گۆڤاری هۆنیا یان سه‌رنوسه‌ره‌كه‌ی؟ ...هه‌رمان ئه‌حمه‌د
گۆڤاری هۆنیا كه گۆڤارێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه له ژماره 69 دا له بابه‌تێكدا كۆمه‌ڵێك قسه‌ی له ده‌می ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه هه‌ڵبه‌ستووه كه هیچ بنه‌مایه‌كیان نیه و له دوای ئه‌و قه‌باحه‌ته‌شیان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌ڵامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامییی ده‌ده‌نه‌وه.
له چه‌ند خاڵێكدا وه‌ڵامی ئارام مه‌لا محه‌مه‌دی سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری هۆنیا ده‌ده‌مه‌وه:
1.پاش ئه‌وه‌ی له ژماره 62 ی گۆڤاره‌كه‌یدا ئارام مه‌لا محه‌مه‌د بابه‌تێكی پڕاوپڕ له درۆ و هه‌ڵبستراو بڵاوكردبوویه‌وه له‌سه‌ر مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی دوای ئه‌وه‌ش مه‌كته‌بی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی داوای یاسایی له‌سه‌ر گۆڤاری ناوبراو تۆمار كرد و په‌لكێشی دادگای كرد، ئارام مه‌لا محه‌مه‌د سه‌رنوسه‌ری گرڤاری هۆنیا چه‌ند جارێك داوای له (شه‌ریف عه‌لی كوڕی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی) كربوو كه دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ مامۆستا عه‌لی باپیر ساز بكات به‌ڵام ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ئه‌و دیمانه‌یه‌ی پێ‌باش نه‌بووه و ڕه‌تی كردۆته‌وه، دواتریش ئارام مه‌لا محه‌مه‌د داوای له شه‌ریف عه‌لی كردووه كه با بۆ 5 خوله‌ك مامۆستا عه‌لی باپیر ببینێت به مه‌به‌ستی (پۆزش هێنانه‌وه و داوای لێبوردن) له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی له ژماره 62 دا بڵاوكردۆته‌وه، پاش جه‌ختكردنه‌وه‌ی زۆری سه‌رنوسه‌ری هۆنیا، له رێگه‌ی شه‌ریف عه‌لییه‌وه، ئارام مه‌لا محه‌مه‌د بۆ "پۆزش هێنانه‌وه و داوای لێبوردن" سه‌ردانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی مامۆستا عه‌لی باپیری كردووه.
2.ئارام له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا ڕایده‌گه‌ینێت كه ئه‌و سه‌ردانه بۆ داوای لێبوردن نه‌بووه به‌ڵام شه‌ریف عه‌لی باپیر كه ڕێكخه‌ری سه‌ردانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه بووه جه‌خت ده‌كاته‌وه: " كاك ئارام زۆر داوای كرد كه بێت‌و له نزیكه‌وه داوای لێبوردن له مامۆستا عه‌لی باپیر بكات و له سه‌ردانه‌كه‌شیدا چه‌ند جارێك داوای لێبوردنی له مامۆستا عه‌لی باپیر كرد".
3.گۆڤاری هۆنیا و سه‌رنوسه‌ره‌كه‌ی باسله‌وه ده‌كه‌ن كه پرسیان كردووه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ردانییه و "قسه‌كانی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی دوای پرسكردن وه‌ك خۆیان بڵاو كراونه‌ته‌وه"، به‌ڵام ئارام مه‌لا محه‌مه‌د بی ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی هه‌بێت كۆمه‌ڵێك قسه‌ی به ناوی مامۆستا عه‌لی باپیره‌وه هه‌ڵبه‌ستووه، له كاتێكدا به وته‌ی شه‌ریف عه‌لی كه ئاماده‌ی هه‌موو یه‌كتربینینه‌كه‌ی نێوان مامۆستا عه‌لی باپیر و ئارام مه‌لا محه‌مه‌د بووه، مامۆستا عه‌لی باپیر به هێچ شێوه‌یه‌ك باسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی و هیچ بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به كوڕانی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولعه‌زیز نه‌كردووه و هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی گۆڤاری هۆنیا هه‌ڵبه‌ستراون!، هه‌روه‌ك ئارام مه‌لا محه‌مه‌د به مێسجێكی مۆبایل كه بۆ شه‌ریفی ناردووه داوا ده‌كات له گۆڤاره‌كه‌یدا باسی سه‌ردانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی خۆی بۆ لای مامۆستا عه‌لی باپیر بكات، به‌ڵام شه‌ریف به هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ڵامی ئه‌و مێسجه‌شی نه‌داوه‌ته‌وه، كه ئه‌مه ده‌قی مێسجه‌كه‌ی ئارام مه‌لا محه‌مه‌ده: " سڵاوی خوداد لێبی كاك شه‌ریف، برا گیان تێلم بۆ كردی داخرابوو، برا گیان سڵاوم بۆت هه‌یه هه‌واڵی مامۆستا ده‌پرسم، برا گیان بۆ شتێك ویستم پرس به مامۆستا بكه‌یت، من باسی هاتنه‌كه‌م بۆ لای مامۆستا كردووه برس به مامۆستا بكه بۆم ئیشه‌ڵا ئه‌ویش ڕه‌زامه‌ند ده‌بێت"، ئه‌م مێسجه له ڵاڵانه‌وه‌یه‌ك ئه‌چی نه‌ك به‌ڵگه‌ی رۆژنامه‌نوسێك كه دڵنیام سه‌ردانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌شی به‌م ڵاڵانه‌وانه سازكراوه.
4.به پێی به‌ڵگه‌كانم دووپاتی ئه‌وه ده‌كه‌مه‌وه، ئارام مه‌لا محه‌مه‌د و گۆڤاره‌كه‌ی له ژماره 62 و ژماره 69 دا كۆمه‌ڵێك قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراو و ساخته‌یان بڵاوكردۆته‌وه هه‌ر بۆیه‌ش كۆمه‌ڵی ئیسلامیی داوای یاسایی له‌سه‌ر گۆڤاری هۆنیا تۆمار كردووه.
له كۆتاییدا وه‌ك رۆژنامه‌نوسێك خۆم بێبه‌ری ده‌كه‌م له رۆژنامه‌نوسیی كوردی كه رۆژنامه‌نوسی له‌مشێوه‌یه‌ی تێدایه و بی ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی مۆراڵی كۆمه‌ڵایه‌تی بكات سه‌ردانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش پڕ ده‌كات له درۆ و بوختان و قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراو، هیوادارم جارێكی‌تر ئارام مه‌لا محه‌مه‌د ئه‌وه‌نده ڵاڵانه‌وه نه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بواری "پۆزش هێنانه‌وه و داوای لێبوردن"ی بۆ لای به‌رپرسێك بۆ ساز بكرێت، چونكه بنه‌مای كاری رۆژنامه‌نووسی سه‌رڕاستی و ڕاستگۆیی و جورئه‌ته.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
