پێشنیارێك بۆ به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین ... هاژە عوسمان
مایه‌ی خۆشحاڵی و ده‌ستخۆشی لێكردنه كه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی وه‌كو ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی مێژوویی خۆی هه‌ستاوه به پڕكردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕیه‌كانی به‌شه‌ناوه‌خۆییه‌كانی قوتابیان.به‌نیازی دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساتێكی دڵته‌زێنی هاوشێوه‌ی به‌شه‌ناوه‌خۆیی فیرده‌وسی شاری سلێمانی.له‌و باره‌وه چه‌ندین هه‌نگاوی ناوه و په‌نجه‌ی خستۆته سه‌ر به‌شێك له كه‌موكوڕیه‌كان و له‌هه‌وڵدایه بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی گونجاو بۆ دابینكردنی كه‌شێكی ئارام و پڕ له ئاسایش بۆ قۆتابیانی به‌شه ناوه‌خۆییه‌كان.له‌كاتێك كه هه‌مووان ده‌زانین هه‌موو ئه‌و كێشه و بارقورسیانه‌ی له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا رووبه‌رووی قوتابیان و لایه‌نی به‌رپرس ده‌بێته‌وه به‌هۆی ئه‌و په‌رته‌وازه‌یی و به‌ربڵاوی و شێواویه‌ی باڵه‌خانه‌كانی به‌شه‌ناوه‌خۆییه‌كانه و پێویسته به‌ر له‌هه‌موو لایه‌ك سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت زۆر په‌له بكات له بنیاتنانی كه‌مپه‌كانی زانكۆ له شاره‌كانی كوردستان.چونكه دروستكردنی باڵه‌خانه‌یه‌كی ته‌ندروست و پڕ له كه‌ره‌سته‌ی پارێزگاریكردن بۆ زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری قوتابیانی زانكۆیه‌ك له یه‌ك شوێندا ئاسانتر ده‌توانێت كۆنترۆڵی گرفته‌كان بكات له رووی مه‌ترسی و دابینكردنی خزمه‌تگوزاریشه‌وه كه جۆرێك له بارسوكی بۆ زانكۆ ده‌گه‌رێنێته‌وه.
ئێمه وه‌كو سه‌رپه‌رشتیارانی به‌شه ناوه‌خۆییه‌كانی كچان وای نابینین به زیادكردنی كاتی ده‌وام كردنمان له 7 ی شه‌و بۆ 9 ی شه‌و هیچ له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.به‌ڵكو ئه‌و بارودۆخه بۆ ئافره‌تی كورد و داب و نه‌ریتی ره‌سه‌ن گونجاو نیه ئافره‌ت تا 9 ی شه‌و له ئیشكگرتن و مه‌ترسیدابێت.چونكه ئێمه‌ی سه‌رپه‌رشتیارانی ئێواران زۆرترین به‌رپرسیاره‌تی و ئه‌ركمان له‌سه‌ره كه به زیادكردنی كاتی ده‌وامكردنمان كارده‌كاته سه‌ر دڵسۆزی و خه‌مخۆریمان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی قوتابیان و ده‌كه‌وینه ده‌ره‌وه‌ی خانه‌ی فه‌رمانبه‌ریه‌تی و زیاتر له پیشه‌ی پاسه‌وان و پۆلیس نزیك ده‌بینه‌وه.كه ره‌نگه بۆ براكانمان له‌و پیشه‌یه‌دا كاری له‌سه‌ر بكرێت به‌ڵام مه‌حاڵه هیچ ئافره‌تێك ئه‌و به‌رپرسیاره‌ته قورسه له ئه‌ستۆ بگرێت كه چاره‌سه‌ره‌ی كێشه‌كان له جه‌مسه‌رێكی دیكه دایه.بۆیه داوا ده‌كه‌ین سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ وه‌كو داكۆكیكاری راسته‌قینه‌ی فه‌رمانبه‌رانی چاو به‌و بڕیاره به‌په‌له‌یه‌ی بخشینیته‌وه و بیر له بونیات و توانا و ئه‌ركی ئافره‌ت بكاته‌وه و پشتیوان و رێخۆشكه‌ربێت له دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی و راگرتنی ته‌رازووی به‌رپرسیاره‌ته‌كانی ئافره‌ت له به‌خێو كردنی منداڵ و خزمه‌تكردنی خێزانیش كه ئه‌ویش كێشه‌یه‌كی كه‌متر نیه له كێشه‌كانی دیكه كه رووبه‌روومان ده‌بێته‌وه و باری كۆمه‌لایه‌تی دژوار ده‌كات . .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
