دیارده‌ی تیرۆر ...مامۆستا محمد
به درێژای میژووی مرۆڤایه‌تی تیرۆر دانه‌بڕاوه له ده‌سه‌ڵات وه‌ك ئامرازێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ كۆتای هێنان به كێشه‌و مل ملانێی سیاسی و شه‌خێێكانی ناو ڕه‌وته نه‌یاره‌كان له ڕێ ڕه‌وی پرۆسه‌كانی گردنه ده‌سته‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، پاشا‌و و ئیمپراتۆره‌كان هه‌رده‌م بێ ده‌سته‌و تاقمی نهێنی و تایبه‌ت به تیرۆره‌وه هه‌ڵس و كه‌وتیان نه‌كردوه ئه‌و پیاو كوژانه له پشت په‌رده‌كانه‌وه و له توێی تاریكی شه‌وه‌كانه‌وه فه‌رمانی كوشتنی ئه‌و نه‌یارانه‌یان پێ گه‌شتووه و به بێ سڵ كردنه‌وه و به خوێنێكی سارده‌وه كاره‌كانیان به ئه‌نجام گه‌یاندوه، دواتر تیرۆر گۆڕاوه بۆ یه‌كێك له كاریگه‌رترین ئامرازه‌كانی گه‌یشتن و مانه‌وه له ده‌سه‌ڵات و بووه‌ته دیارده‌یه‌كی دیاری شارستانییه‌ت و پێشكه‌وتنی چه‌ك وئامره‌زه‌كانی كوشتن،
تیرۆرسته‌كان كێن
له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی فاشیزم وكۆمۆنیزم و ستالینیزم و هاتنه كایه‌وه‌ی حوكمڕانی عسكرتاری له ئه‌وروپادا و دوارتر دروست بوونی ڕه‌وتی قه‌ومه‌چییه‌كانی عه‌ره‌ب و ئیسلامێكان كه پاشماوه و درێژكه‌ره‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌هه‌ندانه‌بوون، له‌و كاته‌وه تیرۆر مانایه‌كی تری به‌خشیوه له جیهانی سیاسه‌ت و كێشمه‌كێشی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری، له هه‌ركوێدا هه‌ژاری و نه‌هامه‌تی هه‌بێ هه‌ر له‌وێشدا تووند وتیژی و تووند ڕه‌وی دروست ده‌بێت كه هه‌مووی له كۆتاییدا ده‌بێته پاڵپێوه‌نه‌رو سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی تیرۆر، ئه‌مڕۆ تیرۆر ناسنامه‌ی ئیسلامی سیاسی یه به ئیمتیازه‌وه كه له بنه‌ڕه‌تدا ناڕه‌زایه‌تی عه‌ره‌به‌كان بوو له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاته ناسیونالیزمه‌كانیدا به درێژایی چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك له حوكمڕانی پۆلیسی و داڕمانی ئابووری و نا به‌رابه‌ری و نه‌بوونی ئازادی و دیموكراسی،
ده‌سه‌ڵاتی كوردی و تیرۆر
كورد به دوور نه‌بووه له میراتی ئه‌و هه‌ژموونه ناله‌باره‌ی كه وه‌ری گرتووه له توێ كه‌لتووری ئیسلامی و عه‌ره‌بی له ڕێگه‌ی داگیركردنه‌وه یان به وه‌ر گرتن به درێژای ڕه‌وتی مێژوو له ناوچه‌كه‌دا وه‌ك دوو دراوسێی نه‌یار، كورد ناچار ده‌بێ له دوایدا به هه‌مان ئامراز شه‌ڕی ڕزگاری و نه‌ته‌وه‌یی خۆی بكات و ده‌سه‌ڵاتی بسه‌پێنی له نزیكیانه‌وه، پارته كوردێكان به درێژای خه‌باتیان له دژ دیكتاتۆر و سیسته‌مه قه‌ومییه_ ئیسلامێكانی عه‌ره‌ب و فارس و توركه‌كان جه‌نَگاون به‌ڵام به‌ری نه‌بوونه له تۆمه‌تی كاری تووند و تیژی و تیرۆر له ناو خۆیان و له به‌رامبه‌ر نه‌یارانی یه‌كتریدا به هه‌مان دڕه‌نده‌یی و خوێن ساردیه‌وه ته‌نها بۆ مانه‌وه له ده‌سه‌ڵات و قۆرخ كردنی، له دوای دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وبه هێز كردنی دام ده‌زگای ئاسایش و پۆلیس و دامه‌زراوه سیخوڕێكان وه‌كو زانیاری و پاراستن كه هه‌رگیز دانه‌بڕاوه‌بوون له ئه‌ركی پارێزگاری كردنی بنه ماڵه‌و پارته‌كانیان، كاری تیرۆر دانه‌بڕاوه له كاری سیاسیان زۆر جارله ژێر دروشمی ناڕۆشن بۆ به‌رپا كردنی كه‌مپینی تۆقاندن و ڕه‌ش كوژی كه ترسناكترینیانه، به‌ڵام كوشتنی به‌رپرسانی خۆیان له پرۆسه‌یه‌كی ته‌موومژاوی و دڵ ڕه‌قانه دیارده‌یه‌كی تازه‌یه به گوێره‌ی گه‌شه كردنی سه‌ر مایه و كۆمه‌ڵگای كوردی، دیاره گرژ بوونه‌وه‌ی ناكۆكێكان وئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تێكانی ناو یه‌ك پارت ڕه‌نَگه بیسه‌لمێنی كه نه‌تها به تیرۆر ده‌كرێ ماوه‌ی له ناو چوونی ده‌سه‌ڵاته‌كه دوا بخات بۆ كاتێكی تر، تیرۆر كردنی قایمقامه‌كان و سه‌رده‌شت عوسمان و چه‌ندین تر ده‌سپێشخه‌رییه‌كی تری بێ شه‌رمانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردییه كه ده‌یه‌وێت تاوه كو كۆتای پێ هاتنی سه‌رده‌می حوكمڕانییه‌كه‌ی درێغی نه‌كات له تۆقاندن وترساندنی نه‌یاره‌كانی و كۆمه‌ڵگا به زه‌بره زه‌نَگی تیرۆر، بێ گومان ئه‌مڕۆ تیرۆری ئاشكرا‌و نهێنی یه‌كێكه له سوومبوڵه‌كانی دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی به نوێنه‌رایه‌تی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار، ، ، ، ، ، ، ،
شرۆڤه كاری سیاسی
مامۆستا محمد
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
