پارتی و ده‌عباكه‌ی كه‌ناڵی ئێن ئار تی ...مامۆستا محمد
دروست بوونی كه‌ناڵی ئاسمانی ئێن ئار تی زاده‌ی زیاد بوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانه له ناو خه‌ڵكدا نه‌ك زاده‌ی به دیموكراسی بوونی ده‌سه‌ڵاته یان فه‌راهه‌م بوونی ئازادی ئیسنان و كۆمه‌ڵگایه، ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌مێكه چه‌ند سه‌كۆیه‌كی بۆ ده‌نَگی بیراو ڕای جیاواز و ئازادی له ژێر چاودێری و كۆنترۆڵی ده‌زگای زانیاری‌دا دروست كردوه بۆ ئیحتوا كردنی بێزاری و ڕقی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و له خشته بردن و چه‌واشه كردنی هه‌ر هه‌وڵو ته‌قه‌لایه‌كی ڕاسته‌قینه بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵات له كوردستان، ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی و كه‌ناڵی ئێن ئار تی ته‌نها دوو نموونه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ن بۆ زیاتر جێگێر كردنی پێگه‌ی ده‌سه‌ڵات له ناو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگادا له لایه‌كی تره‌وه،
1_ له دوای ئه‌وه‌ی بزتنه‌وه‌ی گۆڕان به هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت دیواری سایكۆلۆجی ترس و تاك ڕه‌وی ڕوخاند له ناو مێشكی تاكه كه‌سدا و ده‌رگای ڕه‌خنه‌و گردتنه به‌ری ڕێگای ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین وه‌ك سونه‌تێكی سیاسی له سه‌ر پشت كرده‌وه، یه‌كێتی له‌وه ده‌ترسا كه هه‌موو نهێنییه شاراو شه‌رمه‌زارێكانیان دزه بكاته ده‌ره‌وه به ناوی ئازادی ده‌ربڕین و شه‌فافییه‌ته‌وه هه‌ر بۆیه هه‌ر زوو ده‌ستیان دایه دروست كردنی كه‌ناڵێكی وه‌ك ئێن ئار تی كه به ڕاستی كه‌ناڵه‌كانی دیكه‌ی ئۆپۆزسێونی به هه‌موو كاڵ كرده‌وه و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بوو به كه‌ناڵی خۆشه‌ویستی جه‌ماوه‌ر به هۆی ئه‌و زانیاری و ڕاستگۆی و ئازادییه‌ی كه فه‌راهه‌م كرابوو بۆی به شێوه‌یه‌ك كه گومانه‌كانی ئه‌وه‌ی كه یه‌كێتی به نیاز نییه جاك سازی بكات كه‌م كرده‌وه، به‌ڵام یه‌كێتی دڵنیایه كه هه‌رچه‌ند كه‌ناڵه‌كه‌ی باسی گه‌نده‌ڵی و سلبیاته‌كانی ده‌سه‌ڵات بكات هێشتا له ژێر كۆنتروڵی ده‌زگای زانیاریدایه و قسه‌كانی ئێَشی نییه،
2_به دوور نییه جار‌و بار خودی یه‌كێتی یاری به‌م كارته‌ی كه‌ناڵی ئێن ئار تی بكات بۆ ئارمانی گه‌وره تر و باكیشی نییه ئه‌گه‌ر چه‌ند جارێكی تریش كه‌ناڵه‌كه بسووتێنی یان به‌رد بارانی بكه‌ن له ڕێگه‌ی سیخوڕه‌كانی ده‌زگاوه له ژێر هه‌ر به‌هانه‌و بیانوویه‌كدا بێت به‌ڵام گرنَگ ئه‌وه یه ئه‌م كه‌ناڵه كه دروست كراوه هه‌ر بمێنێ بۆ درێژه پێدان و پاراستنی پێگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی،
3_ ته‌نها پارتی نیگه‌رانه له دروست بوونی كه‌ناڵێكی وه‌ها و نازانێ چۆن سیاسه‌تی له گه‌ڵدا بكات به‌ڵام ئه‌وه پارتی نییه بێ ده‌نَگی هه‌ڵبژێرێت له به‌رامبه‌ر ده‌ست درێژێ و چاو قایمی بۆ سه‌ر سوومبوڵ و باوكی پارتی ئه‌گه‌ر چی به دووری نازانین پارتیش له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئێن ئارتییه‌ك بۆ خۆی دا‌نێت له هه‌ولێر،
4_ پارتی تا ئێستا سیاسه‌ته‌كانی له گه‌ڵ به كار هێنانی زه‌برو زه‌نَگدا گونجاندووه و بۆی چووته سه‌ر بۆ كپ كردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و په‌رچدانه‌وه‌ی ڕه‌وتی ئازادی خواز و ده‌ربڕینی بیر‌و ڕای جیاواز به‌ڵام پێ ناچێ ئیتر پارتی بتوانێ زیاده ڕه‌وی بكات له تاكڕه‌وی و سیاسه‌تی شه‌ڕانَگێزی،
5_پارتی ده‌یه‌وێت له نه‌بوونی تاڵه‌بانی خۆی وه‌ك باوك سالارێكی دڵ ڕه‌ق ڕه‌فتار بكات ته‌نانه‌ت له لانه‌ی یه‌كێتی له سلێمانی و بشێوێكه‌ی دوێنێی به‌رده‌می كه‌ناڵه‌كه به شێك بوو له سیناریۆیه‌كی ڕه‌شی ئه‌م پارته بۆ كۆنرۆڵ كردنی ئینسان و كۆمه‌ڵگای كوردی به شێوه‌یه‌ك كه بتوانێ ده‌سته مۆیان بكات بۆ چه‌ندین نه‌وه‌ی تر،
6_پارتی له‌وه ده‌ترسێت كه ده‌زگای زانیاری كۆنترۆڵی سه‌رجه‌م بار‌و دۆخه‌كه له ده‌ست بدات نه‌ك ته‌نها كه‌ناڵه‌كه‌ی له به‌ر ڕۆشنای هه‌موو ئه‌و ڕووداوه نه‌خوازراوانه‌ی ده‌وروبه‌ری یه‌كێتی هه‌ر له سه‌خڵه‌تێكانی تاڵه‌بانییه‌وه تاوه‌كو په‌رته‌وازه و شپرزه بوونی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و چه‌ندین ته‌نَگه‌ژه‌ی تر كه دوو چاری ده‌سه‌ڵاتیان ده‌بێته‌وه له ناوچه‌ی سلێمانی كه هیچ پارت و لایه‌نێك تا ئێستا نه‌یتوانیوه كۆنترۆڵی بكات به‌ڵام په‌یامه‌كه‌ی پارتی ڕوون و ئاشكرایه، نزیك بوونه‌وه له بازنه‌ی مقدسی بارزانی نه‌مر بڤه‌یه،
شروڤه كاری سیاسی
مامۆستا محمد
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
