وەك دیارە ململانێیەکی بەهێز لەناوچەکەدا دروست بووە کەبەتەواوی ناوچەکەی خستووەتە ژێر مەترسی ڕاستەوخۆ، باشوری کوردستان لەم بارەودۆخە ئاڵۆزەدا دەبێت زۆربەوردی مامەڵەی ئەقڵانی لەگەل گشت لایەنەکانی ململانێکاندا بکات چی لەئاستی ناوچەکەو عێراقداو چی لەئاستی وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا وئەروپادا، لێرەدا دەبێت پێویستە خاڵبەندی بکەم وپەنجە بخەمە سەرلایەنەکانی ململانێکان، .
١-لەسەر ئاستی، عێراقدا ئێستا توندییەکان لەنێوان شێعەوسونەدایە هەردولاشیان هەم دۆستێکی لاوەکی کوردن وهەم دوژمنێکی ڕاستەوخۆی کوردن، لێرەدا پێویستە ئەوە وەبیر بێنمەوە کە نەشێعەو نەسونەی ئێراق نەویستویانە مافەکانی کورد لەئێراقدا دەستەبەر بکەن بەتایبەتی لەناوچە دابڕاوەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی هەرێم وەنەئێستاو نەئایندەش ئەتوانم بڵێم دەستەبەری مافەکانی کورد ناکەن چونکە هەردولایەنی شێعەو سونەی ئێراق هەم لەکاتی دەسەڵاتیانداو هەم لەکاتی لاوازیاندا نکولیان لەکوردو مافەکانی کورد کردووەودەیکەن.
-٢یەکەم لایەنی دەست تێوەردان لە کێشەی ئێراق وناوچەکە ئێرانە کە دەسەڵات وڕۆڵی تەواوی هەیەلەناوشێعەکانی ئێراقداو هەموباڵەکانی شێعەی ئێراق بەمو لەفەرمانی ئێران ودەسەڵاتی ئێران نەلادەدەن نەدەتوانن لابدەن، لەهەمان کاتدا زۆرینەی دانیشتوانی خەڵکی ئێراق شێعەیەولەڕوی ڕێژەی هەڵبژاردن بەدیموکراسیش بێت شێعە دەنگی یەکەمە، لەلایەکیتر لەئێراقدا کوردێك نییە دەنگ بەشێعەیان سونەبدات هەروەك نە؟شێعەیەکو نەسونەیەکیش دەنگ بەکورد نادەن وەهەروەك شێعەوسونەش هەریەکەیان بەجیا تەنها دەنگ بەخۆیان دەدەن کەواتە ئەم سێ قەوارە نەتەوەیی ومەزهەبییە جیاوازانەی ئێراق هەرکەس بەجیا بۆخۆی بیردەکاتەوەو لەبەرژەوەندی خۆیان بڕیاردەدەن، وەك ئەمەی سونەکانی ئێراق لەڕابردوی سەدام حسەیندا دەژین وئەیانوێت بەخەیاڵیش ئەو دەسەڵاتەی سەدام وبەعس ئەگەر بەجۆرێکیتریش بێت بگەڕێننەوە سەر دەسەڵات لەئێراقدا کەئەمە زیاتر لەخەونێکی بەدی نەهاتوو دەچێت، هەروەها شێعەی ئێراق لەخەونێکی مەزهەب گەرایی شێعەگەراییدان کەدەیانەوێت دەسەڵاتێکی هاوشێوەی ئێران ئەگەر بۆیان بکرێت لەئێراقدا بخەنەسەر کارونەیارەکانی خۆیان بۆ ئەو مەبەستە ئیدانەو لاوازدەکەن.
٣-لایەنێکیتری کێشەی ئێراق وڵاتی سونەی عەرەبن بەتایبەتی وڵاتانی کەنداو، ئەمانیش تاڕادەی پێویست هەوڵیانداوەو هەوڵدەدەن لایەنگیری لە سونەکانی عەرەبی ئێراق بکەن وهەوڵیش دەدەن ڕۆڵی ئێران وشێعەی ئێراق کەم بکەنەوە لەئێراقدا، ئێران وشێعەی ئێراقیش بێدەنگو کەمتەر خەم نین لە ڕۆڵی عەرەبی سونەو وڵاتە عەرەبییەکانی سونەمەزهەب وهەوڵی تەواویان داوە کە ململانێکان بەلای بەرژەوەندی خۆیاندا بشکێننەوەوبۆئەو مەبەستە مەکافەحەی سونەکانی ئێراق دەکەن وپەلاماردانی تارق هاشمی و وەزیری دارایی ئێراق بەشێکە لەو هەوڵانەی ئێران ومالیکی وشێعەکان، .
٤-لایەنێکیتری ململانێکانی ناوچەکە دەوڵەتی تورکیایە کەحزبێکی ئیسلامی سونەمەزهەبی میانە ڕەو لەسەر دەسەڵاتە لەتورکیادا، دیارە ڕۆڵی پارتێکی ئیسلامی سیاسی سونە مەزهەب دژایەتی کردنی باڵێ مەزهەبی شێعەیەئەمەلایەك ولەلایەکیتر دوهۆکار هەیە بۆ ئەوەی دەوڵەتی ئیسلام گەرای سونەمەزهەب لە تورکیا دژایەتی شێعە بکات لە ئێران بەتایبەتی ولە ناوچەکەدا بەگشتی ئەویش برتین لەئەو دژایەتییەکۆنە مێژووییەی کە لەنێوان ئێرانی سەفەوی وتورکیای عوسمانی دا هەبو لەمێژودا زیاتر لە دوسەد ساڵی خایاند، لەلایەکیتر بۆدژایەتی کردنی باڵی شێعە لە ناچەکەدا دوڵەتە عەرەبە سونەکان بەتایبەتی وڵاتانی کەنداوهەوڵیانداوە تورکیا ڕابسپێرن بۆدژایەتی کردنی هێزی شێعە گەرایی لەناوچەکەدا بەگشتی چونکە لە ڕوی ئابورییەوە وڵاتانی سونەی کەنداو زۆر بەهێزن وتوکیاش پێویستی بەو ئابوریە بەهێزەی ئەوان دە بێت.لەلایەکیتر تورکیا کێشەی نزیکی بیست ملیۆن کوردی وڵاتی تورکیای هەیە کە دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت پێش تێوەگلان لەهەر جەنگێکی دەرەکی یان مەزهەبی ئەوکێشەیە چارەسەر بکات یان گەر بۆی بکرێت دیزەبەدەرخۆنەی بکات واتە پینەوپەڕۆی بکات ئەگەر بۆکاتیش بێت هەوڵەکانی تورکیا بۆ لای ئۆجەلان وهێنانەکایەی وشەی چارەسەرکردنی ئاشتیانەی کێشەی کورد هەر لەم ڕوەوە سەرچاوەدەگرێت.
٥-ڕۆڵی دەسەڵاتی ئەمریکا لە ئێراق وناوچەکەدا، دیارە ئەمریکا جگە لەبەرژەوەندییە ئابوریەکانی لەئێراقدا لە ناوچەکەشدا بەگشتی خاوەنی بەرژەوەندی بەرزی ئابورییەبەتایبەتی لە وڵاتانمی کەنداوی عەرەبیدا بەگشتی کەئێران بەسوپایەکی بەهێزی زەبەلاحی مەترسیدارەوە بەرانبەر هەمو وڵاتانی کەنداو وەوڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا وئیسرائیل وەستاوە.
٦-ئەبێت ئەوەش بڵێن جەنگی ناخۆی سوریا فتیلەی ئاگری گشت ئەم کێشانەیە لەناوچەکەدا چونکە وڵاتی سوریا هەم شێعەی تێدایەو هەم سونەی تێدایەوە هەم کوردی تێدایە، دیارە دەسەڵاتی بەعسییەکانی سوریاو بەشار ئەسەد لە لێواری لەناوچوندایە لە سوریادا؛دیارە بەکەوتنی ئەو دەسەڵاتە دەسەڵات ناکەوێتە دەست کورد ی سوریا لە ناوەندی ئەو وڵاتەدا شێعەش لەبەر ئەوەی کە هەم کەمایەتین لەسوریاداو هەم چەندین ساڵە دەسەڵاتیان لەدەستە ئەوەدیارە ئەوانیش دەسەڵاتی یەکەم نابن دیارە کەسونەکانی سوریا دەبنە دەسەڵاتداری سوریا باڵی بەهێزو سەرەکیش لەناو بەرهەڵستکارانی سوریادا پارتی ئەخوانین مسلیمینی سوریایە کە کە بەڕادەیەکی زۆر بۆیان هەیە ئەوان دەسەڵات بگرنەدەست لەووڵاتەدا، باڵێکی سونەی توند ڕەویش پاڵپشتی ئەخوانەکانی سوریادەکات کەگەر سەربە القعیدەشنەبن ڕاستەوخۆ ئەوە پەیوەندیەکی ڕۆحیامن لەگەل القاعیدەدا هەیەو فەرمانیان لێوەردەگرن، ئالەم هەموکێشانەوە لە پاش ڕوخانی دەسەڵاتی سوریا دەبێت بڕوانینە کێشەی نەتەوایەتی کورد لەو وڵاتەدا.
٧-ڕۆڵی کوردلەبرانبەر ئەم گشت ململانێ سیاسی وئابوری ومەزهەبیانەدا لەم ناوچە پڕلە کێشەیەدا؟!
ئەم بابەتانەی سەرەوە بەرچاو ڕونی تەواو دەدات بەکورد ودەسەڵاتی هەرێم کە دەبێت چۆن مامەڵە لەگەل هەمو ئەم بارودۆخانەدا بکات وەچۆن هەمو ئەم کێشانە بەبەرژەوەندی کورددا بشکێنێتەوە، دیارە لەناو هەمو ئەم کێشەو ململانێ یانەدا دەبێت کورد تەنهاو تەنها کوردانە ماڵەبکات وکوردانە بدوێت لەگەل گشت لایەنەکانی ململانێکەردا لە گۆڕەپانی ئێراق ولەدەرەوەی ئێراق وناوچەکەشدا بەگشتی واتە کورد پێویستە بێلایەن بێت وتەنهاو تەنها لایەنگری کوردبیێت وهیچیتر، چونکە ئەگەر خوانەخواستە بەلایەکیاند بکەوین یان لەنگی بکەین ئەوکاتە کێشە نەتەوایەتییەکانمان بمانەوێت یان نا نامێنێت ودەبێتە کێشەیەکی مەزهەبی ئەوکاتە کێشەی مەزهەبیش کێشەیەکی مەترسیداردەبێت بەتایبەتی بۆکورد کەهەم کێشە نەتەوایەتییەکەمان لەناو بۆتەی مەهەبییەکی وشك ونەخوازراودا دەتوێتەوەو هەم مافەکانی کورد بەڕادە تەواو پایەماڵ دەبێت وئەودەسکەوتانەش کە بەخوێن وخەباتی چەندین ساڵ بەدەست هاتون دێنە سەر خاڵی سفر، بۆیە دەبێت کورد لە جەنگی مەزهەبی شێعەو سونەدا بەتەواوی بێلایەن بێت وەنەدۆستی تەواو نەدوژمنی هیچ لایەکیان بین، ئیتر وردەکاری مامەڵەکردن لەم بوارانەدا دەمێنێتەوە بۆ دەسەڵاتی کوردستان..
لەندەن
١٠/١/٢٠١٣
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
