پارتی ھەر چەندە براوەی ھەلبژاردەنە، لە قەفەس دا یە دەرەكەوتنی ئەستەمە، بەلام!!‎ م.س.- دھوك

وەرن با لێرەوە دەست پێبكەین، دركاندنی ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی، بە شەرتێك ناوەكەی نھێنی بمێنێت: "من پێمباشە پارتی (20) كورسی بدات بەیەكێتی‌و بەیەكەوە حكومەت پێكبهێنن، نەك گۆڕان لەحكومەت دابێت...".

دەرئەنجامەكانی ھەلبژاردن وەكو دەرئەنجامی ھەلبژاردنەكانی سالی 2009 ھەمو كەسێكی توشی شوك كرد، بە لیستە براوەكەی ھەلبژاردنەكەش.ئەگەر ئەو كات ئەم لێستە خەمی ئەوە بو چون لە گەل ھێزێكی تازە پێگەیشتوی ئوپوزیسیونی بەھێز ھەلسوكەوت بكات، ئێستاش لیستە براوەكە خەمی توشی نەھامەتی یەكی گەورە بوتەوە، ئەویش پێكھێنانی حكومەتی داھاتو لە گەل كێ بێت و چو ھەلسوكەوت لە گەل كەش و ھەوایەكی ئاوەھا بكات.ئەگەر بێن و چاو لە رابوردوی ئەم 4 سالەی ھەرێمی كوردستان بكەین، ھێزكی ئوپوزیسیون دروستكراوە و تەجروبەیەك بو دەسەڵاتداران دروست بوتەوە، كە چون ھەلسوكەوت لە گەل ھێزێكی ئوپوزیسیون بكەن، ھەر چەندە ھاتنی ئوپوزیسیون بو ناو مەیدانی كایەی سیاسی ھەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی " شێوەیەكی شوڕشگێرانە" بو، بەلام دیسان ئوپوزیسیون و دەسەلات لە سەر چەند تەوەرەێكی گرینگی سیاسی وەكو بابەتی بودجە، دەستور، نەفت دەست و پەنجە نەرم بكەن.بە ھاتنی ھێزی ئوپوزیسیون، بو جاری یەكم بو، ھاولاتی لە گەل ئەوە را بێت باسی بودجەی گشتی و داھاتی ھەرێم بكات و روشنبیری یەكی فیكری سیاسی لە لای ھاولاتی بێتە ئارا.

ھەلبژاردنەكانی ئەم جارە ماراتونێكی گەورەی بری، ھەتا بو بە ئەمری واقیع، ئەویش دوای درێژ كردنی ماوەی ویلایەتی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان، كە پێویستی یەكی گرینگ بو لە رەوانگەی لایەنە سیاسی یەكانی دەسەلاتدار بو ئەوەی ھەرێمی كوردستان بتواێت لە ھاوكێشەكانی ئیقلیمی فاكتەرێكی گرینگ و بەھێز بێت.سەرەرای ئەوە، لە ناو پێگەی جەماوەری یێكێتی نارەزای یەكی گەورە ھەبو لە سەر ئەم درێژكردنە، بەلام وەكو لایەنی سیاسی و دەسەڵاتداری كە ھەست بە بەرپرسیارەتی بكەن، نیونەرانی یێكێتی ئەركێكی مێژوی یان خستە سەر شانی خویان، ئەویش بو درێژە كردنی ماوەی ویلایەتی سەرۆكایەتی ھەرێم.

لە روی پراكتیزەكردنی بەرێوەبردنی ھەلمەتی ھەلبژاردن، پارتی توانی بە شێوەیەكی زور پروفێشیونالانە ھەلمەتی ھەلبژاردنی خوی بەرێوە ببات و بگاتە ئەو دەرئەنجامەی كە ئەو ویستی.ئەوەی پارتی كردی، بە كەم لایەنێك لە ھەرێمی كوردستان دەكرێت.پارتی نەك لە سنوری ناوچەی زەرد، كولان بە كولان بە دروست كردنی ئامارێكی رێك و پێك لە رێگای رێكخراوەكان و لژنەكانی یان، توانی یان بزانن رێژەی دەنگدەری ھەر مالێك چەند كەسن و سەر بە چ لایەنێكن.ھەتا رادەیەكیش لە سنوری ناوچەی سەوزیش، پارتی دەستی بە مێتودێكی ئاوەھای كردوتەوە و زانیاری وورد بو ھەلبژاردنەكان كو دەكاتەوە.

لە ھەمان كاتیش، پارتی بە شێوەیەكی زورشارەزایانە ھەلسوكەوت لە گەل ركابەرەكانی دەكات لە ناوچەی زەرد، بەو پێیە پارتی توانیویەتی لە ناو ھەمو لایەنەكان پیاوی خودی بیخاتە ناوەوە و زانیاری و داتا لە سەریان كوم بكاتەوە و لە كاتی پێویستیش بە شێوازی جیاواز ھەولی رازی كردنی بنەمالەكان و لایەنەكان دەدات بو ئەوەی بێنە ناو بەرەی پارتی.تواناكانی كومەلایەتی پارتی بەھێزی یەكی یەكجارگەورەی پێوە دیارە، كە شێوازی سیستەماتیكی رژێمێكی چاودێر، ئەوەی جورج ئورڤال لە پەرتوكە بە ناو بانگەكەی 1984 ئاماژەی پێدەكات.واتە، ھەتا كەسە نێزیكەكانی بنەمالەكانیش راپورت لە سەر یەكتر دەنوسن سەبارەت بە بونی بیروبوچونی جیاوازتر لە پارتی.ئەمەش وای لێكردوتەوە، كار و چالاكی سیاسی لەم ناوچەیە لە دەرەوەی پارتی توشی شكەست بێت.

ھەرچەندە لایەنەكان ھەمو تواناكانی یان خستە گەر، لە ھەمان كاتیش پارتی ە شێوەیەكی پروفێشیونالانە لە ھەلمەتی ھەلبژاردن بە شێوەیەك كار بكات، كە لایەنەكانی دیكە بكەون شەر لە گەل یەكتر، بەم شێوەیەش پارتی توانی لایەنگرانی یێكێتی و گوران بیخاتە شەرێكی گەرمی راگەیاندن، كە گەیشتە ئەو رادەیەی قەبری یەكتر ھەلكەنن، ئەوەی سەركەوت پارتی بو لە روی رێژەی دەنگی دەنگدەر و كورسی پارلەمان.

بەلام، ئەمە كوتای ھاتن نییە بەم مەعمەعەی سیاسی پارتی.لە ئێستا دا، یەكێتی یەكان كەوتونەتە سەر لاشەی یەكتر بو ئەوەی قەبری خویان بكولن.ھەلەترین ھەلسوكەوتە، كە دەكرێت.بویە، یەكێتی و گوران، كە خاوەن یەك جەماوەرن، بەلام دو رەوانگەی جیاوازی یان ھەیە لە حالی ئێستادا، بە شێوەیەكی رێك و پێك دەتوانن پێكەوە بگەن بەو ئامانجانەی خواستی یانە، ئەویش، ئەگەر بیرە تەسكەكان وەلاوە بنێن.بەرێزان عادل موراد و بەهرۆز گەڵاڵەی و د.بەرھەم سالح لەم دوایانە ھەر یەكەیان بە شێوەیەك لە شێوەكان پێداگیری یان كرد لە سەر بەردەوام بون لە سەر كار و خەباتی سیاسی یەكێتی بو رزگاركردنی یەكێتی لەم دوخە.ئەوەی لێرە جێی سەرەنجە، نامەی بەهرۆز گەڵاڵەی، كە ئاماژە بە زەواجی موتعەی یەكێتی لە گەل پارتی دەكات سالی 1991 ھەتا ئێستا و بە تایبەتی لە پێكھێنانی حكومەت لە دوای سالی 2003.بەهرۆز گەڵاڵەی بەم بابەتە، نامەیەكی رون و ئاشكرا بو گوران دەنێرێت و ئاماژە بەوە دەكات، كە یەكێتی بە ھەمو توانا و ھێزەكەی خویەوە نەیتوانی لە قەت پارتی بێت، نەك نەیدەتوانی، بەلكو ئەوەی یەكێتی كردی، گەورەترین قوربانی دانە، بو ئەوەی وەكو بەهرۆز گەڵاڵەی ئاماژە پێ دەكات، جارێكی دیكە كورد بە دەستی خوی مالی خوی بە شەری ناو خو وێران نەكات.بەلام، بو گەرانەوە بو لای گوران، بەھرۆز رو لە گوران دەكات، كە ئەگەر ئەوان بەوە رازی دەبن كە پارتی بە سەری یەكێتی ھێناوە، ئەوە حكومەت پیروزی یان بێت.چونكە گوران لە حكومەتێكی ئاوەھا دا ناتوانێت ھیچ شتێك بگورێت.بویە،

باشترین پێنگاو و ستراتێژی ئەوەیە، گوران و یەكێتی، ھەولی ئەوە بدەن، قەناعەت بە لایەنە ئیسلامی یەكان، بە تایبەتی یەكگرتو و كومەل بێنن، بەشداری لە حكومەت دا نەكەن، كە بەر چەند ھویەك، كە ھەتا ئێستاش ھەمویان بونەتە قوربانی سیاسەت و پێداگیری و فرت و فێلی سیاسی پارتی.بە بێ ئەم لایەنانە، پارتی دەتوانێت حكومەتێك پێكك بێنێت، بەلام ھیچی پێ ناكرێت، واتە حكومەتێكی " كەمینە"، و نەتیجەش ھەلبژارددنێكی پێش وەختە لە كاتێك دا ئەگەر حكومەت نەیتوانی كارەكانی بەرێوە ببات.ئەو بابەتانەی ھەمو لایەنەكانی سەرەوە لە سەری كوكن و یەكێتیش قوربانی یەكی زوری داوە، نەك لە ناوچەی سلێمانی، بەلكو لە ناوچەی زەرد و بە تایبەتی لە ناوچەی دھوك، نەیتوانیوە یەك ئەندامیش لێی زیاد بكرێت، ئەم جێی پرسیارە.بویە،

پرسی دەستو، گورینی سیستەمی سیاسی، سەرۆكایەتی ھەرێم، بودجە، نەوت و پەیوەندی یەكانی دەرەوە، پێشمەرگە، بە تایبەتی دەزگاكانی پاراستن و ھتد، كە لایەنەكان لە سەری كوكن بو ئەوەی گورانكاری لە سەر شێوازی یا بێتە كردن، پێكەوە لە بەرەیەكی گرینگ دەتوانن بگەنە ئارمانجەكانی خویان.بەلام،

پێویستە ئاماژە بە وەش بكرێت، یەكگرتوو و كومەل، دەتوانن لێرەدا ببن بە قوربانی، و بچنە سەنگەری حكومە و ژێر دەسەلاتی پارت، كە تەمەنا دەكرێت كارێكی وەھا نەكرێت و سەنگەری 4 سالەی ئوپوزیسیون بێتە پاراستن، لە پێناو دروستكردنی سیستەمی سیاسی ھەرێمی كوردستان.

ئاماژە پێكردنی پارتی بەوەی، لە گەل ھەر لایەنێك بە گوێرەی ئێستحقاقی ھەلبژاردن ھەلسوكەت دەكات، بەلێ، ئێم لە سەر ئەمە كوكین، بەلام لێرەدا لایەنە سیاسی یەكان باسی وەزارەت و پوستی سیاسی و ئیداری و مودیر عام ناكەن.لایەنە سیاسی یەكان بو بەشداری كە حكومەت مرجی سەرەكی یان ئەوەیە، كە كوی ئەو بابەتانەی پەیوەستە بە پروسەی سیاسی ھەرێمی كوردستان، لە سەری ھەمویان سەرۆكایەتی ھەرێم و دەستور، بخرێنە بەرنامەی كاری پارلەمانی داھاتو.بەلام، لایەنە ئاماژە پێكراوەكان ھاوكات دەتوانن بەشداری لە حكومەتێكی بنكەفراوان بكەن، لە ھەمان كاتیش ھەولی گورانكاری بابەتە ئاماژە پێكراوەكان بكەن.بەلام ئەمە سیناریویەك زور ئەستەمە بویان بچێتە سەر، ئاخو بەرنامەی پێكھێنانی حكومەت چون دێتە دارشتن.

ئاماژە كان، ئاماژە بەوە دەكەن، لە كایەكی سیاسی داھاتو دا، پارتی فازل میرانی و نێچیرڤان بارزانی بو دانوستاندنەكان لە كەل لایەنكانی یەكێتی و گوران رادەستپێرێت و سەرۆكی ھەرێمیش لە گەل لایەنە ئیسلامی یەكان، بو ئەوەی بەركە لە ژێر یەكبونی ئوپوزیسیون بكێشێن و توشی ناكوكی یان بكەن.لە لایەكی دیكەوە، كەمال كەركوكیش بو پرسی دەستور وەكو كەلەشێرێكی پارتی دەخرێتە ناو مەیدان بو ئەوەی پێداگیری لە سەر ھەلوێستە نەگورەكانی پارتی لەم رویەوە بكات.

بویە، ھەلەكردنی ئوپوزیسیون كارێكی یەكجار كوشەندەیە لە پروسەی پێكھێنانی حكومەت لە چەند روژێكی داھاتو.پارتیش لە ئێستا دا چوتە خانەی خەلوەت و راز و نیاز كە چون لەم بارودوخە رزگاری بێت.ئاماژە كردنی ئەندامی سەركردایەتی پارتی بەوەی ئەوان ئامادەن 20 كورسی بە یەكێتی بدەن بو ئەوەی پێكەوە حكومەت دروست بكەن، وەكو بەرتیل خواردنێكە، كە یەكێتی رازی بكرێت، بەلام ئەگەر یەكێتی بەشداری لە حكومەتێك بكات، كە لە نامەكەی بەھرۆز گەڵالەی دا وێناكراوە، ئەوە ھەر باشترە یەكێتی نەكات و ئیستحقاقی دەرئەنجامی ھەلبژاردن بو 4 سالی دیكە رابگرێت و چاوەرەوانی چارەنوسی حكومەت بێت.بەلێ، پێویستیشە یەكێتی دان بەوە دا بنێت، لە روی سایكولوژی یەوە لە دوای تەواوبونی ھەلبژاردنی ھەلسوكەوتێكی نابەجێی كردوتەوە بو ئەوەی درئەنجامی ھەلبژاردن بگورێت، كە وەكو ئیمتیازێك بێت بە پارتی بدرێت، بو ئەوەی لە دژی بەكار بھێنرێت.لە لایەكی دیكەوە، پێویستە، یێكێتی چارەنوسی مام جەلال ئاشكرا بكات و چیدیكە لایەنگران و خەلكی ھەرێمی كوردستان ھەلنەخەلتێنێت.ئەگەر ژێر بە ژێریش لە گەل پارتی لە سەر ئەم بابەتە رێككەوتوتەوە، ئێستا كاتی ئەوەیە، ئەم رێك كەوتنە ھەلبوشێنرێت، لە پێناو گەراندنەوەی متمانە بە یەكێتی، كە 8 سالە لە پێناو پارتی دا قوربانی دەدات.لێرەوە،  راستی یەكان بومان دەردەخەن، پارتی چەند تەنگاوە ئاخو لە كێ حكومەت پێك بێنێت بو ئەوەی بەردەوام بێت لە سەر حوكومرانی بێگەردی ھەرێمی كوردستان.پارتی ھەر چەندە براوەی یەكەمی ھەلبژاردەنە و ەر چەندەیش ئاماژە بەوە بكات، لە گەل ھەر لایەنێك بە پێ ئیستحقاقی ھەلبژاردەن لە گەلیان ھەلسوكەوت دەكەن، بەلام ئەوەش وا نییە كە پارتی دەیلێت و قەتیش بە دلی ئەو نابێت.ئەم باتە وەكو لایەنگرێكی پارتیم نوسیەوە، و ھیواداریشم لە پێناو كوردستان بمتوانیبێت ئەركەكەم لەم قوناخەدا بەجێ گەیاندبێت بو ئەوەی بتوانین دەسەلاتێكی رێك و پێك لەم ھەرێمە دروست بكەین.

‎‎‎This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

 


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.