قسه‌یه‌ك بۆ ئێن ئاڕ تی ...هیدایه‌ت ئیبراهیم
له‌راستیدا به‌هۆی ئه‌و فه‌زا ئیعلامی و هه‌روه‌ها فه‌وزاسیاسیه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه زۆرجار هاووڵاتی ئه‌م هه‌رێمه یاخود نوسه‌ران و رۆشنبیران ناتوانن تا ئه‌ندازیه‌ك به متمانه‌ی ته‌واوه‌وه بچنه چوارچێوه‌ی كه‌ناڵێك یاخود لایه‌نێكی سیاسیه‌وه..روداوه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان و هه‌روه‌ها سیستمی حكومڕانی و كولتورو دیاره نه‌خوازراوه‌كان هۆكارن بۆ دروستكردنی فه‌زایه‌كی ناته‌ندروستی میدیایی له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام زۆرترینیان مه‌سه‌له‌ی ململانێی خودی هێزه سیاسیه‌كانی كوردستانن كه بونه‌ته منداڵدانی په‌یدابوونی ئه‌م به‌لێشاو ده‌زگاو كه‌ناڵو گۆڤار‌و رۆژنامه‌و تا ده‌گاته سایت و ماڵپه‌رو په‌یجی كۆمه‌ڵایه‌تی..به‌ر له هه‌رشتێك سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م جوڵه‌و چالاكیه ئیعلامیانه بۆ ئه‌وه نیه كه خزمه‌ت به دۆسیه‌یه‌ك یاخود بوارێكی كۆمه‌ڵایه‌تی یان سیاسی بكه‌ن به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی ئامانج یاخود پرۆژه‌یه‌كی تری سیاسی یان ئابووری تاد..له پشته‌وه‌یه..
كه‌ناڵی (ئێن.ئاڕ.تی) كه خاوه‌ن ئیمتیازی كۆمپانیایه‌كی وه‌به‌رهێنه‌ری خۆماڵیه..ئه‌شێت هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی پێش هه‌ر شتێك ئامانجێكی ئابووری یاخود تموحێكی شه‌خێی بێت.به‌ڵام له ته‌نیشت ئه‌مه‌شدا له‌ماوه‌ی كاركردنیدا جۆرێك هاوسه‌نگی له نێوان چالاكیه‌كان و روماڵو راپۆرت و شێوه‌ی پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌كانیدا دروست كردووه، كه به‌راورد به هه‌ندێك ناوه‌ندو كه‌ناڵی دیكه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌شێت ئه‌مه به پێشره‌فتی باشتر ته‌ماشا بكه‌ین...وه ناكرێت بۆ هه‌ر جۆره چالاكی و به‌رنامه‌یه‌ك ئێمه ده‌ستی تۆمه‌تی سیاسی یاخود مه‌غزای تر بۆ چالاكیه‌كانی ئه‌و كه‌ناڵه درێژ بكه‌ین..ئه‌وه جگه له‌وه‌ش پێویسته هه‌ر جۆره هێرش و په‌لامار و ته‌نانه‌ت خۆپیشاندانیش دژی هه‌ر كه‌ناڵێك و له پاڵیشیدا (ئێن.ئاڕ.تی) ئیدانه بكه‌ین..كێشه‌كه ته‌نها هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر كه‌نالێك یاخود سوتاندن ویاخود په‌لاماردانی نیه، به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه بووه به جۆرێك له مۆدێلی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی..هه‌موو ئۆباڵه‌كانی دروستبوونی ئه‌م فه‌وزایه ئه‌خرێته ئه‌ستۆی میدیاه‌وه..كه ئه‌مه‌ش جۆرێكی تره له به‌ربه‌ست دروستكردن و رێگری كردن له سه‌رهه‌ڵدانی ده‌نگ و ره‌نگ و سه‌دای جیاواز، وه لێره‌وه من پێشنیار ئه‌كه‌م هه‌رچی زوتر كه‌مپینێكی هه‌میشه‌یی بۆ به‌رگریكردن له كه‌ناڵ و په‌یامنێرو ناوه‌نده‌كانی بینراو رێك بخرێت هه‌موو كه‌س و لایه‌ن و توێژێك به‌شداری له رێكخست و واژووكردنی ئه‌و كه‌مپینه‌دا بكات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
