
١٦/٣/١٩٨٨ چی ڕوویدا لەژییانم ...کەیوان غفور
پێش ئەوەی ببێت بە١٦.٣ جەند ڕۆژێک بو هەستم بە نا ئارامی دەورو بەرم دەکرد، هەرچەند تەمەنم زۆر منداڵ بو .بەڵام سەربازی زۆرم دەبینین لە گەڕەکەکەماندا فرۆکە بە ئاسمانی هەڵەبجەدا دەسوڕانەوە .
٢|شەو پێش ٣، ١٦ کە دونیا تاریک بو بە ئاسمانی هەڵەبجەدا لە باتی ئەوەی ئەستێرەی جوان ببینم بە ئاڕاستەی ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوا جموجوڵی بۆردومان هەبو بۆیە هەنێک کەس ووردە ووردە شارەکەیان بەجێ دەهێشت، بو بە ڕۆژی ٣.١٥ هەربەوشێوە بەردەوام بو.
شەولەشیرین ترین خەودابوم لە پێخەفێکی گەرم و نەرم دا بەدەنگی دایکم وباوکم بە خەبەر بومەوە بە دەستە بچکۆلانە کانم چاوم هەڵکڵۆفی و سەیرم کرد زۆر دایکم و باوکم شڵەژاون پێیان دە وتین هەستن ڕۆڵە خۆمان ئامادە دەکەین دەبێت بڕۆین تا ئێمە خۆمان ئامادە دەکرد دایکم نانی هەورامی کرد بۆئەوەی پێمان بێت .
شەو درەنگان بو گەشتینە کۆمەڵگەی عەنەب لەوێ چوینە ماڵی خزمێکی باوکم ژنێکی بەتەمەن بو، ماڵێکی خۆشو دڵ گیر بو کاتژمێر مان کرد بە نزیک ١١نیوەڕۆ هەڵەبجە بۆردومانێکی قورس دەستی پێکرد زۆر دەترساین لە دەگی بۆمبەکان هێندە بەهێزبون شوشەی پەنجەرەکانی دەشکاند بەسەرماندا هەمو ماڵەکە دەلەرییەوە زۆر ناخۆش بو،
پاش چەند کات ژمێرێک دونییا کشو مات بو بۆیە بابم ووتی تا زووە با لیرە دوور کەوینەوە دوانیوەڕۆبو بە ئۆتۆمبێلێک بەرەو گوندی عەنەب کە ٣کیلۆمەترلە هەڵەبجە دورە چوینە ماڵێک دایکم ویستی شیر گەرم بکات بۆ براکەم تۆپێک بەرماڵەکە کەوت پارچە تۆپێک بییاوێڵە کە چەند کیلۆمەترێک لە هەڵەبجەوە دورە گوندێکی زۆر دڵگیر بو کانی یەکی جون لە ناو گوندە کەدا هەبو دڵمان زۆر خۆش بو چونکە کەمێک پشومان کرد لە دەنگی ئەوبۆمبە گەورانە چوینە ماڵێک لەوێ بەنییاز بوین لەوێ بمێنینەوە.چوین بۆلای مزگەوتەکەوە لەگەڵمناڵاندا لەوێ هەندێک پێشمەرگەمان بینین زۆر زۆر دڵمان خۆش بو قسەمان لەگەڵ کردن .گەڕاینەوە لای دایکو باوکمان نانی ئێوارەمان خوارد چرایان داگیرساند بۆخۆم لە پەنای خوشکو براکانم نوستم .بەیانی زوو لە شیرین ترین خەودا هەمدیس بەخەبەرییان کردینەوە پاسداری ئێرانی وتییان لێرە بڕۆن مەمێنن زۆر یان لیکردین کە چۆڵی کەین شوێنەکە .
بۆیە من هەر خەوم دەهات لە پشت گوندەکە چەند تەپۆڵکەیەکی لێبوبەوسەریانداسەردەکەوتین من نەم دەتوانی بابم منی کردبوە باوەشی هەڵی گرتبوم بە ئاسمانی هەڵەبجەدا هلیکۆپتەر دەسوڕانەوە گەشتینە نزیک گوندی خارگێڵان باوکم ووتی بوەستن مناڵێکمان بەجێماوە کە سەیریکردین برا بچوکەکەم بو کە تامەنی ٣ ساڵ بو لە تاو ئەوەی کە بە پالە شوێنەکەیان پێ چۆڵ کردین وە ئێمەش زۆر بوین هێشتا دونییا تاریک بو بۆیە ئەم کارە ساتە ڕویدا، بۆیە باوکم ووتی دەگەڕێمەوە بەشوێنیدا هەرچەندە سەربازە ئێرانینەکان ڕێگریان دەکرد بەس جەرگ شیرینە وای لە باوکم کرد بە شوێنیدا بڕوات، بابم بە ئێمەی وت کە چاوەڕێ بین تا بگەڕێتەوە، زۆر چاوەڕێ بوین کاتژمێرمان کرد بە نەزیک ١٠ لە پڕ باوکم دەرکەوت کە براکەمی بە باوەشەوە بو زۆر دڵخۆش بوین بە هاتنەوەیان بابم وتی لە جێگاکەیا هێشتا نوستبو ئەگەر بەخەبەرم نەکردایەتەوە نیوەڕۆ خەوی دەکرد
کەمێک بە ڕێگاکە دا تێپەڕبوین لە نزیک گوندی { خارگێڵان} جۆگەلە یەک ئاو هەبو کە سەربازی ئێرانی بنکەیەکی پشکنینان لێ دانابو کە گەشتینە ئەوێ کات ١١ نیوەڕۆ ٣.١٦.١٩٨٨ بو لەوکاتەی کە سەربازە ئێرانیەکان ویستیان ئاومان بەنێ چەند فڕۆکەیەک دەرکەوتن سەربازەکان دەیان ووت مەترسن خۆتان بە ئەرزا بەن چەند شتێکیان هەڵایە خوارەوە سەربازەکان وتیان کیماوییە خۆیان دەمامکیان کردبو بەتانیان پێبو بەتانیەکانیان کرد بە ئاوەکەیا تەڕیان کرد ئێمەش پاڵ کەوتبوین بەتەنییە تەڕەکانیان یا بە سەرماندا زۆر دە ترسام لە دەنگی بۆمبە کان لە ژێر تاریکی بەتانیەکان لە دەنگی سەربازەکان لە گریانی خوشک وبراکانم .پاش کات ژمێرێک دونیا کشو مات بو ئەوکات پێان وتین ئەبێت لێرە بڕۆن بچن بۆ ئێران ئێمە دە کۆکین گێژ بوبوین ئۆتۆمبێلێکی سەربازیان هێنا تا بمان گە یەنەتە سنور لە جۆری میک زەمینی بەناوبانگە هە مومان بە چواردەوری پشتەوەی ئۆتۆمبێلەکەوە سەرمان هێنابوە دەرەوە بە ڕشانەوە گرتبومان تا گەشتینە پزیشک دەرزی دژە کیماویمان بۆکرا.
زۆر دەترسام لە دەرزی بەزۆر لە سەرشانمیان یا .شوکر بۆ خودا و باوک ودایکم کە لە مردن ڕزگار یان کردین سوپاس بۆ ئەو سەربازانەش کە وەک ئەرکێکی مرۆڤایەتی ژیانی هەمەمانیان لە مردن ڕزگار کرد.
بە هیوام هەرگیز کورد نا خۆشی وا نە بینێ هە ڵەی وا لە دونیادا ڕونە داتەوە.
کەیوان غفور { کەیون هەورامی} ئەڵمانیا
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
