
گۆرانیبێژی ئیرانی كاترین عیسا: ده‌مه‌و بێمه باشووروگۆرانی كوردی بڵێم. ... چاوپێكه‌وتن: هه‌ژار مه‌موزینی
كاترین عیسا یه‌ك له‌گۆرانیبێژه نوێیه‌كانی ئیرانیه، له‌سالی1985له‌شاری تارانی ئێران له‌دایك بووه.دواتر له‌ته‌مه‌نی 3سالی له‌گه‌ل خانه‌واده‌كه‌ی ڕوو له ووڵاتی سوێد ده‌كه‌ن و تائێستاش له‌وی ده‌ژین.كاترین هه‌ر له مندالیه‌وه خولیای كاری هونه‌ری بووه.هه‌روه‌ها یه‌كێك بووه له10به‌هره‌مه‌نده‌كانی ده‌رچووی كێبركێ ئه‌كادیمیای گوگوش.به‌م دوایه گۆرانێكی به‌ناوی (هه‌مین هاڵا) بڵاوكرده‌وه و ئێستا خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌مێكی هونه‌ریه و له‌پال ئه‌مه‌ش دا به هره مه‌نده له‌بواری سینه‌ما..كاترین زۆر پێ خۆشه رۆژێك له‌رۆژان سه‌ردانی باشوور كوردستان بكات و گۆرانی له‌وێ بڵیت و هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت هه‌لی بۆ بڕه‌خسێت بۆئه‌وه‌ی گۆرانی به زمانی كوردیش بچرێت.
(باس) ئه‌وقسه‌یه تاچه‌ند ڕاسته كه‌گوایه لهگوگوشهوه فێری كاری موزیكی بوویت؟
كاترین عیسا:من له‌مندالیه‌وه خولیای كاری هونه‌ری بوومه، به‌لام كاتێك به‌شداری ئهكادیمیاێكی گۆرانیم كرد له ئه‌كادیمیای گوگوش، شانازی ئه‌وه‌م پێ به‌خشرا و یه‌كێك بم له‌و 10كه‌سانه‌ی سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا لهپێشبركێیهكه، هه‌روه‌ها توانیم ئامۆژگاریه‌كی زۆر له گوگوشهوه وه‌رگرم.
(باس) پێتوایه خۆشه‌ویستی ڕێگه خۆشكه‌ره بۆئه‌وه‌ی ببیت به هونه‌رمه‌ند؟
كاترین عیسا: پێموایه هونه‌رمه‌ندێك ده‌بێت هه‌میشه ئاشق بێت، بۆئه‌وه‌ی بتوانین ناوی بنێنن هونه‌رمه‌ند.
(باس) هۆكاری چوونهدهروهتان له‌ئێران چی بوو؟
كاترین عیسا:ئه‌وكاته‌ی خانه‌واده‌كه‌مان ڕوویان له ئه‌وروپا كرد، زۆر مندال بووم، بۆیه هاتن بۆ ئه‌وروپا بڕیاری تایبه‌تی من نه‌بووه.
(باس) چ شتێك تۆ به‌گریان ده‌هێنێت؟
كاترین عیسا:كاتێك منالێك ده‌بینم، له‌بری خوێندنی له‌قوتابخانه، له كۆچهوكۆڵانهكان ده‌سورێته‌وه، كاتێك ئه‌مه ده‌بینم، ، زۆر دل گران ده‌بم وئهگریم، چونكه داهاتووێكی گه‌شی نابێت.
(باس) دیارده‌ی كۆپیی كردنی به‌رهه‌مه‌كانی هونه‌رمه‌ندان له‌كوردستان تاڕاده‌یه‌كی زۆر هه‌یه، ئایا ڕه‌وشی كۆپیكردنی به‌رهه‌مه‌كانی ئێرانی چوون ده‌بینی؟
كاترین عیسا:ئه‌م دیارده‌یه له ته‌واوی كیشوه‌ره‌كان وه‌كو شتێكی ئاسایی هه‌یه، له‌وه‌ش خراپتر ئێستا ده‌توانرێت لهئینهرنێت گۆرانی هونه‌رمه‌ندان دابگرێت، ئه‌مه‌ش هه‌ندێ جار به‌دلی هونه‌رمه‌ندانه، به‌ڵام هاوكات زۆربه‌ی جاریش پێان ناخۆشه، به‌بڕوای من ده‌بێت ئێمه بزانین كه هونه‌رمه‌ندیك زۆر زیاتر له پێویست ئه‌زیه‌ت ده‌كێشیت.بۆ به‌رهه‌مهێنانی گۆرانی، بۆیه ئێمه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌و گۆرانیبێژه‌ی كه خۆشمان ده‌وێت، سه‌ركه‌وتوو بیت، ده‌بێت خۆمان له‌م جۆره كاره به‌دوور بگرین.
(باس) ده‌ته‌وێت هاوسه‌ری داهاتووت چۆن بێت؟
كاترین: شووكردن بریارێكی زۆر گه‌وره‌یه له ژیاندا، بۆیه بۆمن گرنگترین شت له‌م باره‌یه‌وه، ئه‌وه‌یه كه من و به‌رامبه‌ره‌كه‌م باش لێك تێبگه‌ین وده‌رك به یه‌كتر بكه‌ین.و ڕێز له خواسته‌كانی یه‌كتر بگرین ولهكاته سه‌خته‌كانی ژیانیش دا هه‌ر له ته‌ك یه‌كتر بین.
(باس) حه‌زده‌كه‌یت هاوسه‌ری داهاتووت، كه‌سێكی ئاسایی بێ، یاهونهرمهند؟
كاترین عیسا: ئه‌گه‌ر كه‌سیك هه‌ستێكی هونه‌ری هه‌بێت و ده‌رك بههونهرمهندیم بكات، زیاتر له‌یه‌ك نزیك ده‌بین.
(باس) تاچه‌ند ئاگاداری هونه‌ر وهونه‌رمه‌ندانی كوردیت؟
كاترین: هونه‌ری كوردیم زۆر خۆش ده‌وێت، به‌ڵام تائێستا هه‌لێكی وا بۆم نه‌ڕه‌خساوه كه‌له‌گه‌ل هونهروهونهرمهندانی كورد ئاشنای په‌یدا بكه‌م.
(باس) بیرتان له گوتنی گۆرانی به‌زمانی كوردی كردووه؟
كاترین:زۆر حه‌ز ده‌كه‌م له ئاینده دا گۆرانێكی كوردی بڵێم، به‌ڵام یه‌كه‌م جار ده‌بێت لایه‌نی زمانه‌وه، تۆزێك كوردیه‌كه‌م به هێز بكه‌م.
.(باس) حه‌زده‌كه‌یت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئێرانی ئێستا؟
كاترین: من عاشقی ئێرانم، بێگومان حه‌زده‌كه‌م سه‌ردانی ئێران بكه‌م.
(باس) بۆ داهاتوو ئاماده ده‌بیت گۆارنی به دوێت له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ندێكی كوردی بلێت؟
كاترین عیسا: وه‌كو گوتم، بۆئه‌وه‌ی به‌زمانی كوردی گۆرانی بلێم، پێویستیم به‌وه ده‌بیت تۆزێك خۆم فیری زمانی كوردی بكه‌م.
(باس) چ خوێندنه‌وه‌یه‌كت بۆ باشووری كوردستان هه‌یه؟
كاترین عیسا:هیوادارم رۆژێك بێت، هه‌ڵم بۆ بره‌خسێت بۆئه‌وه‌ی بتوانم سه‌ردانی باشوور بكه‌م و گۆرانیش له‌وێ بلێم.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
