ئاگاداری...له هه‌شته‌مین خولی فیستیڤالی فیلمی كوردی له‌نده‌ن
فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن (LKFF ) به خۆشییه‌وه ئاگادارتان ده‌كاته‌وه كه گوێزاومانه‌ته‌وه بۆ نووسینگه‌ی نوێی خۆمان له نێوان Portobello Road و Ladbroke Grove ، له رۆژئاوای له‌نده‌ن، ناوچه‌ی 10، كه به ناوه‌ندی سه‌ره‌كیی له‌نده‌نی هونه‌ری داده‌نرێت.
ئه‌م نووسینگه‌یه میوانداریی ده‌سته‌ی كارگێڕ و ده‌سته‌ی خۆبه‌خشان ده‌كه‌ن و كه‌ره‌سته‌یه‌كی زۆریشمان له به‌رده‌ستدا داده‌نێن بۆ كارئاسانیی كار و چالاكییه‌كانمان له داهاتوو.ئێمه زۆر به‌م هه‌نگاوه دڵخۆشین و هیوادارین له داهاتوویه‌كی نزیكدا له‌وێ پێشوازی له ئێوه بكه‌ین.
فیستیڤالی فیلمی كوردی له له‌نده‌ن، له ساڵی 2001ـه‌وه، كه ساڵی ده‌ستپێكردنی كاره‌كانمان بوو، تا ئێستا زۆر كاری ئه‌نجامداوه.حه‌وت خولی فیستیڤاڵی سه‌ركه‌وتوومان به جێی گه‌یاندووه، كه نه‌ك به ته‌نیا بوون به ده‌ستپێكی كارێكی نوێ له بواره‌كه‌دا، به‌ڵكوو بوویشن به ڕێنوێن بۆ زۆر فیستیڤاڵی هاوشێوه كه له زۆر جێی دنیادا رێكخراون.
ئێمه له ماوه‌ی 12 ساڵی ڕابردوودا وابه‌سته‌ی ئه‌و كه‌سانه بووین كه كۆمه‌ك و یارمه‌تیی دارایی پێ كردووین و ئه‌وانه‌یش كه خۆبه‌خش هاوكارییان كردووین تا بتوانین هێنده‌ی له وزه و توانستماندا بووه ڕێكخراوه‌كه‌مان به‌ره‌وپێش ببه‌ین و به‌م جێیه‌ی ئێستای بگه‌یه‌نین، ئێمه‌یش گوڕوتینێكی تایبه‌تی پێ به‌خشیوین و هه‌ر هه‌موویشمان شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌ین.ئه‌م نووسینگه‌یه‌ی ئێستایش ده‌بێت به یارمه‌تیده‌ری ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌مان و شێوازی فیستیڤاڵه‌كه‌مان به‌ره‌و ئاستێكی باڵاتر ببه‌ین و گوڕوتینێكی نوێی پێ ببه‌خشین.
ده‌مانه‌وێت، لێره‌دا سوپاسی خۆمان به هه‌موو ئه‌وانه ڕابگه‌یه‌نین كه له هه‌وڵ و كۆششی خۆیاندا به‌شێكی زۆر له كاتی خۆیان بۆ سه‌ركه‌وتن و به‌جێگه‌یاندنی فیستیڤاڵه‌كه‌مان ته‌رخان كردبوو.هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌كه‌ین كه كۆمه‌كی داراییان پێكردووین و له‌و ڕێیه‌وه كاری به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م فیستیڤاڵانه‌یان بۆ ئاسان كردووین و هه‌لی پێشكه‌شكردنی ئه‌فراندن و به‌رهه‌می هونه‌ری كوردی‌یان له سه‌رانسه‌ری دنیاوه به كوردانی نیشته‌جێی له‌نده‌ن و خه‌ڵكی تری نیشته‌جێی له‌نده‌ن بۆ ئاسان كردووین.
فیستیڤالی فیلمی كوردی له له‌نده‌ن، هه‌روه‌ها له‌سه‌رڕا و به جۆرێكی تر خۆی ڕێكخستووته‌وه و ئه‌مه‌یش گوڕوتینێكی نوێی پێ به‌خشیوه و كۆڕێك له كه‌سانی لێزان و كارامه‌ی لێ كۆ كردووه‌ته‌وه كه هه‌م به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆیان به ڕێكخراوه جۆراوجۆره‌كانی كوردانی نیشته‌جێی له‌نده‌نه‌وه هه‌یه و هه‌م به شێوه‌یه‌می گشتیش به سه‌رجه‌می ئه‌و كه‌سانه‌وه كه له بواری سینه‌مادا كاران.
ئێمه، له ئێستادا به پلاندانانی هه‌شته‌مین فیستیڤالی فیلمی كوردییه‌وه خه‌ریكین كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌موو كه‌س و لایه‌نێكی لێ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه.ده‌مانه‌وێت داوا له هه‌موو ده‌رهێنه‌ران، به‌رهه‌مهێنه‌ران و په‌خشكارانی فیلم، كه به‌رهه‌مه‌كانیان له‌گه‌ڵ داواكانی فیستیڤاڵی ئێمه‌دا ده‌گونجێن، چ به فیلمی درێژ، فیلمی كورت، فیلمی دۆكیومێنته‌ری یا ئه‌نیمه‌یشن بێت، به زووترین كات په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن.
سه‌رنجیشتان بۆ ئه‌وه ڕاده‌كێشین كه مسته‌فا گوندۆگدو چێی تر له كاروباره‌كانی فیستیڤالی فیلمی كوردی له له‌نده‌ندا كارا نییه و ده‌یشمانه‌وێت سوپاسی بكه‌ین بۆ هه‌ر كۆمه‌كێك كه له ساڵانی ڕابوردوودا پێشكه‌شی كردووه به فیستیڤاڵه‌كه‌مان.
له ئێستاوه ده‌توانن به‌رهه‌مه‌كانی خۆتانمان بۆ بنێرن و بۆ هه‌ر پرسێكی پێوه‌ست به فیستیڤاڵیشه‌وه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به نووسینگه نوێیه‌كه‌مانه‌وه بكه‌ن.هه‌روه‌ها ده‌یشتوانن له ڕێی ماڵپه‌ڕی ئاسایی و ئیمه‌یلی ئێمه‌وه كه له خواره‌وه ده‌یبینن په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ بگرن.
كارگێڕانی فیستیڤالی فیلمی كوردی له له‌نده‌ن چاوه‌ڕوانی پێشنیار و تێبینییه‌كانتانن و سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ین كه له ڕێی به‌جێگه‌یاندنی فیستیڤاڵێكی تریش خۆش ده‌كه‌ن و تێیدا به‌شدار ده‌بن.
ناونیشانی نوێی ئێمه:
London Kurdish Film Festival (LKFF )
1 Thorpe Close
London
W10 5XL
email:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕاگه‌یاندنی گشتیی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
