
ڕیزلێنان بۆ که‌سایه‌تی به رێزی شاری که‌رکووک وکوردستان... هاوڕێ زه‌نگه‌نه - ئه‌ڵمانیا
به بۆنه‌ی ماڵئاوی و کۆچی کاک ره‌زا سالح کاکی به مام ره‌زا که‌بابچی ناسراوه ده‌مه‌وێت هه‌ر لێره‌وه له‌شاری میونشنه‌وه تاکو ئارامگاکه‌ی به‌رته‌کێی که‌رکووک.ریزی خۆمی بۆ بنێرم . .
له کۆنترین شارستانیه‌تی جیهانی وه‌کو میسریه‌کان و شارستانیه‌تی میسۆپۆتامیادا
ژیان وماڵئاویی له تێراونینی خۆره‌وه لێکدراوه‌ته‌وه.ژیانی که‌سێک وه‌کو ده‌رکه‌وتنی خۆر له‌کازێوه‌وه تاکو خۆر ئاوابوون شو‌بهێنراوه.واته که شه‌و دادێت، ئه‌مجار خۆر، ڕۆشانیه‌که‌ی بۆ ئه‌و که‌سانه یه، که ماڵئاوێان کردووه‌و به‌ره‌و ئارامگای خۆیان کۆچیان کردووه.
خۆر و رۆشنایه‌که‌ی به‌ڕیزه‌وه باوه‌ش بۆ که‌سایه‌تی کاک ره‌زا ده‌گرنه‌وه و جارێکی تر به رۆژێکی تر که (شـه‌مسه خانی شه‌هید) خێزانێتی، که ئه‌وه خۆری تایبه‌تی خۆیه‌تی پێی ئاشناده‌بێته‌وه.به که‌سانێکی تری ڕیزدارانی وه‌کوو (شێخ مارف به‌رزنجی شه‌هیدو و شه‌هید فه‌تاح ی برای وشه‌هید خاتوو عه‌مبه‌ری دایکی شه‌هید حه‌مه عه‌لی زه‌نگنه و شه‌هید سه‌فا و ده‌یان شه‌هیدی تر هه‌لده‌ستنه سه‌ر پێ به‌ڕیزه‌وه پێشوازی لێده‌که‌ن.
مێژوو ده‌زانێت بۆ ئه‌م رێزه، به‌ڵام ره‌نگه ئێمه هێشتا به هه‌موو مێژووی خۆمان ئاشنا نه‌بووبێتین.ئه‌و ڕیزه بۆ که‌سایه‌تیه‌کی شاری که‌رکووک و خۆشه‌ویستی کوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، کاک ره‌زا خاوه‌ن هه‌ڵوێستی خۆی بووه، خاوه‌ن خۆراگری خۆی بووه، خاوه‌ن به‌رخودانێکی به‌رده‌وام بووه، خاوه‌ن قوربانیه‌کی زۆروه تا دوا ساته‌کانی ژیانی به‌سه‌به‌رزی و جه‌سووری ژیا‌و به‌و سه‌ربه‌رزیه‌وه مالئاوی له‌ژیان کرد.وه‌ک ئه‌وه‌ی ره‌سوڵی هه‌مزه تۆڤ ئه‌م رسته‌یه‌ی بۆ کاک ره‌زا ووتووه:
(من هه‌میشه به خه‌ڵک ده‌ڵێم: قه‌ت بچوک مه‌بن با ژمارشتان که‌م بێت) [1]
زێندانی و فشار‌و ته‌قینه‌وه‌ی قومبه‌له لاناو ماڵه‌که‌یاندا له یه‌ن ئه‌من و سیخوری رژێمی عیراقه‌وه بۆ چاورساندنی شۆرشگێران و تێکۆشه‌ره‌کانی ناوشاری که‌رکووک.هه‌ربه هۆی ئه‌و قومبه‌له‌یه‌یی خرابووه ناو پاکتێکه‌وه و ته‌قینه‌وه‌که‌ی بووه هۆی له‌ده‌ستدانی شه‌مسه‌ی خیزانی و هاوڕێی کۆری.رژێم به‌مه نه‌وه‌ستاو چه‌ندین جاری زیندانی و ده‌ربه‌ده‌ربوون ودووه‌ر خستنه‌وه‌ی کاک ره‌زاو که‌س و کاری له‌شاری که‌رکووک زیاتر به‌هێزی کرد له‌سه‌ر داخوازیه ره‌واکه‌ی گه له‌که‌ی.له‌لایه‌کی تره‌وه ده‌یان هه‌وڵی ته‌ماح وپاره‌و ده‌سه‌ڵات نایان توانی کاک ره‌زا لاوز و زه‌لیل بکه‌ن.به‌ڵکو زێاتر له‌سه‌ر ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر کاره نامرۆڤایتیه‌کانی دوژمن سوورتر بووه.ئه‌م هیزه خۆراگریه له کویه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه...یه‌کێك له‌و سه‌ر چاونه خه‌ونه‌کانی کاک ره‌زا بووه.
خه‌ونه‌کانی کاک ره‌زا هه‌موو ده‌بنه به‌سه‌رهات و چیرۆک ودستان و رووداو.پرشنگێکی یه‌کێک له خه‌ونه‌کانی کاک ره‌زا خه‌لیلی کوڕی ده‌یکاته ناو هه‌گبه‌که‌یه‌وه روو له شاخ ده‌کات.له‌وێ له‌گه‌ل پێشمه‌رگه‌کانی کوردستاندا له ته‌نیشت ده‌فته‌رو قه‌ڵه‌مه‌کی ناو هه‌گبه‌که‌ی و چه‌کێکیش ده‌کاته شانی بۆ روو به‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ل دوژمنی دیکتاتۆری رژێمی به‌عس.
له دوای ئاشنا بوونی به‌شاخه‌کانی کوردستان و به خۆر و مانگ و ئه‌ستیره و گوڵه نێرگزوشه‌کره سێ‌و و داری سه‌روو کوردستان هێنده‌ی تر عاشقی خاکی کوردستان ده‌بێت..به‌ڵام مخابن ئه‌و خو‌ی له‌لایه‌ن پێشمه‌رگیه‌کی لایه‌نێکی تری کوردستانه‌وه شه‌هید ده‌کرێت و خه‌ونه‌کی له سێداره ده‌درێت.ئه‌و پێشمه‌رگه‌ی، که‌وا په‌نجه‌ی نا به میلی شه‌هیدکردنی کاکه خه‌لیله‌وه، خوزگه ئالێره ده‌بوو یان ئه‌م په‌یامه‌ی منی پێده‌گه‌یشت..دڵنێام هه‌ر ساته وه‌ختێک بێت بۆ یه‌ک چرکه سات بوو بیری له بیری له‌وه کرده‌وه، که خاوه‌ن خۆی بێت..ئه‌و هه‌ر ڕۆڕیک بێت..گرنگ نیه دوور یا
یانزیک..گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌ر رۆژێک گوێی له‌م ووتانه‌ی من بێت و ده‌رگا بکاته‌وه‌و یه‌کسه‌ر بکه‌وێته رێی تاکو ئارامگای به‌رته‌کێیی شاری که‌رکوک نه‌وه‌ستێ و له‌وی له‌به‌رده‌م پێی شه‌مسه‌خان وپێی کاک ره‌زا سه‌ری دابنوێنێت، ئه‌وه بۆ چرکه ساتێک کپیه‌کی خه‌ڵوه‌تی هه‌موو ئارمگای به‌رته‌کێی و شاری که‌رکووک ده‌ئه‌گرێت وئه‌مجار دڵنێام شه‌مسه خان سه‌ری به‌رزی ده‌کاته‌وه و چاوی راستی ماچ ده‌کات و کاک ره‌زا چاوی چه‌پی ماچ ده‌کات و کاک نوری فه‌قێ و شێخ مارف و کاک فه‌تاحی برای کاک ره‌زاو خاتوو عه‌مبه‌ر وکاک سه‌فاو هه‌موو ئه‌وانی تر ده‌یگرنه باوه‌ش په‌نجه زه‌لیلیه‌که‌ی ده‌که‌ن به په‌نجه‌ی رێز و پرته‌قاڵی ده‌که‌ن ودیکه‌نه خاوه‌ن خوودبوون..کاتێ بوو به خاوه‌نی خوودی ئیتر ده‌گه‌رێته‌وه بۆلای خاک و ماڵ به مال ده‌گه‌رێت و وانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی خۆرهه‌ڵاتن ده‌ڵێته‌وه.
به‌ڵی کاک ره‌زا له گه‌ره‌کی به‌رته‌کێ به ناسنامه‌ی تیشکی باباگوڕگوڕی زیاتر ئاشنا ده‌بێت.به هۆی چه‌ند دیدارێکه‌وه ئه‌و ڕۆشنایه زێاتر ره‌ونه‌قدار تر ده‌بێت.به‌لام یه‌کێ له‌و دیدارانه‌ی کاک ره‌زا تایبه‌تی خۆی هه‌یه و تا رۆژی مال ئاوایش ره‌ونه‌قه‌که‌ی ره‌ونه‌ق ده‌داته‌وه.
ئه‌و دیداره له‌دیداری نێوانی زه‌رده‌شت وخۆر ده‌چوو، ئیتر له‌دوای ئه‌و دیدراه رۆشنای به سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا په خش بکاته‌وه، یان وه‌کو دیداری مه‌ولانای رومی شه‌مس ده‌چوو، که ئیتر له دوای ئه‌و دیدراه مرۆڤایه‌تی به مه‌رجان و دوڕی عه شق ئاشنا بکه‌ن.
یان وه‌کو دیداری یونگ و فروید، که له‌دوای ئه‌و دیداره ئیتر ئه‌و کچه‌ی که به‌شێت ناسرابوو، باری ده‌روونی چاک ده‌بێت و وای لێدێت ده‌ست ده‌کات به‌خوێندن و گه‌یشته پله‌ی زانستگه‌کان وزانستی به سه‌ر خه‌ڵکد دابه ش ده‌کرد...یه‌کێ له‌و دیدارنه‌ش دیداری دوو که‌سایه‌تی بوو له ته‌مه‌نی لاویاندا.ئه‌وه‌ش کاک ره‌زا سالح کاکی وکاک نوری فه`قێ بوو.ئه‌م دوو که‌سایتیه‌له‌گه‌ره‌کی به‌رته‌کێ به‌یه‌کتر ئاشنابوون تاکو ئارامگاکه‌ی له‌یه‌کتر دانه‌بڕان.ره‌ونه‌قی ئه‌م وه‌فاداریه و خۆراگریه ره‌ونه‌ا ده‌داته‌وه به‌و شیوه‌یه‌ی له گه‌ره‌کی به‌رته‌کێوه ره‌ونه‌قه‌که‌ی به‌ره‌و شوریجه‌و گه‌ره‌که‌کانی تر ده‌روات و له به‌رازیه‌که‌ی تره‌وه به‌ره‌و گه‌ره‌کی بڵاخ و قه‌ڵاو حه‌سیره‌که ده‌روات، له به‌رازیه‌کی تیه‌وه به‌ره‌و ئازادی وئیسکاون وله به‌رزایه‌کی تره‌وه به‌ره‌و ئیمام قاسم و ره‌حیم ئاوا ته‌په‌و ئه‌لماس قری ده‌روات له ناوه‌راسته‌وه روو ده‌کاته سنه‌و بانه و ئامه‌د و بۆتان و قامیشلو و حه‌سه‌که و به‌لای زاخۆدا ده‌گه‌رێته‌وه لای هاوڕیانی ئارامگاکه‌ی.
ئه‌م دوو هاورێه سه‌ره‌رای چه‌ندین زیندانی و ده‌رکردن و ئازار‌و دوورخستنه‌وه ده‌ردبه‌ره‌و به‌غداو نوگره سه‌لمان..زیاتر به‌رخودان و به‌رگریانی به‌هیز تر ده‌کرد.
به‌تایبه‌تی کاک ره‌زا خاوه‌ن بیر‌و باوه‌ڕیکی فه‌لسه‌فه‌ی خۆی بووه.کرۆکی ئه‌و فه‌سه‌فیه‌ش له دوو خاڵه‌وه سه‌ر چاوه‌ی گرتبووه.ئه‌مه‌ش بووه به خه‌ون.ئه‌و خه‌ونه‌ش له خۆشه‌ویستی خاک و خۆشه‌ویستی وه‌فاداری هاوڕێتیه‌وه سه‌ر چاوه‌ی گرتبووتاکو رۆژی ماڵ ئاوای بۆ باوه گۆرگۆر نه‌ووه‌ستای وه‌کو رسته‌که‌ی هۆزانڤانی کورد سابر سندی لێهاتبوو که ده‌ڵێت: لێ ژ برسیان را..ده‌بیه نان..ژبۆ نه هێلانه روندکان رۆندکان ده‌بارینی.[2]
ئه‌م دوو که‌سایه‌تیه ده‌بن به وانه‌یه‌کی وه‌فاداری بۆ هاوڕیتی و خاک و له قوتابخانه‌کاندا ده‌وترێنه‌وه.
له یه‌که‌م رۆژی چله‌ی کاک ره‌زا فێرگه‌ی ڕۆژین له شاری میونشن ده‌بێت به‌یه‌کم قوتابخانه، که وانه‌ی وه‌فاداری ئه‌م دوو که‌سایه‌ته بۆ خاک وهاوڕێتی ده‌ڵێته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
