هەشتی مارس ساڵڕۆژی جیهانی ژنان ...عه‌لی که‌رکوکی
هه‌موو ساڵێک له‌م ڕۆژه‌دا له هه‌موو جیهان یادی ژنان ده‌کرێته‌وه، وه ئه‌م ڕۆژه‌ش له سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، پێش شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی له‌لایه‌ن چه‌ندین ڕێکخراو و خه‌بات گێڕانی ژنان و لایه‌نگیرانی مافه‌کانی ژنان له ڕه‌گه‌زی دووه‌م که پیاوه، هه‌وڵی بۆ دراوه‌و کۆششی بۆ کراوه تا ژنانیش بتوانن له هه‌موو مافه‌کان له گه‌ڵ پیاوان یه‌کسان بن .
سه‌ره‌تای ساڵه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م که به‌ساڵه‌کانی گه‌شه‌سه‌ندن و شۆڕشی پیشه‌سازی ده‌ناسرێت، ژنانی ئه‌مریکاو زۆرینه‌ی وڵاتانی ئه‌وڕوپا وه‌ک و ( فه‌ڕه‌نساو به‌ڕیتانیاو ئه‌ڵمانیاو وڵاتانی ئه‌سکه‌نده‌نافیا ) و چه‌ند وڵاتێکی کیشوه‌ره‌کانی دی بڕیاریان دا چیتر بێده‌نگی قه‌بووڵ نه‌که‌ن و به‌رامبه‌ر پێشێل کردنی مافه‌کانیان، له‌وانه مافی بڕیاردان و کارکردن و یه‌کسان کردنی مووچه‌ی ژنان وه‌ک وپیاوان و که‌م کردنه‌وه‌ی کاتی کارکردن و هه‌موو مافه‌کانی تر .
له‌به‌ر خه‌باتی به‌رده‌وامی ژنان له ساڵی 1909 به بڕیارێکی پارتی سۆشیالیستی ئه‌مریکا یه‌کشه‌ممه‌ی کۆتایی مانگی دوو( فبرایه‌ر ) کرا به ڕۆژی جیهانی ژنان، وه تا ساڵی 1913 ئه‌م رۆژه به‌رۆژی جیهانی ژنان به‌رزو پیرۆز ڕاده‌گیرا، به‌ڵام ئه‌م یاده سه‌رتاسه‌ری جیهانی نه‌گرتبۆوه .
له ساڵی 1910 کۆنفڕانسێک له کۆبنهاگنی پایته‌ختی وڵاتی دانیماڕک به‌سترا که زیاتر له 100 له ژنانی 17 وڵات به‌شداریان تێدا کردبوو له‌وانه ئه‌و سێ ژنه‌ی که بۆ یه‌که‌م جار له جیهاندا کرابوون به په‌ڕله‌مانتار له وڵاتی فینله‌ندا، سۆشیالیستی نێو ده‌وڵه‌تی بڕیاری دا، که ڕۆژێکی تایبه‌ت هه‌بێت به ناوی ڕۆژی جیهانی ژنان، به‌لام نه‌یان توانی له‌م کۆنفرانسه‌دا ڕۆژه‌که دیاری بکه‌ن .
له ساڵی 1911 زیاتر له ( یه‌ک ملیۆن ) له ژنانی هه‌ندێک له وڵاتانی ئه‌وڕوپا له‌وانه وڵاتانی ( ئه‌ڵمانیاو دانیمارک و سویسڕاو نه‌مسا ) که ڕێکه‌وتی ( 19 مارس ) بوو که‌وتنه سه‌ر جاده‌و شه‌قامه‌کان و ئه‌م ڕۆژه‌یان به ڕۆژی ژنان دانا‌و، هه‌موو به‌یه‌ک ده‌نگ داوای یه‌کسانی و مافی ده‌نگدان و مافی کارکردن له پۆسته گشتییه‌کان و چه‌نده‌ها داواکاری تر ده‌کرد .
هه‌فته‌یه‌ک دوای ئه‌م یاده له( 25 مارس ) له کاره‌ساتی گه‌وره‌ی ئاگر که‌وتنه‌وه له شاری( نیۆیۆڕک ) که‌ئه‌م ئاگر که‌وتنه‌وه‌یه بوه هۆی سوتان و مردنی ( 140 ) کچی یه‌هودی ( ئیتاڵی ) که کرێکاری کارگه‌ی چنین بوون له نیۆیۆڕک کاریان ده‌کرد، وه به هۆی ئه‌م کاره‌ساته دڵته‌زێنه‌وه ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رز بوه‌وه به‌رامبه‌ر پێشێل کردنی مافه‌کانی ژنان و، توانرا سه‌رنجی ڕای جیهان بۆ به‌ده‌نگه‌وه هاتنی مافه‌کانی ژنان ڕابکێشن .
له ساڵی 1913 ڕوسیاش بۆ یه‌که‌مین جار بڕیاری دا یه‌کشه‌ممه‌ی کۆتایی مانگی دوو ( فبرایه‌ر ) بکات به‌یادی جیهانی ژنان و ئه‌م ڕۆژه‌ش به‌رزو پیرۆز ڕابگیرێت له ناو هه‌موو چین و توێژه‌کاندا .
به‌ڵام له ساڵی 1914 که سه‌ره‌تای ساڵه‌کانی شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی بوو، ژنانی ئه‌وڕوپا خۆیان ڕێکخست و له ( 8 ی مارس ) دا، ده‌نگی ناڕه‌زاییان دژ به جه‌نگ و پێشێل کردنی مافه‌کانی ژنان به‌رز کرده‌وه، ئیتر ئه‌م ڕۆژه بوو به ڕۆژی جیهانی ژنان، به‌ڵام هه‌ندێک وڵاتانی تر ڕۆژێکی تریان به ڕۆژی جیهانی ژنان داده‌نا له‌وانه ڕوسیا .
دوای به‌ستنی چوار کۆنفڕانسی نێو ده‌وڵه‌تی ده‌رباره‌ی مافه‌کانی ژنان، بڕیاڕ درا چیتر ژنان نه‌چه‌وسێنرێنه‌وه‌و ئه‌وانیش وه‌ک و پیاوان به‌شداری کاری سیاسی و ئابووری بکه‌ن .
له په‌یمان نامه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان که له ساڵی 1945 له سانفڕانسیسکۆ به‌سترا بۆ یه‌که‌مین جار به شێوه‌ی یاسایی، یه‌کسانی نێوان ژنان و پیاوان ڕاگه‌یه‌نرا .
له‌دواجاردا به بڕیاڕێکی گشتی سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان 8ی مارس کرا به ڕۆژی جیهانی ژنان .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
