ئەگەر چاوێکی خێرا بجشێنین بە سەر رووداوەکانی ئەم دوایی جیهاندا جەندین رووداوی سەر سورهێنەر دەێتەوە بەر چاومان بەڵام لە هەموویان گرنگترو سەرنج راکێشتر روداوەکانی وەڵاتە عەرەبیەکانە، کەناویان لێناوە بەهاری عەرەبی کەبوە هۆی راماڵین رژێمە دیکتاتۆرەکان و هەتا ئەم ساتەوەختەشی لەگەڵبێت لە هەندێک ووڵات هەر بەردەوامە.
زۆر لە سیاسەت مەدارانی کورد وای بۆ دەچن کە ئەم شەپۆلی رامالینە عێراقیش دەگرێتەوە. بە بۆچنی من ئەم بەهاری رزگاری بوونە لە دەست زاڵمان دەمێکە کورد کردوویەتی بەڵام نەی توانیوە کەڵکی لێوەرگرێت.
نموونەزۆرن بەڵام نزیکترینیانو باشترینیان راپەرینی بەهاری ساڵی1991بوو کە هەموو کوردانی باشور راپەرین و هەموو ناوچە کوردستانیەکانیان ئازاد کرد لە دەست داگیرکەران،
بەڵام بە داخەوە بە هۆی رەوشی سیاسی ناوخۆی دەرەکی نەمان توانی سودی تەواوی لێوەرگین هەندێک هەڵەی حیزبە سیاسیەکان کە بە هەمویانەوە واتا بەرەی کوردستانی کە هەموویان بەژدار بوون.
لەو هەلەیەدا کردیان، بووە هۆی لە دەست دانی جەن ناوجەیەک کە ئێستا بە ناووچە کێسە لەسەرەکان ناسێنراون کە خەدرێکی گەورەبوو لە خۆمانمان کرد.
دیسانەوە لە رووخانی رژێمی بەعسەوە هەلەکەمان بۆ زینووبویەوە کە دەمان توانی هەموو مافەکانمان بێنینە دی بەلام سەرکردایەتی کورد بە هۆی خۆش باوەریەوە، دیسانەوە ئەم هەلەی لەدەست دا.
ئەمجارە جیاواز لە جارەکانی تر هەلێکی یەک جار گەورەمان بۆ هاتوەتە پێش کە دەدتوانین هەموو ئاواتەکانمان بێنینە دی کە هەلی سەربەخۆیش لە خۆ دەگرێت.
من لێرەدا بە چەند خاڵێک هۆی ئەو هەلە گەورەیە دەخەمە روو بۆ خوێنەری بەرێز کە هیوادارم بە بۆجونەکانی ئێوەش زیاتر بابەتەکە دەوڵمەند بکەن.
1تێکچونی ووڵاتی سوریا بە هەموو شێوەکانیەوەو لە دەستدانی بەشێکی زۆری ناوچە ژێردەستەکانی ئە رژێمە.
2حەساری گەورەی سەر ئێران بارودۆخی ئێرانی تووشی شلەژاندن کردوە خەریکە دەبێتە هۆی لەدەست دانی کۆنترۆلی ئابووری.
3لەیەکنزیک بوونەوەی کوردو رژێمی تورک کە ئەگەر بەدرۆش بێت بۆ کورد باشە.
4تێک چوونی عێراق بە هەموو شێوەکانیەوەو بەرەو ئاقارێکی نادیار.
5دژایەتی کردنی شعەو سونە لەگەڵ یەکدا کە پێگەی کورد زیاتر بەهێز دەکات.
6بەرەو نەمانی پەیوەندی باشی ئێرانو تورکیا بەهۆی پەیوەندی باشی ئەمریکاو تورکیاوە.
7تێکچونی پەیوەندی نێوان سوریاو تورکیا کە خۆی لەخۆیدا شانسێکی باشە بۆ ئاواتەکانی کورد.
8هەوڵدانی ئەمریکا بۆ روخانی رژێمی ئێرانو سوریا.
ئەمانی کەباسم کرد هەمووی خاڵی گرنگو هەستیارن کە دەتوانین ناویان لێبنێین هەلی گەورە بۆ کورد.
ئەگەر ئەم جارە کورد ئەم هەلانە لەدەست بدات هەتا یەک سەدەی تر چاومان بە هەلی وا ناکەوەێتەوە.
بۆیە هیوادارم سەرکردایەتی کورد بە دەستەڵاتو موعارەزەوە کەڵک لە رابوردوو وەرگرنو بەرژەوەندی شەخسی بخەنە لاوە بۆ ئەوەی لە دەستی نەدەین ئەم هەلە گەورەیە کە باشترین هەڵە.
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
