ئاسۆیه‌كی نوی له په‌یوه‌ندیه‌كانی كوردستان و ڕوسیا..له‌په‌راوێزی سه‌فه‌ره مێژووییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕووسیا ...خه‌سرۆ پیرباڵ
له
سه‌فه‌رێكی به‌رنامه‌داڕێژراوی فه‌رمیدا شاندی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی گه‌یشتنه ڕوسیا وبۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ، شانده‌كه چاویان به ڤلادیمیر پۆتین سه‌رۆكی ڕوسیا و سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه و چه‌ندیین به‌رپرسی باڵا‌و ناوه‌ندی بڕیاردانی ڕوسیا كه‌وتوو، به‌م سه‌فه‌ره‌ی سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاستی شێواز و ڕوخساری په‌یوه‌ندییه كۆن و نوێكانی كوردستان و ڕوسیایان گواسته‌وه ئاستێكی مۆدێرن وپێشكه‌وتوو، ئه‌و سه‌ردانه به‌واتای سیاسی-ئابووری گرینگ و سه‌ركه‌توو له قه‌ڵه‌م ده‌درێت. نووسین و گێڕانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی شۆڕ شی كورد و ڕوسیا، زۆرتر له‌خۆ ده‌گرێت كه له وتارێكدا شیبكرێته‌وه، په‌یوه‌ندی گه‌لی كوردستان و سه‌ركردایه‌تی شۆڕی كورد و جه‌نابی بارزانی نه‌مر، پێویستی به چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسی-عه‌سكه‌ری- كۆمه‌ڵایه‌تی –فه‌رهه‌نگییه...ئه‌و په‌یوه‌ندیانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م وه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و زانستی ڕووسیه‌كان نووسین و لێكۆلِینه‌یه‌ی گرینگ‌یان له‌سه‌ر ڕه‌سه‌ن و زمان و مێژووه‌ی كورد و كوردستانیان نووسیوه، وه پتر له‌هه‌ر وڵاتێكی تر و زمانێكی تر له‌سه‌ر كورد و كوردستان كتێب چاپكراوه. كاتێك له كوردستانی عیڕاق، به‌هێز و هێرشێكی گه‌وره بارزانی نه‌مر و پێشمه‌رگه‌كانی ناچارده‌كرێن وڵات به‌جێبهێڵن، جه‌نابی مه‌لا مسته‌فا، شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزی داگیركه‌ر ده‌كات و وه‌كوو یه‌كه‌مین په‌ناهه‌نده‌ی سیاسی كورد، ڕوو له ڕوسیا ده‌كه‌ن و بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ له ڕوسبا ده‌مێننه‌وه.
په‌یوه‌ندییه‌كانی شۆڕی كورد و ڕووسیا زۆر قۆناغی جیاجیای به‌خۆوه بینیوه، به‌ڵامبه‌شێوه‌یه‌كی گشتی: سیاسه‌ت و بیر‌و بوچچوونی ڕووسه‌كان، هه‌میشه پۆزه‌تیڤ بووه هه‌میشه ویستویانه (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، پاراستی ته‌وازنه‌كان زۆر ئه‌سته‌م بووه، به‌ڵام هه‌میشه یارمه‌تی شۆڕشی كوردیان داوه ) .
كوردستان كه‌وتۆته زۆنی ڕووسی (ناوچه‌ی كاریگه‌ری سیاسه‌تی ڕوسیا) چه‌ك و ئامێر و ته‌كنه‌لۆژیای ڕووسیا ئاماده‌گی گه‌وره‌ی هه‌یه له عیڕاق به‌گشتی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له دونیای سیاسه‌ت و ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌مریكا وه‌كوو زلهێزێكی جیهانی بوون و ئاماده‌گی هه‌یه- به‌ڵام ڕوسیا وڵاتێكی گه‌وره‌یه له حیساباتی سیاسی و جیهانییدا.
من هه‌میشه پێم وبووه كه سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حه‌ق نیه هه‌موو تۆپه‌كان بخاته ناو یه‌ك سه‌به‌ته‌دا، له ناوچه‌كه‌ماندا وڵاتی گرینگ و زلهێزی تر هه‌ن، جگه له ئه‌مریكا، ئه‌وڕوپا و ڕوسیا هه‌ن، وه یه‌كییه‌تی ئه‌وڕوپا، په‌یوه‌ندی ستراتیژی له‌گه‌ڵ ڕوسیادا هه‌یه، ئیمڕۆكه ڕوسیا قوورسای نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه- له ئه‌وڕوپا و له جیهاندا.
له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا و یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌تی جاراندا، زۆر جار هه‌بووه كه به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی ڕوسه‌كان گرینگتر ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌كی ئاساییه، هه‌موو وڵاتێك و زلهێزێك له قۆناغێكی تایبه‌تدا، ئه‌و جۆره بڕیارانه ده‌دات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تایبه‌ت بێت به ڕووسیا، به‌هۆی كاریگه‌ری به‌هێزی له‌سه‌ر وڵاتانی جیهان و ناوچه‌كه‌دا، زۆر جار گۆڕینی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆی پێویستی به‌كاتێكی زۆر بێت، ئه‌مه‌ش ڕێك شێوازی كاركردنی ڕووسه‌كانه.
دواجا پێشوازیكردنی سه‌رۆك بارزانی و شاندی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كرێملێن و له‌و ئاسته به‌رزه‌دا، واتایه‌كی گه‌وره و ستراتیژی گه‌وره‌ی هه‌یه، پێشوازیكردنی سه‌ركردایه‌تی ڕوسیا له سه‌رۆك بارزانی، ئیعتیڕافێكی مێژوویی گه‌وره‌یه به هه‌قانیه‌تی خه‌بات و مه‌سه‌له‌ی كورد له جیهاندا، ئه‌و پێشوازییكردنه، دووباره‌پێشوازیكردن بوو له بازانی نه‌مر و ڕۆڵی خانه‌واده‌ی بازانییه‌كان له شۆڕشی كورد.
بۆ گه‌شه‌پێكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه، هه‌رێمی كوردستان و ڕوسیا ده‌توانن، پشت به فاكته‌ر و هێزی ئابووری گه‌وره ببه‌ستن، عیڕاق و هه‌رێمی كوردستان، ده‌توانن له بوواری جیاجادا، وه‌كوو نه‌وت و پێشه‌سازی و گه‌شتوگوزار و زانستی، په‌ره به په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردوو گه‌لی كورد و ڕوسیا بده‌ن، میلله‌تی ڕوسیا نه‌وه‌كوو له ئاستی جوگرافیا نزیكه له میلله‌تی كورد، به‌ڵكوو وه‌كوو نه‌سڵیش ڕووسه‌كان له زمان و مێژوو و دابوونه‌ڕیتیش زۆر له‌یه‌كه‌وه نزیكن.
سه‌ردانی شاندی باڵای سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌رگایه‌كی گه‌وره‌ی له په‌یوه‌ندییه مێژوویه‌كانی كورد و رَِوسیای كرده‌وه، ئێستاكه ئه‌رك و به‌رنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، كاربكه‌ن به به‌رنامه‌ڕێژی، به‌هاوكاری یارمه‌تی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به نه‌خشه‌سازی (سیاسه‌تی ڕووسی) له لایان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ كاركردن له‌پێناو زیاتر پێشكه‌وتنی په‌یوه‌ندییه جۆراوجۆره‌كانی حكونه‌تی هه‌رێم و ڕوسیا له بوواری وزه و پێشه‌سازی و بازرگانی و گه‌شتووگوزار و هه‌موو بوواره‌كانی تری ئابووری، وه له بواری بیناسازی و درووستكردنی ڕێگاوبان و باڵه‌خانه‌كاندا، ڕووسه‌كان خاوه‌ن تایبتمه‌ندی خۆیانن، ده‌توانیین سوودیان لێوه‌ربگرین.
له دونیای سیاسه‌تدا، ئیمڕۆكه، ڕوسیا و ئه‌مریكا و یه‌كیه‌تی ئه‌وڕوپا هه‌ن، كه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه له هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا، هه‌روه‌هاش له ئابووری نێوده‌وڵه‌تیشدا، ڕوسیا به یه‌كێك له‌ن كۆڵه‌گه‌كانی ئابووری نێوده‌وڵه‌تی دائه‌نرێت، به‌تایبه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له ئه‌وڕوپا.
ئیمڕۆكه په‌یوه‌نده‌كانی كورد و ڕووسه‌كان، به پاڵپشتی فاكته‌ری ئابووری به‌ره‌و قۆناغی زۆر پێشكه‌وتوو و باڵا و ستراتیژی ڕێده‌كه‌وێت، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پلانێكی گه‌وره‌ی هه‌بێت و مه‌به‌ستیش پتر و باشتر خزمه‌تكردنی میلله‌تی كوردستان و ڕوسیایه،
ئه‌و دۆستایه‌تیه دێرینی نێوانیشمان هه‌ر ئه‌وه‌ی لی قابیله.
خه‌سرۆ پیرباڵ
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
