شیکردنه‌وه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ ده‌وڵه‌تی ڕووسیا ...ممند قادر
شیک
ردنهوه: به‌بیری هه‌موو لێکۆڵه‌وه‌ره سیاسیه‌کان ئه‌ولێکدانه‌وانه‌یه که بۆ سه‌ردانه‌کانی سه‌رۆک ده‌کرێت بێ ئه‌وه‌ی که‌س لێیی تێبگات له کاتی چوون و هاتنه‌وه‌ی به‌ڕێزیان وه چ مه‌رامێکی سیاسی له پشت جه‌نابیان سواری فڕفڕۆکه‌که‌بووه به‌ره‌و سه‌ره‌وه.
ی: ئامڕازی په‌وه‌ندی نێوان کورد و ڕووسیای خاوه‌ن کڵاشینکۆفی کوردایه‌تی و فڕۆکه‌ی سیخۆی وێرانکه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌که‌م که مێژوێکی پڕ به‌هاو سوتانی چیچانه .
سه‌ردان: به‌بۆچوونی باری کۆمه‌ڵایه‌تی ئه و سه‌ردانانه ده‌گرێته‌وه که سه‌رۆک ده‌م نا ده‌مێک بۆ بای بنباڵی خۆی له‌گه‌ڵ خزمانی نزیک به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردلانه‌که‌مان ده‌رده‌چێت و به‌خزمه‌تێکی باڵابه‌رزی کوردایه‌تی پێمانی ده‌فرۆشنه‌وه‌و ئیمزای چه‌ند گرێبه‌ستێکی زه‌خم و ناوازه به‌گوێمان ده‌که‌وێت له‌ڕۆژنامه‌کانی ده‌ره‌وه .
که‌ی: دیاره ئامڕازی که‌ی که‌لای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم دیاری کراو نیه بۆ سه‌ردانه‌کان بۆ ده‌ره‌وه ته‌نها جه‌نابیان ئاگایان لێیه‌تی کاتی فڕین و نیشتنه‌وه له پایته‌ختی واژه‌ی کۆمپانیه‌کانیه گه‌وره‌کان بۆ کڕین و فرۆشتی ئێره!!!!!!!
سه‌رۆک: وه‌ک کۆنه‌سیاسیه‌کان باسی لێوه‌ده‌که‌ن ده‌سه‌ڵاتی ده‌گاته چل و دوو ده‌سه‌ڵات که به‌ڕو به‌حر هه‌ر بۆخۆیه‌تی تا کورد و کوردستان مابێ به‌رده‌وام ده‌ڵێت یاسا له‌سه‌روری هه‌مووشتێکه و ئاگای له‌ژیانی هه‌موانه به‌یه‌ک چاو ده‌ڕوانێته سه‌ره‌وه.
ی: دیسان وه‌ک دییکه‌ی باسمان کرد له پێشه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ره‌تای په‌وه‌ندیه‌کانی که هه‌موان به‌یه‌که‌وه گرێده‌دات و هه‌مووی هه‌ربۆخۆیه‌تی.
هه‌رێم: وه‌ک به‌گوتاری لێکۆڵه‌ره‌وه‌یه‌کی جوگرافی نزیکی بیست و دوو ساڵه له‌دایک بووه و هه‌رخه‌ریکی مژینی مه‌مکه وشکه‌یه و مامانه‌کان وای بۆده‌چن به‌م زووانه بکه‌وێته گاگۆڵه و پێ بگرێت و به قاچی خۆی بڕوات بۆ به‌غداد تاکو به‌وان بڵێت ئه‌ها خه‌ریکه ده‌بمه نیمچه پیاو به‌شه شیره‌که‌م بۆ بکه‌ن به‌نه‌وت چونکه جارجار خۆم ده‌شۆم باڵغ بووم.
کوردستان: مێژونوسان ده‌ڵێن سه‌ده‌یه‌که دابه‌ش بووه بۆ چل و چوار پارچه و پارچه‌که‌ی لای ئێمه تازه وا خه‌ریکه ته‌لبه‌ندی چوارده‌وری خۆی ده‌کات و نان و یارمه‌تی به گۆچه‌قانی بۆ به‌شه ڕۆژئاوایه‌که‌ی هه‌ڵده‌دات و به‌شه ڕۆژهه‌ڵاته‌که‌ی به ڤیزه سه‌ردان مان ده‌که‌ن داوده‌رمانمان له به‌شه‌باکوره‌که‌ی ده‌بڕین و شانازی پێوه ده‌که‌ین.
بۆ : ئه‌و ئامڕازه که‌س بۆی نیه پرسیار بکات بۆ چونکه له‌فه‌رهه‌نگی سه‌ردانه‌که‌مان دا ناگونجێت و خزمه‌ت به قه‌واره که‌مان ناکات و هه‌رکه‌سێک بپرسێت ئه‌وه ده‌ستێکی ده‌ره‌کی له پشته‌وه‌یه و ئه‌و ده‌سته له‌بنه‌وه دبڕدرێت و خوێنه‌که‌ی بۆخۆتان خۆش.
ده‌وڵه‌ت: کۆ‌مه‌ڵه که‌سێک توانا‌و ده‌سه‌ڵاتێکی ڕه‌هایان هه‌یه و تاکۆتای ژیانیان هه‌ر ده‌یخۆن و به‌ڵام ئێمه ی کورد هه‌ر چاوه‌چڕێمانه که ڕووسیا جارێکی تر به شومان نه‌دات و نه‌مان فرۆشێت به دۆستانی هه‌رێمی به‌چه‌ند مامه‌ڵه‌یه‌کی تری بازرگانی.
ی: هه‌روه‌ک پێشوو ئامڕازی پێکه‌وه گرێدانی بازرگانه گه‌وره‌کان و خزمه‌ت به‌سه‌رمایه‌ی بنه‌ماڵه و تاکه‌که‌سی له‌سه‌ر حسابی هه‌ژاره‌کان و ڕووتانه‌وه‌یان و هه‌ڵخه‌ڵتانیان به‌نیه‌تی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌که‌مان .
ڕووسیا : به‌وه‌ناسراوه که حساب بۆ ڕۆژئاوا‌و ئه‌مه‌ریکا ناکات به‌ڵام پێشوازی له حوکمه‌ته‌که‌ی ئێمه ده‌کات و په‌یوه‌ندی خزمه‌ت به‌خۆی و بازرگانی شڕو شێواوی ئێمه ده‌کات و جارێک کۆماره‌که‌مانی ڕووخاند عاقڵ نه‌بوین ده‌مانه‌وێت ئه‌م جاره تێی هه‌ڵبێنێته‌وه سه‌لامێکمان لێبکات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
