا كه‌س له جیهاندا گیان له‌ده‌ستده‌دات به‌رووداوی هاتووچۆ.
زیاتر له 41 چل و یه‌ك هه‌زار كه‌س بریندار ده‌بێت.
(15) هه‌زار كه‌سیش كه‌م ئه‌ندام ده‌بن.
به پێی دواین راپۆرتی رێكخراوی ته‌ندروستی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ساڵی (2012) ده‌ڵێت ساڵانه زیاتر له (1350000) به‌ڕووداوی هاتوچۆ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن ته نها له سالی 2012 (1353927) یه‌ك ملیۆن و سێسه‌د و په‌نجا سئ هه‌زارنۆسه‌دو بیست و حه‌وت كه‌س له گشت جیهاندا به‌ڕووداوی هاتوچۆ گیان له‌ده‌ست داوه وه زیاتر له په‌نجاو چوار ملیۆن كه‌س بریندار ده‌بن و پێنج ملیۆن و چوار سه‌د هه‌زار كه‌سیش له‌گشت جیهاندا كه‌م ئه‌ندام ده‌بن له‌یه‌ك ساڵدا.
پێشبینی ده‌كرێت تا ساڵی (2020) ئه‌م رێژه‌یه‌ش خه‌یاڵی به‌رزبێته‌وه بۆ زیاتر له حه‌وت ملیۆن كه‌س گیان له‌ده‌ست بدات به‌رووداوی هاتوچۆ له گشت جیهاندا ئه‌م رێژه‌یه‌ش یه‌كجار خه‌یاڵییه‌و مرۆڤ سه‌رسام ده‌كات، بۆیه ئه‌م رێژه‌یه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه رووداوی هاتووچۆ رۆژبه‌رۆژ له‌زیادبوونه ئه‌م زیادبوونه‌ش تا ساڵی (2020) ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه رێژه‌كه (56%) زیاد ده‌كات له مردن و ئه‌م رێژه‌یه (80%) له وڵاته هه‌ژار نیشینه‌كانه ئه‌وانه‌ی كه داهاتی تاكه‌كه‌س زۆر كه‌م ئه‌م رێژه‌یه زیاد ده‌كات و به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان به‌ڕێژه‌ی (30%) كه‌م ده‌كاته‌وه لێره‌وه ده‌توانم بڵیم ته‌نها له شاری هه‌ولێردا رۆژانه 2 تا 3 كه‌س گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن به‌رووداوی ئۆتۆمبێل ئێمه كه به‌شێكین له عێراق ئێستا وڵاتی ئێمه به‌پله‌ی پێنجه‌م دێت له‌سه‌ر ئاستی جیهان له رووداوی هاتووچۆدا.
ته‌نها له‌ساڵی رابردوو (20000) كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه‌و زیاتر له (85000) كه‌سیش كه‌مئه‌ندام و بریندار بوونه‌و بگره (سه‌دان) ملیۆن دۆلار زه‌ره‌ری ماددی بووه له هاووڵاتییان، ئه‌م رێژه‌یه‌ش له رۆژێكه‌وه یا له ساڵێكه‌وه ده‌گۆڕێن و كه‌متر ده‌بنه‌وه كه‌چی له هه‌رێمی كوردستان ساڵی رابردوو به‌سه‌دان رووداوی جۆراوجۆری ئۆتۆمبێلی روویداوه‌و له نێوه‌ندی ئه‌م رووداوانه‌ش (به سه‌دان) مرۆڤ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و وه (هه‌زارن) كه‌سیش بریندار و كه‌مئه‌ندام بوونه ئه‌نجامی ئه‌م هه‌موو سه‌ر پێچییانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پابه‌ندنه‌بوونی هه‌ندێ له خوشك و برایانی شوفێر به رێنماییه‌كانی هاتووچۆ كه نایانه‌وێت یاسای هاتووچۆ جێبه‌جێ بكه‌ن بۆیه پێویسته له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا به‌تایبه‌تی خوشك و برا شوفێره‌كان ته‌واو پابه‌ندی یاسا‌و رێنماییه‌كانی هاتووچۆ بن بۆ ئه‌وه‌ی چیتر گیان و سامانمان له‌مه‌ترسیدا نه‌بێت، وه زۆر بوونی رووداوی هاتووچۆش له‌هه‌ر شوێنێ ده‌بێته هۆی نا ئارامی بۆ ته‌واوی دانیشتوانی ناوچه‌كه كه ئه‌مه‌ش جێگه‌ی نیگه‌رانییه چونكه رێژه‌ی رووداو كاره‌سات زیاد ده‌كات ده‌رباره‌ی زۆربوونی رووداوه‌كانی هاتووچۆش له‌هه‌موو دونیادا رووداوی هاتووچۆش هه‌ر هه‌یه به‌ڵام به رێژه له وڵاتێك بۆ وڵاتێكی دیكه ده‌گۆڕێت.ئێمه له ئێره‌دا ته‌نها باس له كوردستان ده‌كه‌ین چونكه وڵاتی خۆمانه.
1- رێز نه‌گرتنی سیسته‌می ره‌وشت و بنه‌ماكانی هاتوچۆ.
2- هاژوشتنی ئۆتۆمبێل به‌خێرایه‌كی شێتانه به‌تایبه‌ت لای هه‌ندێ له شوفێرانی گه‌نج.
3-.گرنیگینه‌دانی هه‌ندێ له شوفیًران به بنه‌ماكانی شوفێریكردن.
4- پابه‌ندنه‌بوون به یاساكانی هاتووچۆی سه‌لامه‌تییه‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه شوفێرن، وه‌كو به‌كارنه‌هێنانی مۆبایل له‌كاتی شوفێریدا، كه له لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه ئه‌وانه‌ی له‌كاتی شوفێریدا مۆبایل به‌كار ده‌هێنن له رێژه‌ی (100%) ه‌وه بۆ رێژه‌ی (53%) داده‌به‌زێنێت.
5- زۆربوونی ئۆتۆمبێل به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستمان بێت، ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت بوو به‌شتێكی مۆده یاخود چاو لێكه‌ری ماڵ هه‌یه زیاتر له ئۆتۆمبێلێكی هه‌یه.
6- نه‌بوونی شه‌قامی جیا بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل وه‌ك جیا كردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی بار هه‌ڵگر له ئۆتۆمێلی بچوك و جیاكردنه‌وه‌ی له هێڵی ماتۆڕ و پاسكیل وه سه‌رجه‌م جۆره‌كانی دیكه.
7- نه‌بوونی هۆشیاری له‌لای تاكی كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر بنه‌ماكانی هاتووچۆ ئه‌مه‌ش جۆرێكی خوڵقێنه‌ره بۆ دروستبوونی رووداو بۆیه به‌پێویستی ده‌زانم لێره‌وه چه‌ند پێشنیارێك بخه‌مه روو به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی رووداوی هاتووچۆ.
1- یاساكانی هاتووچۆ له قۆناغه‌كانی خوێندن وه‌ك هه‌ر وانه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بخوێنرێت بۆ ئه‌م نه‌وه نوێیه كه پێی ده‌گات.
2- هه‌وڵدان به‌وه‌ی كه یاسای هاتووچۆ بكرێته كلتوور چونكه گه‌ر یاسای هاتووچۆ بوو به كلتوور به‌ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر رووداوی هاتووچۆ كه‌م ده‌بێته‌وه.
3- په‌ره‌دان به راگه‌یاندن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌مه‌به‌ستی هۆشیاركردنه‌وه‌ی خوشك و برا شوفێره‌كان، هاووڵاتیان به‌گشتی له رێگای به‌رنامه‌ی تایبه‌ت و ده‌رخسته‌ی رووداوه‌كان.بێگومان راگه‌یاندن به شێوه‌یه‌كی گشتی رۆڵێكی گه‌وره له ئاكاری هه‌رسێ به‌شه راگه‌یاندراوه‌كه به (خوێنه‌رو بیسه‌رو بینه‌ره‌وه) ده‌بێنیت و گۆڕانی ئاكاریان و ئاراسته‌كردنیان و راگه‌یاندن كه‌ره‌سته‌یه‌كی چالاكی و كاریگه‌ره ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی دروست به‌كاربهێنرێت و پوخته بكرێت، چونكه جیهانی ئه‌مرۆ وه‌ك گوندێكی بچوكی لێهاتووه.
ئه‌گه‌ر ده‌زگای هاتوچۆمان وه‌كو ده‌زگاكانی جگه له‌و ده‌زگا رێكخه‌رییه‌كانی دیكه وه‌رگرت ئه‌وا ده‌توانین راگه‌یاندن له به‌رنامه‌كانیدا پوخته بكه‌ین له‌سه‌ر خستنه‌ڕوو رووداوه هاتوچۆییه‌كان كه‌مكردنه‌وه‌ی روودانیان و ئه‌ویش به هۆشیاركردنی و ئاراسته‌كردن و ئاگاداركردنه‌وه ده‌بێت، به نموونه ده‌توانین و وێستگه كه‌ناڵی (بینین و بیستن) وه‌ربگرین و ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت له جووڵه‌ی رێگه‌و بانه‌دا له رێگه‌ی ئاماده‌كردنی راپۆرت له شوفێرانی شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كانه‌وه یان داخراوه‌كانه‌وه یان ئه‌وه‌ی كه رووداوی به‌سه‌ر داهاتووه یان ئۆتۆمبیلی په‌ككه‌وتوو و داوا له‌و شوفێرانه بكرێت كه گوێبیستی ئه‌م كه‌ناڵه ده‌بن) بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌و كه‌مبوونه‌وه‌یان له‌و رێگه‌وه رێگه‌یه‌كی دیكه‌ی ئاڵته‌رناتیڤی و سه‌لامه‌ت و به‌تایبه‌ت له‌میانی كاته‌كانی به‌یانیاندا له‌كاتی چوونی قوتابی و كارمه‌ندان بۆ شوێنی كاریان و قوتابخانه‌و له‌كاتی باران بارینی زۆر به‌خوڕداو باردۆخی كه‌شوهه‌وای خراپ‌دا، له‌م كاتانه‌دا شوفێران ئاگادار بكرێنه‌وه و هه‌وڵه‌كانیان بۆ دابین بكه‌ن.به‌ڵام هه‌رچی كه‌ناڵه بینینه‌كانه ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت له بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی رووداوه‌كان و پیشاندانی گرته ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كانی ئه‌و شوفێرو كه‌سانه‌ی كه له‌كاتی رووداوه‌كاندا پسپۆڕبوون به رووداوه مه‌ترسیداره‌كان و باسكردنی ئه‌وانه‌ی كه تێدا مردوون ئه‌مه‌شی بۆ په‌ندو ئامۆژگارییه‌كانی وه‌رگرتنی، له‌و كه‌ناڵانه‌ی دیكه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی هاتوچۆیه‌كان وه‌ك: رۆژنامه‌و گۆڤار‌و ده‌رچوونی بڵاوكردنه‌وه راپۆرته قوتابخانه‌كان و شانۆ و پارچه‌ی دی و كه‌لوپه‌ل و....هتد.هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كان ده‌توانن ئه‌و گۆڕانه چاكسازیانه بخه‌نه‌ڕوو كه له رێگه‌وبانه‌كاندا ده‌كرێت بكرێت به‌و به‌ربه‌سته‌ی شوفێرانی ئاگاداری بن به‌مه‌ستی ئه‌ركی زیاتری كه‌ناڵه‌كانی له‌گه‌ڵ بینین و بیستندا به‌جێدێنن، ده‌تواندرێت وێنه‌و لێدوان و چاوپێكه‌وتنه رۆژنامه‌ییه‌كان بخاته‌ڕوو، ده‌توانرێ رێنماییه گشتییه‌كان له رێگه‌ی رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان بخرێته‌ڕوو.لێره‌دا ده‌توانم بڵێم راگه‌یاندن ده‌وریه‌كی كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر رۆشنبیریی كردنی كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی په‌یڕه‌وكردنی یاسای هاتوچۆ و وشیاری هاتوچۆ.
4- پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو رۆشنبیر و كه‌سانی شاره‌زا له بواری هاتووچۆ به‌به‌رده‌وامی هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هاتووچۆ بن به پێدانی پێشنیار و گێڕانی سیمینار و هاوكاری كارمه‌ندانی هاتووچۆ بن چونكه رووداوی هاتووچۆ ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به هاتووچۆ به‌ڵكو گشتییه.
5- هه‌وڵدان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاتووچۆ به ئۆتۆمبێلی گشتی نه‌ك به ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت.
6- چڕكردنی كارمه‌ندانی هاتووچۆ له‌سه‌ر شه‌قام و رێگا‌و بانه‌كان بۆ لێپرسینه‌وه‌ی سه‌ر پێچكه‌ره‌كان به‌به‌رده‌وامی و دانانی كامێرای چاودێری به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر.
7- گرنگیدان به به بنكه ته‌ندروستییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار و فراوانكردنی بنكه‌ی زیاتر بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات فریای برینداره‌كان بكه‌ون.
8- ئیشكردن بۆ دروستبوونی لێژنه‌ی هه‌میشه‌ی بۆ به دواداچوون له‌سه‌ر رووداوه‌كانی هاتووچۆ، ئه‌ویش كه پێك بێت له ئه‌ندازه‌و ته‌ندروستی و یاسایی و كۆمه‌ڵناس و كارگێڕی هاتووچۆ.
9- پێویسته هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌نێوان وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی شاره‌وانی و ناوخۆ و گواستنه‌وه‌ی گه‌یاندن و ته‌ندروستی وروشنبیرو ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌كاتی داڕشتنی نه‌خشه‌ی تازه.
10- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاكه رێگا له كوردستان رێگه‌ی وشكانی ئۆتۆمبێله بۆیه ده‌رده‌كه‌وێت كه رێگا‌و بانێكی زۆر دوواكه‌وتوومان هه‌یه به جۆرێك له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ئێستای شاره‌كانی هه‌رێمدا ناگونجێت.
11- ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێل هاتۆته ناو هه‌رێمی كوردستان به‌به‌رده‌وامیش هه‌ر دێت به بێوه‌ی دیراسه‌یه‌كی باشی بۆ بكرێت به‌تایبه‌تی له‌رووی باش و خراپی رێگاوبان ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه لایه‌نی ژینگه له‌به‌رچاو ناگیرێت و نه‌بوونی گونجاندنی جۆری ئۆتۆمبێله‌كه و نه‌بوونی سانسۆر له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی هیننانی ئۆتۆمبێل.12-به رده ن به نوسینكه كان فیربونی شوفیری جونكه ئه‌مه یه كه م ویستگه یه بۆ فیربونی شوفیری ده بیت خه لكانی بسبۆرو شارزه وانه ی تیدا بلینه وه وه سه ربه ریشتی كردنیان له ریكای لیجنه ی تایبته‌وه بیت.
13- خه‌مساردی له‌نه‌بوونی كۆمپانیای دڵنیایی (شریكه‌التڕمین) .
14- یه‌كخستنی سیسته‌می مۆله تی شوفیری له ته واوی شاراكانی كوردستاندا.
15- ته‌ركیز خستنه‌سه‌ر بنیات نانی هۆشیاری هاتووچۆ له خێزان و كۆمه‌ڵگادا و گرنگییه‌كه له‌پێناوی سه‌لامه‌تی هاتووچۆدا.
گرنگه ئه‌وه بزانین كه‌وا رووداوه‌كانی هاتووچۆ ئه‌مڕۆ یه‌كێكه له‌و دیارده گرنگانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه له ژیانی چه‌ندین كه‌س ده‌كات به‌م هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ستدانی ده‌ده‌ن یاخود كه‌مئه‌ندام ده‌بن ئه‌مه‌ش پێویستی به‌چاره‌سه‌ر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی چیتر گیانی مرۆڤ له شه‌قامه‌كان به‌هه‌ده‌ر نه‌ڕوات چونكه ته‌نها به‌جێبه‌جێكردنی یاسا ده‌گه‌ینه ده‌رئه‌نجام بۆیه لێره‌وه پێویسته بڵێم دوای ته‌واوبوونی ساڵ و ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێ پێویسته پتر پابه‌ندی یاسای هاتووچۆ ببین تا زیاتر ئه‌م ئه‌ركه نیشتمانییه جێبه‌جێ بكه‌ین و ئه‌مه‌ش به بڕوای من گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه كه رۆژانه رووبه‌ڕووی هاووڵاتیانی ئه‌م كوردستانه ده‌بێته‌وه‌و كاتی ئه‌وه‌شی هاتووه به گیانی لێبورده‌یی و ته‌باییه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی نیشتیمانی رابگه‌یه‌نین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی هاتووچۆ.وڵاته‌كه‌مان به‌ره‌و پێشكه‌وتن و شارستانییه‌ت ده‌چێ، چه‌ند خۆشه كه‌سانی (بیانی) كه رووده‌كه‌نه هه‌رێمه‌كه‌مان ببینێ وڵاته‌كه‌مان له رووی هاتووچۆوه پێشكه‌وتووه.
جێگری سه‌رۆكی رێخراوی رۆشنبیر‌و سه‌لامه‌تی هاتۆجۆی هه‌رێم.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
