ژماره‌ی په‌ناخوازه گه‌ڕاوه‌كان له ئه‌وروپاوه بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕوو له زیادبوونه ... هه‌ژار ته‌ها
- له ساڵی ڕابردوودا، 129 په‌ناخوازیش دیپۆرتی پارێزگاری سلێمانی كراونه‌ته‌وه
- تا ئێستا هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ پڕۆژه یاساكه‌ی تایبه‌ت به‌مافی په‌ناخوازه گه‌ڕاوه‌كان له ئه‌وروپاوه نه‌كراوه
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نشیگه‌ی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نیێت كه ساڵانه ژماره‌ی ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی كه خۆبه‌خشانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی ڕوو له زیادبوونه.
به‌پرسی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نشیگه‌ی سلێمانی كاردۆ عوسمان هه‌ورامی له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا ئاماژه بۆ دواهه‌مین ئاماری به‌ڕێوبه‌رایه‌ته‌یكه‌یان ده‌كات سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی كه ساڵانه له ووڵاتانی ئه‌وروپاوه خۆبه‌خشانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌پاش ئه‌وه‌ی كه كه‌یسه‌كانیان له‌لایه‌ن ووڵاتانی ئه‌وروپاوه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت " له ساڵی 2011 دا، 1016 په‌ناخواز گه‌ڕاونه‌ته‌وه و له ساڵی 2012 دا ژماره‌كه بووه به 1071 په‌ناخواز."
به‌پێی زانیاریه‌كانی به‌پرسی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نشیگه‌ی سلێمانی، ئه‌و ژمارانه ته‌نها ئاماری ئه‌و په‌ناخوازانه‌ن كه‌له له‌ڕێگه‌ی مه‌رزی باشماخی نێوده‌وڵه‌تی و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیه‌وه پێشوازیان لێكراوه و گه‌ڕانه‌وه‌كه‌شیان له‌رێگه‌ی ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه ئاسانكاری بۆكراوه.
هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆبه‌خشانه‌ی په‌ناخوازان، دیپۆرتكردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌ناخوازان له‌لایه‌ن ووڵاتانی ئه‌وروپاوه به‌رده‌وامی هه‌یه و له ساڵی ڕابردوودا، 129 په‌ناخواز دیپۆرتكراونه‌ته‌وه بۆ سنوری پارێزگاری سلێمانی.
وه‌ك پێشنیارێكیش، به‌پرسی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نشیگه‌ی سلێمانی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیمتیازانه‌ی كه شمولی به‌شێك له‌و په‌نابه‌ره كوردانه ده‌كات كه‌له ئێرانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه شمولی په‌ناخوازانی كوردیش بكات له كه ئه‌وروپا ده‌گه‌ڕێنه‌وه به دڵنیایه‌وه هه‌موو ئه‌وانه‌ی مافی په‌نابه‌رێتیان وه‌رنه‌گرتووه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
پێشتریش له كۆتایه‌كانی ساڵی 2011 دا، فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق، كه ڕێكخراوێكی ناحكومیه و داكۆكی له مافی په‌نابه‌ران ده‌كات، پڕۆژه یاسایه‌كیان پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی كوردستان كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه وگرفته‌كانی په‌نابه‌ره گه‌ڕاوه‌كان به‌ڵام به‌پێی زانیاریه‌كانی فیدراسیۆن تاوه‌كو ئێستا ئه‌و پڕۆژه یاسایه نه‌خراوه‌ته به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانه‌وه‌و هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌كی بۆ نه‌كراوه.
سه‌باره‌ت به هۆكاری زیادبوونی ژماره‌ی په‌نابه‌ره گه‌ڕاوه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌پرسی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نشیگه‌ی سلێمانی ده‌ڵێت سه‌قامگیری و گه‌شه‌ی ئابووری به‌رده‌وامی هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه پاڵنه‌رن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌ناخوازان بۆ كوردستان و ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ژماره‌ی سه‌ردانكه‌رانی بیانیش بۆ هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی ڕوو له زیادبوونه‌و له ساڵی 2011 دا، 140 هه‌زار و 15 بیانی سه‌ردانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌یانی كردووه به‌ڵام له ساڵی 2012 دا ژماره‌كه بووه به زیاتر له 166 هه‌زار كه‌سی بیانی.
ئاماده‌كردنی: هه‌ژار ته‌ها

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
