ڕێگری له ساڵح موسلیم له لایه ن هه رێمی کوردستانه وه !!....ستارکوڵه جۆیی

کاتێ باس له داخستنی سنورو ڕێگری ده کرێت له به رده م هاتنه ناوه وه ی کوردانی ڕۆژئاوای بۆ باشوری کوردستان له لایه ن حوکومه تی هه ڕێمه وه، له لایه ن میدیا کوردیه کانه وه، یه کسه ر شۆك ده بم و له خۆم ده پرسم با شه ئێمه حوکومه تمان هه یه ؟ ئای باشه بۆهەتا ئێستا من نه م زانیوه حوکومتمان هه س ؟ هه ر زوو ڕائه چه ڵه کێم له و خه ونی حوکومه تا ! ئه ڵێم ئه ها حوکومه تی زه ردو سه وز مه به ستیانه .ئیدی دێمه وه سه ر خۆم و ئاوێکی ته زیو هه ڵئه ده مه ده مو چاوم داو، سنوری دێگه ڵه ی نێوان یه کێتی و پارتی به روونی ئه بینم و هه موو ته لیسمی حکومه تی هه رێم پووچه ڵ ئه بێته وه له بیروهۆشم دا .       ئاخه پێمان ناڵێن، کا م حوکومه ت و کام سنورو کا م سه ره ری وڵات ؟ ئه و سه روه ریی که لای تورکیاو ئێران بوونی نیه ! یان ئه و سه روه ریی مسعود به رزانی ده ی پارێزێ و داکۆکی لێی ده کات ! پێکه نینێکی پڕ له حه سره ته، ئه گه ر بڵێن کوردستان هه ڕێمێکه و سه روه ری خۆی هه یه و هیچ وڵاتێ ناتوانێت ئه و سه روه ریانه ی پێ ده ڵێن سنوری ئه رزی و ئاسمانی و ئاوی کوردستان بیبه زێنێ .                 

ئه و حوکومه تی هه رێمه که باسی لێوه ده کڕی دوو له ت کراوه، له نێوان دوو زۆندا،  زۆنی زه ردو زۆنی سه وز، هه ر زۆنه و بنه ماڵه یه ك، تێدا باڵاده سته و حوکمڕانیه تی، له هه ر یه کێ له م زۆنانه دا، به به رژه وه ندی و میزاجی بنه ماڵه ی باڵاده ست کاره وباری ئه و زۆنه به ڕێوه ده برێ، له هه مویشی سه یرو سه مه ره تر، له زۆنی زه ردا، ئه وه نده ده زگا سیخوره کانی تورکیا ده ستڕۆیه ئه وه نده بنه ماڵه ی زه رد ده ستڕۆنین، هه رکاتێ له لایه ن ئۆردۆگانه وه هه ر کاروفه رمانێ به سه ڕۆکی زه رد بسپێردرێ ئه وه بێ چه ندو چۆن به ئه نجام ده گه یه ندرێ، له زۆنی سەوزشدا ڕۆڵی به رچاوی کۆماری ئیسلام و ئه تڵاعاته که ی، ئه بینرێ که چه نده ده ستڕۆیشتوون له و زۆنه دا ( سه وز) خوش به ختانه جه ماوه که ی وشیارتره، له زۆنی زه رد، بۆیه له زۆنی سه وزدا به ئاسانی ده سه ڵاتی سه وز ناتوانێت وه کو زه رد هه هو هه ناسه کانی ئازادی بتاسێنێ له زۆنه که یدا .              .   

 ئه وه ی ڕێگری کرد له هاتنه ناوه وه ی به ڕێز( ساڵح موسلیم ) بۆ ناو باشوری کوردستان بنه ماڵه ی به رزانی بوو به بڕیاری تورکیا ڕێگای هاتنه ژووره وه ی ساڵح موسلیمیان نه دا .ئه م ڕێگریی به رزانی له ساڵح موسلیم لای هه مو لایه ن و خه ڵکه ساده که ی کوردستاندا، ڕوونه و ئاشکرایه که بنه ماڵه ی به رزانی بۆ پیشاندانی وه لاو دڵسۆزیان بۆ ئۆردۆگان و حوکومه ته که ی ئه و کارانه ده که ن له دژی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستاندا .   

 ئه وه ی لێره دا ئه بێت به وترێت، په که که و ئه حمه د تورکه وهاوڕێکانی له ­(به ده په ) دا که له ناو په رله مان و حوکمه تی تورکیادا خاوه ن پێگه ن و جه ماوه رێکی خۆڕاگه رو کۆڵنه دریان له گه ڵدایه، وه کو هێزێکی نه ته وه یش ناسنمای خۆیان به یان کردوه بۆ نه ته وه ی کورد .که چی هه میشه له هه موو ڕووداوه کانی کوردستاندا مسعود به رزانیان، کردۆته مه رجعیه ت پرس وڕاو بڕیاره کانی باکوری کوردستانیان خستۆته ژێر ده ستی مسعود به رزانیه وه .ئه م به مه رجەع کردنه ی مسعود به رزانی، له لایه ن ئه حمه د تورکه و پارته که یه وه له سۆنگه ی ئه وه وه نیه که ئه مڕۆکه هه رێمی کوردستان له باشوردا نیمچه سه ر به خۆیه کی هه یه و خاوه ن پێگه یه کی نێو نه ته وه ییه وناوچه ییه،  ئه حمه د تورک و هه ڤاڵانی ئه یانه وێت هه یبه ت و مه کانه تی سه ڕۆکه که ی به رز ڕاگرن .ڕاستیه که ی سۆزێك، ئه حمه د تورکه کان ده جوڵێنی که پڕه له بۆنی هاو زارا وه بوون، ئه م سۆزه بزوێنه ره به ته نها ئه حمه د تورکه کانی نه بزواندوه، په که که یش له م سۆزداریه هاو زاراوه بوونه، نه ی تاوانیوه خۆی نه پارێزێ .( په که که ) سه ره ڕای به رزکردنه وه ئه و هه مو دروشمی نه ته وه یه تیانه ی که له ڕابردودا بانگه وازی بۆ ده کرد له ناو هه ر چوار پارچه که ی کوردستاندا بۆ به یه ك به ستنه وه ی خه باتی نه ته وه ی کورد له حزبێکی نه ته وایه تی نیشتیمانیدا .

مه خابن ئه و په یوه ندیانه ی ( په که که ) و سه رکرده کانی له گه ڵ ئه ندامانی بادینانی پارتیدا هه یانه به پێنج ده رسه دێکیان، له گه ڵ ئه و هێزو لایه نانه دا نیانه،  که له هه مو ته نگانه و ناخۆشی و هێرشه کانی دوژمنان بۆ سه ر ( په که که ) سه نگیان کردوه به سۆپه ری به رده م ڕمه کانی دوژمنانی په که که، جێکای ئاماژه پێ کردنه ئه وه نده ( په که که )هیزو نفوسی له ناوجه ی سۆراندا هه یه تی به تایبه تیش سلێمانی و ده ورو به ری له هیچ شارێکی تردا به و شێوه یه نیه تی له باشوردا .

 پارتی ئه گه ره کو له تورکیا زیاتر دژایه تی په که که ی نه کردبێت ئه و به دڵنییاوه به قه ده ر ڕژێمی فاشستی تورکیا له هه وڵی له ناو بردنی په که که دا، کاری جدی کردوه و هیچ کاتێکیش پارتی ئه و دژایه تی کردنه ی په که که و سه رکردایه تی په که که ی نه شاردۆته وه و نکۆڵیشی لێ نه کردوه، زۆر به شانازیه وه ( نێچیروان به رزانی ) له تورکیادا گوتی : ئێمه زیاتر له سێ هه زار له پیاوه کانمان له شه ڕی دژ به په که که دا کوژراون، ئه م شه ڕوقوربانیانه شمان له پێناوی پاراستنی ئه من و ئاسایشی سنوری تورکیادا کردومانه و داومانه، هه م گیانمان به خشیوه هه م شه ڕمان بۆ ده وڵه تی تورکیا کردوه، له م زیاتر حوکومه تی تورکیا چی ده وێت لێمان هه تا بۆیان بکه ین !!

 هیوادارم به ڕێز ( ساڵح موسلیم )له ئاینده دا ئه وتاوانانه ی بنه ماڵه ی به رزانی له بیر نه کات که ئه نجامیاندا له دژی ڕۆژئاوا، هه ر له داخستنی سنورو ئابڵوقه ی ئابوری و دروست کردنی جاش له ڕۆژئاواد له دژی ئه و شۆڕه ش و سه رهه ڵدانه ی ڕۆژئاوا، هه تا ده گاته یارمه تی دانی تورکیا و بۆ دژایه تی و ده ست تێوه ردان له دۆخی ڕۆژئاواد.

ئه و گوله یه ی که به ڕێزت ئاماژت پێ کردو گوتت( شه ڕڤانی کوڕم به گوله ی تورکیا شه ید کرا) هه موو ئه و شه ڕڤانانی شه ید کران له ڕۆژئاوای کوردستاندا به گوله کانی ئۆردۆگانه کان و پارتی وبنه ماڵه ی به رزانی شه ید کران، ئه م بنه ماڵه یه مێژویه کی دورو درێژیان هه یه له تێکدان و دژایه تی کردنی شۆڕش و سه رهه ڵدانه جه ماوه ریه کانی هه رچوار پارچه که ی کوردستانا.بنه ماڵه ی به رزانی ( نیابتا عن الاعداء) شه ڕی کوردیان کردوه له هه مو به شه کاندا! ده با چی دی سۆزی زاراوه چێتی خیانه ته کانی بنه ماڵه ی به رزانی پێ نه شۆرێته وه و له بیرمان نه باته وه .   


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

بابەتی زیاتری نووسەر