جەستەوزانستى کۆمەڵایەتى ...ئیسماعیل هەورامى
جەستە (body)دیاردە یەکى فرەرەهەند، ئاڵۆزووجیاوازە (paradoxical) .لە تێروانیکى یە کە م بە بىً جەستە، باس کردنى ژیانى ئەستەمەلە هەمان کات دا هەست بەجەستەیک دە کرێت کە پى دە وترێت جەسەد(corpse).یانى مە وجودێکى مردوکە لە هەموومافێکى ژیان تەجریدکرابێتەوە.لە لایکى ترەوەجە ستەواقعێکى مادى و هەست پێکراوە، جیاوازیکى ترئە وە یە کە جەستەى هە رکە سێک لە ئێمە تایبە ت بە خۆمانەوە، تایبەتمەندیە گە شەسەندووەکان و گشە نەسەندووەکان پاپیرانى لە ئەستۆگرتووە.لە روى ژنتیکییە وە جە ستە دیاردە یەکى ئیندیڤجوالیزم نییە.بەڵام تاکە رێگاى ناسینى ناسنامە ى تاک جە ستەیە.بونى مرۆڤێک یە کسانە بە بونى جە ستەیک و لە رێگە ى ئە وەوەدە ناسرێتەوە، لە هەمان کات دا رە هەندێکى مادى لە خۆدە گرێت.((تەنهاسروشتێکى جە ستەیى نییە، بەڵکووبە شێکە لە کولتور)).(تقویان:98:1387) لە و سۆنگە یە کە ژیانى مرۆڤ بە رنامە بۆدارێژراووهەردە م لەجڤات (community) وکۆمەڵگە(society) ولە ناوکولتوردادەژى، جە ستەى ناتوانێت تەنهارە هەندێکى مادى ولەدە رەوەى کۆمەڵگە وسە ربەخۆبێت.(گیدنز:211:1387)بە دە ربرینێکى ترئە م دیاردە ئاڵۆزە، لە هەمان کات دا لە سە رومێژووەوەیە ودە توانێت مێژوویش بێت، وەک ستراکچەرى(structure) کۆمەڵایەتى-کولتورى جۆراوجۆرکۆپی کراوە.بۆیەکان دە گە ینە ئە و دە رئە نجامە ى کە لە کۆمەڵگەدا تەنهاجە ستەسروشتییەکان(کە ئێمە لەگە لیدا دێنەدونیاوە)بونیان نییە و توێژەران و رەخنەگران زۆررازین بە جە ستەکان.(اخوت:25:1388) بە کورتى کاتێک کە باس لە جەستە دە کرێت مە بە ست بونێکى ئاڵۆزوچەندرە هەندى وفرە شێوازەکە لە زاتى بون ناسانە ودیوى دە رە وى ئە وخاوەنى باردۆخى جیاوازى جۆراوجۆرە.ئە گە رنەڵیًن جەستەئاڵۆزترین دیاردەیە، بێگومان یەکێکە لە ئاڵۆزترین ئە ودیاردانەى کە بووەتە مایە ى لێتوێژینەوەى زانستى و فەلسەفى مرۆڤ.
پرسیارى سە رە کى ئە وە بۆچى جە ستە هاتووە تە ناوى زانستى کۆمەڵایە تییە وە؟بۆوەڵام دانە وە ى ئە م پرسیارە پێویستمان بە ماوە یکى زە مەنى هە یە واتە دە ست پێکردنى لە چوارچێوە یکى مێژویى دیاریکراو.ئە گە رقوڵترتێبفکرین، مە بە ست لە وروژاندنى ئە م پرسیارە ئە وەیە، کە بزانرێت جە ستە ى خاوە نى توانایکى زۆرگرنگە، کە توانیویە تى بە شێکى فەراوان لە ئە دە بیاتى زانستى کۆمەڵایەتى داگیربکات وتوێژەرانێکى زۆرلە بوارى مرۆڤ ناسانى جە ستە.کۆمەڵناسانى جە ستە، فەلسە فەى جە ستە...بە خۆیە وە سە رقاڵ بکات؟بە بێ ئە وە ویستبێتمان پشت بە میتۆدۆلۆژى مێژونوسان ببەستین.رون ئاشکرایەئە و دە فرە ى کەمانا بە رە فتارە کانى مرۆڤ دە دات، دە توانرێت لە زۆربە ى بە شە کانى زانستە کۆمەڵایە تییە کان لێکۆڵینەوەى لە بارە وە بکرێت.پرسى سە رە کى زانستى کۆمەڵایە تى، مرۆڤە.بۆیە کان زۆرجێگاى سە رسورمان نابێت ئە گە رجەستە لە زانستى ئابورى ورامیارى ومێژوو و هونەرو راگە یاندن و پە یوەندییەکان وجوان ناسى وجێندە رى ووەرزش و رە خنە ى ئە دە بى و...لێکۆڵینەوە ى لە بارە وە بکرێت.
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
