{youtube}Me9ZQcSPwsI{/youtube}
عزت دوری یه‌كێكه له هه‌ره چڕ‌و چاوه ناشرینه‌كانی حیزبی بعپ كه تا ئێستا ئازاد و ده‌ربازه له سزای یاسای ده‌وڵه‌ت وه‌ك كه‌ڵه تاوانبارێكی نیۆ ده‌وڵه‌تی، ئه‌و هه‌رده‌م به كه‌سی دووه‌م ناسراو بووه و به‌شداری له هه‌موو تاوانه‌كانی ئه‌و ڕژێمه كردوه به درێژایی حوكمڕانێیه خوێناوێكه‌ی، به‌ڵام بۆ نزیكه‌ی ده‌یه‌یه‌ك ده‌چێت عزت دوری بووه به سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌می یاخی بوانی تووندڕه‌وه‌كان له عیراقدا و ئاڵای مقاوه‌مه‌تی دژ به هه‌موو جیهان به‌رزكرده‌ته‌وه به ناوی ئیسلامه‌وه جارێك ((له‌و كاته‌ی كه شه‌پۆلی بێزاری دژ به ڕژێمه‌كه‌ی له سه‌ره‌وه‌بوو)) و هه‌ر كاتێك پێویستی بكردبایه بێ شه‌رمانه فشه‌ی به خه‌بات و ڕابردووی پارته‌كه‌ی ده‌كرد بۆ جارێكی تر، به‌ڵام پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه بۆ رفیق عزت له‌م كاته‌دا گرته‌یه‌كی فیدوێی بڵاو ده‌كاته‌وه به (كامل قیافه‌تی زیتونی جاران) ،
1_له‌وه‌ته‌ی بارزانی و مالیكی له سه‌ر نه‌وت و غاز‌و ده‌سه‌ڵات ناكۆكن و خه‌ریكی جاڕ دانی كه‌مپینی پڕ‌و پاگه‌نده‌و پڕ چه‌ك كردن و كۆ كردنه‌وه‌ی هێزن له به‌رامبه‌ر یه‌كتریدا، له‌و كاته‌وه باڵانسی هێزه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تێكان له عیراقدا گۆڕانكاریان به سه‌ردا هاتووه به شێوه‌یه‌كی دراماتیكی و جه‌ره‌یان و ڕه‌وت و ڕیزبه‌ندی تازه هاتۆته كایه‌وه، عزت و پارته‌كه‌ی لێره‌وه هاتنه ناوه‌وه‌ی گۆڕه‌پانی سیاسی عیراق به‌ڵام هێشتا به نهێنی، ده‌بیستین كه چۆن پارتێكی سه‌ره‌كی كوردی داڵده‌ی ئه‌و تاوانبارانه‌ی رژیّمی به‌عسیان داوه بۆ خۆ ڕێخستن و ئاماده كردن بۆ شه‌ڕی ئه‌رما گیدۆن (مالیكی به بڕیارێكی سه‌رۆكایه‌تی سه‌دان سه‌ربازی پله به‌رزی پێشووی سوپای عیراقی گه‌ڕانده‌وه بۆ پۆسته‌كه‌یان) دیاره ئه‌م بڕیاره‌ی مالیكی وه‌ك ژه‌هره‌كه‌ی خومینی بووه كه نۆشی له كاتی قبووڵ ڕاگرتنی شه‌ڕ له گه‌ڵ ڕژێمی به‌عسدا له كۆتای هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا،
2_ رفیق عزت ویستی له چوارچێوه‌ی ئاڵۆز بوونی سه‌رجه‌م بار‌و دۆخه‌كه‌ی عیراق به هۆی ڕه‌فتاره‌كانی مالیكیه‌وه له دژی كورد و سوونه‌كان كه سه‌رچاوه‌ی له بن نه‌هاتووی تووندڕه‌و ئه‌ندامانی به‌عسی هه‌ڵهاتووه له به‌ر ڕوشنایی ڕوشی تازه‌وه ئه‌ویش وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌رسه‌ختی عه‌ره‌ب و سوونه قسه‌و بۆچوونی هه‌بێت به هیوای ئه‌وه‌ی كه كه‌مپینه‌كه‌ی دژی مالیكی فراوانتر بكاته‌وه و خۆپیشانده‌ران تووڕه‌تر بكات، وه له كۆتایدا به‌ڵكو خه‌ڵكی عیراق ڕایان بگۆڕن له باره‌ی به‌عسه‌وه وه‌ك ڕه‌وتێك بتوانێ سنوور بۆ ده‌ستدرێژی شیعه‌كان دانێ (كه خودی مالیكی ئه‌مڕۆ شیعه بیه‌وێ یان نا نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كات له به‌ر ڕۆشنایی ئه‌م گۆڕانكارییه چاره‌نووس سازانه كه ڕه‌نَگه فلسه‌فه‌ی ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌كان به گشتی بخاته ژێر پرسیاره‌وه،
3_ كا عزت ویستی له‌و ده‌ركه‌وتنه‌دا بیسه‌لمێنێ كه امریكا هات و چوو به‌ڵام ئه‌و هێشتا هه‌ر ماوه‌ته‌وه و مالیكیش و سیخوڕه‌كانیشی هه‌مان شت به ده‌ردی ئه‌وان ده‌ڕۆن به‌م نزیكانه و به‌ڵام پارته‌كه‌ی ئه‌و هێشتا هه‌ر وه‌كو جاران قومچییه‌و ئیسلامییه وباوه‌ڕی به زه‌برو زه‌نَگ هه‌یه بۆ گۆڕانكاری ڕیشه‌یی كه عیراقێكان و به تایبه‌ت سوونه‌كان بۆی ده‌سووتێن،
4_ڕه‌نَگه یادی 6 كانون وه‌ك ئامرازێك به كاری هێنابێت بۆ وه‌بیر خستنه‌وه‌ی سه‌ربازو پله به‌رزه‌كانی ناو سوپاكه كه هێشتا كوڕی نازداری بعسه و وه ته‌نها هه‌ر بعس خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی سوپای عیراقه ((ئه‌گه‌ر چی هه‌ر له 2003 وه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه به بڕیارێكی برێمر، ((دیاره كاتێ ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندی نه‌مێنێ له هه‌ر جێگایه‌كی ئه‌م جیهانه بۆشایه‌كی گه‌وره له دوای خۆی جێ ده‌هێڵێت كه ما فیای جیهانی و ده‌زگا سیخوڕێكان و تیرۆرسته‌كان ئاماده ده‌بن بۆ پڕ كردنه‌وه‌ی ئه‌و جێگایه به مه‌به‌ستی فراوانكردنی كاری له سه‌رووی یاسا‌و ده‌ستووری بۆ به‌رژه‌وه‌ندێ ترسناكه‌كانیان، هه‌ر لێره‌دا و هه‌ر زوو زۆربه‌ی ئه‌فسه‌ره‌كانی سوپای ڕژێم په‌یوه‌ندیان كرد به‌و دام و ده‌زگا بكوژه‌وانه‌وه)) ، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا په‌یامێكی هه‌ڕه‌شه ئامێز بوو بۆ ئه‌و سه‌ربازه پله به‌رزانه‌كه به ده‌م بانَگه‌شه ڕه‌شه‌كه‌ی مالیكیه‌وه چوون،
5_ عمو عزت و هه‌واڵه‌كانی و هه‌موانیش باش ده‌زانین كه به‌عسێكان به ته‌واوه‌تی هه‌لی مێژوویی خۆیانیان وه‌رگرتووه و له درێژایی ده‌سه‌ڵاتیان جگه له (فشل و فوچی وفه‌رته‌نه‌یان جێ نه‌هێشتووه بۆ عیراق و عه‌ره‌به‌كان و ته‌نانه‌ت ئیسلامیش، بڵام ئه‌وه بعسێكان نین كه له سیاسه‌ت تێ بگه‌ن به گوێره‌ی لۆجیكی ڕووداوه‌كان و له بار بوونی زه‌مینه‌كه‌ی و وه یان به خۆیاندا بچنه‌وه و داوای لێبوردن له میژۆ بكه‌ن، هه‌ر له‌و گرته فیلمه تۆمار كراوه‌دا بینیمان چۆن ده‌سته له‌رزۆكه‌كه‌ی ڕاده‌وه‌شاند و به هه‌مان هه‌ڕه‌شه‌و ملهووڕی جاران، به‌ڵام وا دیاربوو ئه‌و گرته‌یه ته‌نها بۆ په‌یڤی تووند ڕه‌وه‌كانی ناو عه‌شره‌ت و تایفه‌ی سوونێكان بووه كه ئه‌مڕو هه‌ر كه‌سه بێت بۆ داوای دایكییان.....پێی ده‌ڵێن مامه،
شرۆڤه كاری سیاسی
مامۆستا محمد

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
