لافاوی ده‌وڵه‌تی کوردی ...به‌شدارخۆشناو
زۆرجاران له کۆر و دانیشتنه‌گشتی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان یاخود له پرۆگرام و بیرکردنه‌وه‌ی سیاسیه‌کانمان و لێکدانه‌وه‌ی زۆرێک له خه‌ڵکانی رۆشنفکر باس وخواسی بوون به‌ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی دێته به‌رباس و گوێبیستی ده‌یان بیر‌و رای جیاواز ده‌بین، ، ، ، به‌شێکمان پێمان وایه که ئیستا کاتی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی یه .وه به‌شێکی ترمان تێروانینمان وایه که هێشتا بۆبابه‌تی به‌ده‌وڵه‌ت بوون زۆرمان ماوه .
له‌حاڵی گه‌شبینیمان بۆ بابه‌تی سه‌ربه‌خۆ بوون ئه‌وه‌ی هه‌موومان ترسمان لێی هه‌یه بارودۆخی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی یه، ، وابیرده‌که‌ینه‌وه له حاڵی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی دراوسێ شۆڤینیه‌کانمان به‌توندی به‌رپه‌رچی هه‌نگاوی له‌وجۆره‌مان ده‌ده‌نه‌وه به‌ڵام به‌بۆچونی من جیا له هۆکارگه‌لی سیاسی هۆکارو فاکته‌ری بابه‌تی تر زۆرن که ده‌بن به رێگر وله‌مپه‌ر بۆهه‌نگاونان به‌ره‌و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی .
سه‌رنجی من زۆرتر له‌و باسه‌دا په‌یوه‌ندی به‌و رۆژانه‌ی دوایی که‌ش وهه‌وای پر باراناوی هه‌رێمی کوردستانه‌وه هه‌یه که بیر‌و هزرمی ئاوێته‌ی بیرکردنه‌وه‌ی له‌و جۆره‌کرد..
سه‌رباری ئه‌وه‌ی هێشتا دێوه‌زمه‌ی سوپا‌و عه‌قڵیه‌تی سیاسی حاکم له‌به‌غدا به‌سه‌رسه‌رمانه‌وه‌یه و له کاتێکدا هیشتا ناوماڵی کورد رێک نه‌خراوه و سوپای یه‌کگرتووی بێلایه‌نی کوردستان‌مان نی یه و زۆرجارانیش گومان له سه‌ربه‌خۆیی دادگاکان ده‌کرێ و رۆتین و مه‌حسوبیه‌ت له زۆربه‌ی کایه‌کانی ده‌سته‌ڵاتی خۆمان ئاماده‌گی هه‌یه ئه‌مجاره‌یان لافاویشی هاته سه‌ر، ، ، ،
له‌زۆرێک له ووڵاتانی دنیا لافاوو زریان و کاره‌ساتی سروشتی وێرانکه‌ر رووده‌ده‌ن و هیچیش حکومه‌ت و ده‌سته‌ڵات تاوانبار ناکرێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی له وڵاتی ئێمه ئه‌و بابه‌ته وابه‌سته ده‌کات به حکومه‌ته‌وه که‌مته‌رخه‌می ده‌سته‌ڵاتی خه‌ده‌می ئێمه‌یه له‌ئاست که‌می خزمه‌تگوزاری له دروست کردنی رێگاوبان و پرد و رێره‌ووئاوه‌رۆ بۆ تێپه‌راندنی واهابارودۆخێک تاکو لانیکه‌م زه‌ره‌ر وزیانه‌کانی که‌متربن.
له‌ناوچه‌ی پشده‌ر وبیتوێن پرد هه‌یه هێشتا نه‌بوه به‌ساڵێک که دروست کراوه لافاو بردویه‌تی ئه‌مه ئه‌گه‌ر که‌مته‌رخه‌می و فه‌وزا نه‌بێت له کارکردن ناوی چیتری لێبنێین؟
شه‌قامه‌کانمان کوالێتی دروستکردنیان له‌وپه‌ری خراپی دایه و دوای ماوه‌یه‌کی که‌م چاڵوچۆڵیان تێده‌که‌وێ و که‌سیش نابێته خاوه‌نی ئاخر له کوێی دنیا هه‌یه پردی نێوان سنوریكی فراوانی وه‌کو ده‌ڤه‌ری راپه‌رین به‌شاره‌گه‌وره‌کانه‌وه دوای دووساڵ چاک نه‌کرێته‌وه و لادانی کاتی بۆ بکرێت ئه‌مانه جیا له ماڵ وێرانی چه‌ندین ماڵی هه‌ژار به‌هۆی لافاوه‌وه کێ له‌ودۆخه مه‌ترسیداره به‌رپرسه، ، ، من پێم وایه ئه‌گه‌ر که‌شو هه‌وای هه‌رێم وه‌رزی بارانبارینی به‌وجۆره به‌رده‌وام بێت به‌رگه‌ی دوو لافاوی تری له‌و جۆره ناگرین و فریای راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تیش ناکه‌وین، ، پێویسته حکومه‌تی کوردی هه‌موو شتێك بخاته‌لاوه و به‌جدی ببێت به‌حکومه‌تی خزمه‌تگوزار و ساڵانه‌ش له میزانیه‌ی هه‌رێم پشکی شێر دابنێ بۆ بونیاد وئاوه‌دانی وه پێویسته ئه‌و ده‌ستانه‌ی پێیان ده‌وترێ ده‌ستی کار به‌دڵسۆزیه‌وه بێنه‌سه‌رخه‌ت و هه‌ماهه‌نگی حکومه‌ت بکه‌ن له دروستکردنی به‌نداوو هه‌موو ئه‌وئه‌قڵ و که‌ره‌سته‌بونیاد نه‌رانه بخرێنه خزمه‌تی گۆرینی دۆخی ئاڵۆزی ئێستای هه‌رێم چونکه گرنگی پێشه‌وه‌چوونی هه‌ر وڵاتێک په‌یوه‌سته به شێوازی بونیادی ته‌ندروسته‌وه له ته‌واوی بواره‌کاندا به‌بۆچونی من بایه‌خی بواری بونیادنانی ئاوه‌دانی ته‌ندروست که‌متر نی یه له بواری بونیادی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و بازرگانی و هه‌تا سیاسیش هه‌ربۆیه پێویسته حکومه‌تی خۆماڵی کوردی ساڵانه له‌رێگای کۆنفرانس یا کۆنگره‌یه‌کی نیشتیمانی به پرس وراوێژی خه‌ڵکانی پسپۆری جیاجیا له ته‌واوی بواره‌کان له ناوه‌وه‌وده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هه‌ڵسێت به توێژینه‌وه‌ولێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر که‌مووکوریه زۆروزه‌وه‌نده‌کانمان و هه‌رساڵه‌ش ئه‌وله‌ویه‌تی زیاتر بدرێ به قورسایی خستنه سه‌ر سارێژکردنی برینێک، ، چونکه هه‌موومان ده‌زانین برینه‌کانمان زۆرن و ئه‌و میله‌ته زۆر ماندوه هه‌ر رۆژه‌و به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان زه‌ره‌رمه‌نده.پێشتر قه‌ڵاچۆکردنی له‌رێی سیاسه‌تی درندانه‌ی به‌عس و ساڵانێک شه‌ری نه‌گریسی ناوه‌خۆ ئیستاش تیاچونی به‌لێشاوی خه‌ڵک به‌رووداوه‌کانی هاتووچۆکه بۆئه‌و حاڵه‌ته‌ش هۆکاری هه‌مه‌لایه‌ن هه‌ن هه‌م که‌مته‌رخه‌می له‌خه‌ڵک و هه‌میش زۆرتر له نه‌بوونی رێگاوبانی پێویست ئه‌وه‌ش له‌بیر ناکه‌ین که هه‌موو ئه‌وهه‌نگاوانه کاتیان پێویسته به‌ڵام نیگه‌رانی زۆری خه‌مساردی و بێباکی ده‌سته‌ڵاتیشم له‌ئاست که‌می خزمه‌تگوزاری و نائاماده‌گی حکومه‌ت بۆ رووداو و پێشهاته چاوه‌روانکراوه‌کان .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
