دواجار سه‌رۆك بارزانییه هه‌مووان كۆده‌كاته‌وه ...خه‌سرۆ پیرباڵ
ئه‌م هه‌فته‌یه، جمووجۆڵه سیاسی- و دیبلۆماسیه‌كان چڕبوونه‌ته‌وه، شاندی جیاجیا و نامه گۆڕینه‌وه‌ی عه‌ره‌ب و ئه‌مریكیه‌كان و بیانیه‌كان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ستی پێكردووه، شاندی باڵای ئه‌مریكا هاتوونه‌ته لای سه‌رۆك بارزانی، له‌لایان گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌كان و نێردراوی مالكی، هه‌موویان دیسانه‌وه، هاتوونه‌ته لای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دۆزینه‌وه نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی كۆنی-نوی بۆ ده‌رچوون له‌و چه‌قبه‌ستن و ته‌نگژه گه‌وره‌یه‌ی عێڕاٌق.
ئاشكرایه كه هه‌موو لایانه سیاسیه جۆراوجۆره‌كانی عیڕاق، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه به‌بی كورد و ڕوڵی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، وه‌كوو یه‌كێك له‌مه‌رجه‌عه سیاسیه‌كانی عیڕاق، هیچ كێشه‌یه‌كی عیڕاق چاره‌سه‌رنابێت، هێزه سیاسیه‌كانی عه‌ره‌ب و شیعه، هه‌موویان ده‌زانن كه بێ كورد، زنجیره‌ی گرژی و قه‌یرانه‌كانی وڵات به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌ره‌و كاره‌ساتی گه‌وره گه‌وره ده‌چین.
له عیڕاقی نویدا، سوونه و شیعه پێكه‌وه موومكیین نیه پێكه‌وه به‌ته‌نیا كاری سیاسی بكه‌ن، ده‌بێت هه‌میشه كورد وه‌كوو ته‌ره‌فێكی سێهه‌م به‌شداربێت له‌هه‌موو دامووده‌زگا و بڕیاردانی سیاسی و نوێنه‌رایه‌تی و له ده‌سه‌ڵات و په‌رله‌مانیش، ئه‌و دوولایه‌نه ناتوانن بێ كورد دۆست بن، وه ئه‌و ماوه‌یه‌ی رابردوو شایه‌تی ئه‌و ئه‌زموونه‌یانه، كه نه‌یانتوانی وجوودی یه‌كتر قه‌بوڵ بكه‌ن...له‌به‌رئه‌وه‌شه هه‌موویان، به‌ئه‌مریكا و ئێرانیشه‌وه هه‌موویان له دووره‌وه چاویان بڕیوه‌ته سه‌ریبڵند- و چاوه‌ڕی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نه‌خشه‌ڕێگای ئاشتی پێكه‌وه‌ژیانی نێوان عیڕاقیه‌كان دووباره مه‌تڕه‌ح بكا و هه‌موومان پێكه‌وه كۆبكاته‌وه له‌عیڕاقدا . .
ده‌بێت هه‌موولایانه عه‌ره‌ب و مه‌رجه‌عه‌كانی وڵات و له‌ئاستی ناوه‌خۆشدا له كوردستان، له‌و هه‌قیقه‌ته تێبگه‌ن، كه ڕۆڵی سه‌روكایه‌تی هه‌رێمی و كوردستان و جه‌نابی سه‌رۆك بارزانییه، وه‌كوو یه‌كێك له مه‌ڕجه‌عه گرینگه‌كانی عیڕاقه، به‌بی كورد و سه‌رۆك بارزانی، ناكرێت ئه‌و عیڕاقه نوییه به‌رده‌وام بێت، باروودۆخی وڵات ئاسایی بێت، پێكهاته‌ی نویی عیڕاق، له‌سه‌ر ئه‌ساسی ته‌وافق و یه‌كترقه‌بۆڵكردن و به‌شداری هه‌موولایه‌ك بێت، وه پێش هه‌موو شتێكیش له‌ناوبردنی كولتووری دیكتاتۆریه‌ت و یه‌كتر سڕینه‌وه و دووركه‌وتنه‌وه‌یه له ده‌ستوور و قه‌سه‌م وبه‌ڵێنه‌كان.
گرینگیشه له‌سه‌ر ئاستی خۆشمان‌دا، له كوردستان، هه‌موو لایانه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی مێژژووی سه‌ركردایه‌تی بارزانی بكه‌ن، هه‌موویان ببنه كۆڵه‌گه وپاڵپشتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌پرسه جیاجیانی ناوچه‌كه و ڕۆڵ پێگه‌ی كورد و سه‌ركردایه‌تی بارزانی له عیڕاق و ناوچه‌كه‌دا.
پێده‌چێت بۆ كۆتایی ئه‌م مانگه و كه‌ش و هه‌وایه‌كی نوی وئاسۆیه‌كی ڕوونتر له‌ئارادابێت و له پلاتفۆڕمێكی گه‌وره‌دا له سه‌ری بڵند- هه‌موو عیڕاقیه‌كان كۆببنه‌وه و بگه‌نه چاره‌سه‌رییه‌كی گونجاو بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه سیاسییه گه‌وره‌یه‌دا.
خه‌سرۆ پیرباڵ
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
