ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 23ی كانوونی یه‌كه‌م كاتژمێر 11 ی سه‌رله‌به‌یانی، شاندێكی تۆڕی هاوپه‌یمانی رێكخراوه كوردستانییه‌كان له پێناو دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی كه پێك هاتبوو له عه‌لی مه‌حمود رێكخه‌ری گشتی تۆڕ، پارێزه‌ر ئه‌یاد كاكه‌یی، چالاكوان زه‌مان عه‌بده ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی باڵای تۆڕ، سه‌ردانی نووسینگه‌ی هه‌لێری په‌رله‌مانی عێراقیان كرد له لایه‌ن په‌رله‌مانتار شوان محه‌مه‌د ته‌ها پێشوازیكران.
شانده‌كه راسپارده‌كانی كۆنفرانسی هه‌رێمایه‌تی ده‌رباره‌ی دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی كه به هاوكاری فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كان له 29ی ئۆكتۆبه‌ر له شاری هه‌ولێر رێكخرابوو، له گه‌ڵ 4966 واژۆی پارت و رێكخراو وه‌زیر و په‌رله‌مانتاری كوردستان و عێراق و كه‌سایه‌تی پێشكه‌ش به نووسینگه‌ی هه‌ولێری پارله‌مان عێراق كرد كه داوا ده‌كه‌ن عێراق په‌یمانامه‌ی رۆما واژۆ بكات و ببێته ئه‌ندامی دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی، ئه‌مه‌ش له پێناو ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه تاوانه‌كانی رابردوو دژ به گه‌له‌كه‌مان دوباره نه‌بنه‌وه.
ئه‌مه‌و په‌رله‌مانتار رێزدار شوان محه‌مه‌د ته‌ها پشتیوانی خۆی بۆ هه‌وڵه‌كان ده‌ربڕی و بڕیاریدا راسپارده‌و واژۆكان بگه‌یه‌نێته په‌رله‌مانی عێراق.
تۆڕی هاوپه‌یمانی رێكخراوه كوردستانییه‌كان له پێناو دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی له 30-3-2013 دامه‌زراوه، له 105 رێكخراو ناوه‌ند و كه‌ناڵی راگه‌یاندن پێك هاتووه، به‌شێكه له هاوپه‌یمانی
جیهانی و هاوپه‌یمانی عێراقی بۆ دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی.

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
