رۆڵی کورد لە کردنی بەغدا بە پایتەختی رۆشەنبیری عەرەب..! محەمەد ئەحمەد

رۆڵی کورد لە کردنی بەغدا بە پایتەختی رۆشەنبیری عەرەب..! محەمەد ئەحمەد

حوسێن جاف: بەغدا قیبلەی کوردە لە پاش مەکە و مەدینە.

ماوەیەکە حکومەتی عێراق هەستاوە بە هەڵمەتی کردنی بەغدا بە پایتەختی رۆشەنبیری سەرجەم وڵاتە عەرەبێکان و حکومەت و سەرجەم وەزارەتەکانی بەو هەڵمەتەوە سەرقاڵن.

لەیەکێک لە کەناڵەکانی سەر بە حکومەتی عێراقی، لەکاتی روماڵ کردنی کار و چالاکێکانی ئەو هەڵمەتە، بخشکردنی هەواڵی ئەو وەفدە کوردییە بوون کە بەشداربوون لەو هەڵمەتە و بینیم چەندین گروپی موزیک و گروپی هەڵپەڕکێ و هونەرمەند دڵنیا قەرەداغی و چەند بەرپرسێکی کورد لەوێ ئامادە بوون.

لەکاتی چاوپێکەوتنێکی دڵنیا خان ووتی: بەڕاستی ئیتر من ئامادەم بۆ سەرجەم کۆنفراسەکانی بەغدا بێم و بەغدا زۆر خۆشە.
بەڵام کاک "حوسێن جاف" کە بەڕێوەبەری خوێندنی کوردییە لە سەرتاسەری عێراقدا لە چاوپێکەوتنەکەی ووتی: بەغدا قیبلەی کوردە لە پاش مەکەو مەدینە.

ئاخر کاک حوسێن ئەوەی من بیزانم تەنها مەکە قیبلەیە مەدینە قیبلە نییە، وە بەغدا قیبلەی تۆ و کوردانی وەک تۆیە نەک هەموو کورد.

لە دیمەنێکی دیکەی ئەو وەفدە کوردییە کە بۆ چەسپاندنی بەغدا بوون بە کردنی بە پایتەختی رۆشەنبیری عەرەب، بینیم گروپی هەڵپەڕکێیەکی کوردی کە چەندین کچ و کوڕی لە خۆ گرتبوو، بەوپەڕی پەڕۆشەوە سەمای خۆیانیان دەکرد، ئەوەی راستبێت من هەر بەو گروپە هاتە بەرچاوم کە وەختی خۆی خەرێکی گۆرانی " سەرۆکمان زێڕە بوون لە بەغدا".
ئەمە جگەلەوەی بەغدا پێویستە بکرێتە پایتەختی ئەمنی عەرەب کە لە بەغدایە بەهیچ شێوەیەک ئاسایشی هاوڵاتییان نەپارێزراوە و رۆژانە چەندین کرداری تیرۆریستی لەو شارە ئەنجام دەدرێت، بەڕای من حکومەتی عێراقی هەڵمەتی پاراستنی گیانی هاوڵاتییانی ئەنجام بدایە لەوە باشتر بوو کە ئەم هەڵمەتەی ئەنجام داوە.


This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

بابەتی زیاتری نووسەر